گه‌ر ئیستاش نه‌سازیین دواجار ده‌بیت بسازیین !
Sunday, 01/11/2015, 3:17
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه خواست و ئیراده‌ی سازان نه‌بوو له نیوان هیزه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ریكه‌وتن ، له دوای نۆ كۆبونه‌وه‌ی هیزه سیاسیه‌كان جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامی ئومیدو دلخۆشكه‌ری تیدا نه‌بوو ، بگره ململانیكان قولتر بونه‌وه‌و دواجاریش قه‌یرانه‌كانیان گواسته‌وه بۆ قۆناغیكی قولتر له‌وه‌ی كه چاوه‌روان نه‌ده‌كرا جاریكی تر به عه‌قلی شمولی و عه‌سكه‌رتاری بریار له‌سرینه‌وه‌ی یه‌كدی و ئیفلیج بوونی ئه‌زموتی سیاسی و حوكمرانی ولات بده‌ن ، تاكه هۆكاربۆ رینه‌كه‌وتنی هیزه سیاسییه‌كان وقولكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و لیكترازانی سیاسی ، ته‌نها ته‌عاتوف و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بوو ، نه‌ك خۆشه‌ویستی میلله‌ت و پیشمه‌رگه‌و خه‌لكی مافخوراوی كوردستان .
خۆئه‌گه‌ر خواست و ئیراده‌ی سازان هه‌بووایه ئیستا نه‌ده‌گه‌یشتینه مریشكه ره‌شه و بازگه‌ی دیگه‌له به‌كار نه‌ده‌هینرا بۆ ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی ، ئه‌و دۆخه‌ی كه خولقاوه نیه‌ت و ئیراده‌ی حیزبی له پشته‌وه‌یه ، چونكه سوود له فه‌راغی یاسایی وه‌رگیراوه بۆ پیشیلكاری و ده‌ستیوه‌ردانی حیزبی ، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كان له هه‌ریمی كوردستان ، نه‌بوونی یاسایه ، چونكه له‌م وولاته‌دا حیزب له‌سه‌روی یاسا‌و به‌ها ئینسانیه‌كانه‌وه‌یه و حیسابی توریكی قوراوی بۆ یاسا ناكریت ، خۆئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌موو موسته‌شارو مافیا‌و مرۆڤ كوژه له نیو حیزبه‌كان حه‌شار نه‌ئه‌دران !!
كاتیك زیان و قووتی میله‌تیك له ده‌ستی حیزبیك یان سه‌ركرده‌یه‌كدا بیت ، هه‌موو سیكته‌ره‌كانی سیاسه‌ت و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی پاوانخوازی پیوه بكریت و به جوله‌یه‌كی شا ژیان بووه‌ستیت و بكه‌ویته‌وه كار ، ئیدی مانایه‌ك بۆ حوكمرانی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌لات و ئازادی ئینسان خودی مرۆڤایه‌تی نمینییت و هه‌مووان وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك ده‌بنه یاری ده‌ستی حیزبی سه‌ركرده ، له‌م دۆخه‌دا ده‌گه‌ریینه‌وه بۆ جاخی به‌ردین و سه‌ده‌كانی 13و 14 ی ده‌سه‌لاتی كلیسای مه‌سیح له ئه‌وروپا .
كاتیك سه‌ركرده بۆخۆی دكتۆرای له فه‌قیكانی ناو حوجره‌وه به ده‌ست هینابیت ، هزرو تیفكرینی له‌ناو سیكتی عه‌شایه‌ری و بنه‌ماله‌ی و عه‌شیره‌ته‌رییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبیت ، زۆرینه‌ی راویژكارو كاربه‌ده‌ست و گوته‌بیژه‌كانی به عه‌قلیه‌تی پۆلیسی و شمولی بپه‌یڤن بنوسن بخوینینن ، هه‌ركه زۆریان بۆهات ده‌رگای گفتوگۆ دابخه‌ن و قه‌یرانی برسیتی و بیكاری و بكه‌نه خه‌لات بۆ میلله‌ت ، ئیدی ئه‌وپه‌ری دیموكراتخوازین !!
كاتێك حیزب خواستی له مانه‌وه‌و خۆسه‌پاندندایه ، ویست و حه‌زی له كورسی یه ، له سه‌ره‌وه‌ت و سامانی میلله‌ته ، ژێر خان و سه‌رخان به ده‌ستكه‌وتی خۆی ده‌بینیت ، كاتیك حیزب هیزو پاره‌ی به‌كارهینا بۆ بیده‌نگكردن و كه‌وی كردنی خه‌لك ، تیرۆری سیاسی و فكری به‌شیك بوو له ئامانج و هه‌وله‌كانی ، له توانایدا نه‌بوو ره‌خنه وه‌ك پیویستیه‌كی ژیانی سیاسی بۆ خۆریكخستنه‌وه قبول بكات ، ئه‌وه حیزب نیه ، عیلله‌ته و پیویسته نوخبه‌ی سیاسی و نوخبه‌ی رۆشنبیرانی نیو ئه‌و حیزبه بینه ده‌نگ و به‌جدی هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن .
چونكه هۆكاری خولقاندنی قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و بلاوبونه‌وه‌ی بیكاری و لیكترازانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی له نیو هیزیكی سیاسی دا كه‌مینه‌یه‌ك له به‌رپرسانن كه ده‌خاله‌ت ده‌كه‌ن بۆ دروستبوونی خودی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه شرۆڤه‌مان كرد ، ئه‌ویش له پیناو مانه‌وه‌و ره‌وایه‌تیدان به خۆیان و به‌ده‌ستهینانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی یه ، هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌نیو هیزیكی سیاسی دا بریار به‌ده‌ستن و مماره‌سه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانیان به شیوه‌ی نه‌رینی ده‌كه‌ن ، مرۆڤ نین كورد ووته‌نی : وه‌حشین !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست