هەموو جاویان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیایە
Friday, 30/10/2015, 10:24
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یراندا سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی به‌ڵام خه‌ونی ئه‌ردۆغان به‌دی نه‌هات، تا به‌تاك لایه‌نه حكومه‌ت پێك بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك سوڵتانێكی نوێ له كۆشكه نوێ یه‌كه‌یه‌وه سیاسه‌ته دوو ڕووییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێت، بۆ ده‌ستگرتن و خاوه‌ن ده‌ركه‌وتنی ڕاستی له باكوری كوردستان، په‌لهاویشتن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵهاتوه، دواجار بۆ به قوبرسیكردنی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئاشكرایه ریگری سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ده‌په‌یه، كه بۆیه‌كه‌م جاربوو له مێژووی توركیا و كوردانی باكوردا وه‌ك حزبێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد و به‌ربه‌ستی سه‌دی ده‌ی بڕی و سه‌ركه‌تنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌ردۆغان هه‌ر زوو كاری بۆئه‌وه‌كرد كه دووباره هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه، بۆئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا كه كیسه‌ڵ ئاسا له‌لایه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌نگاوی بۆده‌نرا، وه‌ستێنرا و له‌بری ئه‌وه جه‌نگی له دژی قه‌ندیل ده‌ست پێكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خه‌یاڵی ئه‌واندا له‌به‌ر گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئیمڕالی و په‌كه‌كه وای كردوه كه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌نگیان نه‌ده‌نێ و كورده‌كانیش به‌سود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته ده‌نگیان داوه‌ته هه‌ده‌په.
ئێستا‌و بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵبژاردن له به‌رده‌م ده‌رگای توركیایه، هه‌ر لایه‌نێك چی له‌ناوخۆی توركیا، یان له‌ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت جیهانیش چاویان بڕیوه‌ته ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، تا حساباتی خۆیان له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی یه‌كانی توركیا له‌لایه‌ك و كورد له‌لایه‌ك دارێژن.
به‌دیدی من دیسان جاریكیتر ئه‌ردۆغان توشی شكست ده‌بێته‌وه، كه جه‌نگی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌ست پێكرد له‌لایه‌ك دڵی كورده‌كانی به‌ته‌اوی له‌خۆی ڕه‌نجان له‌لایه‌كیتر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌م جه‌نگه‌دا، له‌هه‌مانكاتدا په‌كه‌كه ڕووبه‌رێكی زۆری چه‌ند شارێكی گه‌وره و گرنگی باكوری كوردستانی گرت، كه ده‌بیته پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ كورد تا به‌گڕوتینێكی زیاتر و باشتره‌وه به‌ره و سندوقی ده‌نگدان بچن، له ڕۆژئاوای كوردستانیش كه بۆ ده‌وڵه‌ت بۆته سه‌ره‌خۆره كانتۆنه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له پێشكه‌وتندان، كه ئه‌مانه دواجار ڕۆڵیكی گرنگ ده‌بینن تا ئه‌ردۆغان خه‌ونه‌كه‌ی ننه‌یه‌ته‌دی و دووباره پێویستی به كورد ده‌بێت تا حكومه‌تی له‌گه‌ڵ پێك بهێنێت.
گومانیش له‌وه‌دانیه كه جارێكی‌تر و به‌شێوازێكی باشتر، هه‌ده‌په خۆی بۆهه‌ڵبژاردنه‌كه ئاماده‌كردوه، به‌پێی ئه‌و ڕاپرسیانه‌ش كه كراون ده‌نگی هه‌ده‌په له هه‌ڵكشانه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مریكا به‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی ئاینده‌وه سه‌رقاڵه و ناتوانێت به‌قازانجی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو بنێت، ڕوسیاش به‌و ته‌داخوله‌ی له سوریاكردی زه‌برێكی گورجگبڕی له ده‌وڵه‌تی تورك دا، كه كاری بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌كرد له ڕۆژئاوای ك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست