قوباد كوڕی باوكی خۆیه‌تی
Friday, 30/10/2015, 17:19
ئیستا وا به‌روبومی عاشق بونی كورسیه‌كه‌ی تاله‌بانی ده‌ده‌ین، کە بۆ گەلی کورد وەکو تاوانێکی مێژووییش حسابی بۆ دەکرێت، له پێناو ئه‌و كورسیه‌ی تاله‌بانیدا كوردستانی پێشكه‌ش به‌بنه‌ماله‌ی بارزانی كرد!. بۆ پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانیش قازانچێكی گه‌وره بوو، ئەگه‌ر تاله‌بانی له كوردستان بمایه‌وه، رەنگە قبوڵی نەکردایە، کە ته‌نیا سكرتێری یه‌كیتی بێت! دواتر دەسەلات لە به‌غدا دەسەلاتێکی كاتیه و كوردستان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌لات و تالانی و په‌یوه‌ندیه جیهانیه‌كانیانه. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی بارزانی له‌به‌غدا پله‌ی زۆری ئیداری وه‌رگرێ و له‌كوردستانیش بووه حاكمی ره‌ها و به‌هێز، كه ئیستا باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات كه‌بنەمالەی بارزانی كردۆته وا دیكتاتور .
قوبادی كوری تاله‌بانییش كه هاته‌وه كوردستان سه‌ره‌تا ده‌ستی به‌نمایشی درۆزنانه‌ی خۆی كرد، شه‌وان ده‌گه‌را له نێو خه‌لك، ده‌جووه دەلاکخانە وەکو کەسێکی ئاسایی سەری دەتراشی و خۆی بە سه‌ردار تێله‌كاندا هەلدەواسیی و لافیته‌ی لێده‌كرده‌وه، ، له‌گه‌ل گه‌نجان داده‌نیشت و سازی لێده‌دا، كه‌جی كه یه‌كیتی بپێشنیازی جێگری وه‌زیرانیان بۆ پارتی كرد یه‌كسه‌ر ره‌زامه‌ندبوون، چونكه گرێكوێره‌ی حوكمی بنه‌ماله‌بوونی بارزانی له‌نێو خه‌لك كه‌م كرده‌وه، سەلما ندیان کە تەنیا خۆیان نیین وەکو بنەمالە حوکم دەکەن، ئەوەتا بنەمالەی تالەبانیش بە فیعلی هاتوونەتە پێشێ و دەیانەوێت دەسەلات وەکو بنەمالە دابەش بکەن، ئه‌و تاله‌بانیه‌ی ٥٠ سال دژایه‌تی هه‌لگرتنی دروشمی بنه‌ماله‌بوونی ده‌كرد، ئه‌وا كوره هه‌رزه‌كاره‌كانی خۆی ده‌هێنته پێش!قوبادیش كه بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ساده‌بونه‌كه‌ی پیادەکرد، نه‌قسه بریقه‌داره‌كانی ئه‌ورپا و ئه‌مریكای لە یادما، ئیستا وه‌ك خوێندكارێكی عاقل له‌ژێر ده‌سه‌لاتی نێجیرڤان له ژووره‌كه‌ی خۆی دانیشتیه و تێكه‌ل به‌هیج رووداوێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نابێت، ئیتر سه‌رۆك په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێ؟ یان چوار وه‌زیر ده‌نێردرێته‌وه ماڵێ؟ یاخود دوو كه‌نالی ئاسمانی سنورداش ده‌كرێته‌وه؟ ئەوە کەی خەمی ئەمانە، یان با پاره‌ی نه‌وتی خه‌لك تالان بكرێ و چوار مانگ موچه‌ی نەدرێت، کەی موشکلەی ئەمه ! هه‌قی به‌هیج نیه پله‌كه‌ی وشه‌ریك بونی نه‌وت دزینه‌كه‌ی له‌گه‌ل نێجرڤان بارزانی هه‌بێت، باكوردستان كۆده‌تا دوای كۆده‌تای به‌سه‌ردا بكرێ ؟ به‌هه‌ق كوری باوكی خۆیه‌تی كورسیه‌كه‌ت بگره و به‌ری مه‌ده وه‌ك باوكت تامردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست