ئەگەر ئێستاتان بدیایە چیتان دەوت...؟!
Friday, 30/10/2015, 1:20
مەبەستم بەراوردێکە لە بارودۆخی ئێستا و دوێنێ ، تەنها دوونمونە ،
لە ساڵەکانی حەفتاکاندا دوو کەسایەتی ناسراو و خۆشەویست هەبوون :
یەکەمیان لە هەولێر بەرێز (عەونی یوسف)هەتاوەکو بوو بە وەزیریش، کە پرسی بارودۆخیان لێدەپرسی کە چۆنە ؟ لەوەڵامدا دەیووت {مەقایس نەماوە جەناب}.
دووەمیان لە سلەیمانی بەرێز (رەئوف مەعروف } خاوەنی کتێبخانەی گەلاوێژ، ئەگەر دەربارەی بارودۆخ لێبپرسایە ، لەوەڵامدا دەیووت { فەوزایە}.
پێم وایە ئەگەر ئەو دوو بەرێزانە ئێستاکە لە ژیاندا بمانایە و هەمان پرسیارمان لێبکردنایەتەوە، ئایا بۆ وەلامەکەی چییان دەوت؟!
چییان دەوت بۆ ئەم هەموو ناتەواویی و کەموکوڕیانە، هەر لە قەیرانی دارایی، بێموچەیی، نەداریی، بێ سوتەمەنی نەوت، بەنزین غاز، ئاو، کارەبا و قەیرانەکانی تر.. یان گوێنەدان بە پێشێل کردنی ئەوەی پێی دەووترێت (حصانەی پەرلەمانی) و نەچوونە ناو پایتەخت ولابردی وەزیرو و........
ئایا ئەوانیش بە تەوسەوە دەیانووت:مەعاشەکەت جووانە !؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست