(هاواری ئازادی)
Tuesday, 27/10/2015, 23:03
هۆنراوەی : کارزان جەلال
مۆزیک: سەفین خەراجیانی
ئاوازو ووتنی: نەجم محەمەد
مونتاج ودەرهێنانی: ئەنوەر ئەحمەد
ئەم بەرهەمەم پێشکەشە بەهەموو ئینسانێکی ئازادی خواز لە سەر ئەم گۆی زەویە ...پێشکەش بەهەموو ئەو ئینسانانەی کەهاوار بۆ ئازادی دەکەن و دژی ستەم هاتونەتە دەنگ ..پێشکەش بەهەموو ئەو ئینسانانەی لەپێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کرد...پێشکەش بەگیانی بەهەموو ئەو ئینسانانەی کەلەخۆپیشاندانەکانی 23 ساڵی ڕابووردودا گیانیان لە دەست دا بەتایبەتی خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات و ئەم خۆپیشاندانانەی ئەم دواییەی کوردستان ...پێشکەش بەهەموو میدیاکارو ڕۆژنامەنووسە ئازادی خوازەکانی کوردستان وجیهان ..پێشکەش بەوڕۆژنامە نووسانەی کە کەگیانیان بەخت کردلەپێناو ئازادیدا ...پێشکەش بەهەموو ئەو ئینسانانەی کە بۆ ئازادی و مافی ئینسان دێنە سەرشەقام ...پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز ئەی هاوڕێیان ...بەو هیوایەی بتوانم لە ئایندەدا بە مۆزیکاو تۆمارکردن و کلیبێکی نوێ ترەوە ئەم بەرهەمەتان پێش کەش بکەمەوە ...بەهیوایەی بەدڵی هەموان بێت وتوانیبێتم هاوارێک لە هاوارەکانی ئازادی خوازان بگەیەنم ...ئەم بەرهەمە ئیتر بەرهەمی من نیە وبەرهەمی ئێوەیە وبەرهەمی هەمووئینسانێکی ئازادی خوازە لەلای خۆتانە وە ئێوەش دەتوانن ئەم بەرهەمە شێر کەن و بڵاو بکەنەوە لەگەڵ ڕێزدا.. هونەرمەند نەجم محەمەد .
هەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی هەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
کەکامێراو پێنوس بشکێ میدیای ئازاد لە کوێ دایە
هەتادەنگێ کپ کرابێ دیموکراسی بێ بەهایە
دەلێگەڕین ڕۆژنامەکان چیان ئەوێ دەری بڕن
دەلێگەڕێن باڵدارەکان بۆ کوێ دەخوازن هەڵفڕن
هەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی هەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
کوا لەکوێ یە مافی مرۆڤ هێشتا مرۆڤ هەرکۆیلەیە
هێشتا برسێتی ونەداری لە ژینا هەر مۆتەکەیە
کەی ڕەوایە دوای ڕژانی زەریایە خوێن وەها بژین
لە ووڵاتی خۆرا بین و لە نێو تاریکیدا بمرین
هەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی هەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
سەدان ساڵە چارە نووس و ئایندەمان نادیارە
لەم ئاگرو جەنگەڵەدا گەروومان نوقمی هاوارە
هاوارێ لە دژی ستەم هاواری لە بێ دادی
هاوارێ بۆ مافی مرۆڤ هاوارێ بۆ ئازادی
هەتا تفەنگ لە سەر پێ بێ دەرگای زیندان داخرابێ
ئازادی کەی بوونی هەیە شەقام بەخوێن سوور کرابێ
سوباس بێ پایانم بۆ هاوڕی ی ئازیزم هاوڕێ (ئەنوەرئەحمەد( کە مونتاجی ئەم بەرهەمەی بۆکردم دیسان سوباسی دەکەم کە هەردەم هاوکارم بووە لە بەرهەمە هونەریەکانمدا..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست