پارتی ترس و سڵ لەکێ ئەکاتەوە؟
Tuesday, 27/10/2015, 17:57
(وەڵامێك بۆ مەحمود ڕەزا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان)
وەڵامدانەوەی فیشەك بە بەرد جگە لەترس هیچی تر نیە
بنەماڵەی بارزانی هیچ کات لەسەرکردەکانی وەك(تاڵەبانی،نەوشیروان،مەلا کرێکار،بەهادین نوری،عەلی باپیر،قادر عەزیز،سەلاحەدین بەهادین و ئەوانی تر،سڵیان نەکردۆتەوە. بنەماڵەی بارزانی ئەمانەی بەباشی پێواوەو ئەزانن چۆن چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و لەڕابردووشدا لەو جۆرە مامەڵەیەیان سەرکەوتوو بوون. هەربۆیە ، دواجار ئەو سەرکرادانە لەکاتێك لە وویستگەکانی ژیانیاندا پۆزش و داوای لێبووردنیان لەم بنەماڵەیە کردوە،وەیان لانی کەم لەدژایەتیان وەستاوون. هەر بۆیە بنەماڵەی بارزانی ئەوانە وەك ترس نابینێ و هەر کات بیەوێ لەقاویان ئەنێن و سووك و ڕسووایان ئەکەن.
(حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی) بەهەردوو باڵەکەی عێراقی و سووری دەرکەوتن کەوا هیچیان بنەمای حزبی سیاسی نین و هیچیان بۆ ئامانجەکانی عەرەب و بەدیهێنای دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی جگە لەقسەیەکی قۆڕو بێمانا هیچی تر نەبوون..دواجار هەریەك لەم دوو پارتە لەڕێگای کودەتا و چەکداری و خوێن ڕشتنەوە ملیان بەرەو زڵبڵدانی مێژوو هاوویشت. ئەمانە جگە لە هێزی چەکداری ناوخۆوی ووڵات،پەنا برانە بەر هێزی دەرەکی بۆ لەناو بردنیان. هۆکارەکەی ئەوەبوو،ئەمان پارتی سیاسی نەبوون و بەزۆری زۆردار خۆیان سەپاندبوو وە سواری گای هار بوون و میلەتەکەیانیان تووشی نەهامەتی و قات وقڕی وکووشتن و ئاوارەبوون کردەوە.
بەناو پارتەکەی موعەمەر قەزافی و بن عەلی و موبارەك و عەلی عەبدوڵاو هاوشێوەکانیان هەمان شت بۆیان ڕاستە. لەبەهاری عەرەبی بینیمان کەوا چۆن ئەو هەموو ساڵەی ئەم دیکتاتۆرانە لەژێر هەڕەشەو ئاگرو ئاسندا مامەڵەیان لەگەڵ گەلەکانیان کرد ،چۆن چۆنی گەلەکانیان بەرەنگاریان بوونەوەو لەهەندێکیاندا تا هەنووکە ململانێکان بەردەوامە و خوێن ڕشتن درێژەی هەیە. ئەمەش ئەو بەڵگە نەویستەیە کەوا ئەو جۆرە سیستمانە تەنها لەڕێگای هێز و بەکارهێنانی میتۆدی چەکداریانەوە ئەڕۆن.
کاك مەحمود ڕەزا کەئامۆزای کاك نەوشیروانە ئەڵێ: رهزا جهغت لهوه دهكات كه نهوشیروان مستهفا لهگهنجییهوه بڕوای وایه ململانێ لهگهڵ بنهماڵهی بارزانی بهچهك ناكرێت بهفكر دهكرێت، ئهو وتی "لهگهنجییهوه پێیوایه تهنها لهڕێگهی فكرهوه بنهمای بنهماڵهی بارزانی ههڵدهتهكێنرێت".
پرسیاری ئێمە لەکاك مەحمود ئەوەیە کەوا ئایا هیچ جیاوازیەك بەدی ئەکەی لەنێوان هەریەك لە سیستمەکەی سەدام،بن عەلی،قەزافی ،بەشار ئەسەد و ئەوانی تر لەگەڵ سیستمەکەی بنەماڵەی بارزانی؟ حەتمەن جیاوازی بەدی ناکرێ و تەنها لەجل و بەرگ و زمان و کاتدا جیاوازن،دەنا هەر هەموویان دیکتاتۆرن و خوێنی میلەت ئەڕژن. کاك مەحمود ئەم ڕاستیە باش ئەزانێ و هەروەك نەوشیروان مستەفاش چەندین جار ئەم ڕاستیەی درکاندوە. ئەی کەوا چۆنە ئەو دیکتاتۆرانە لەڕێگای هێزو چەکەوە هەڵکەندران و بارزانی و بنەماڵەکەی لەڕێگای ململانێی چەکداریەوە ناڕۆن و پێوستە خەباتی فکری بەکاربێ؟!
هەموان باش ئەزانین(پارتی دیموکراتی کوردستان) سەلمێندراوە کەوا نە پارتێکی سیاسیە و لەجیاتی ئەوە بەرژەوەندی بنەماڵەکەیەوە هیچ دیموکراتیش نیە ،چونکێ دەستاو دەست پێکردنی دەسەڵات تیایدا ڕووی نەداوەو کوردستانیش نیە لەبەرئەوەی لەماوەی ٧٠ ساڵی تەمەنی هیچ ئامانجێکی کوردی و کوردستانی نەپێکاوە،بەڵکە لەسایەی ئەم بنەماڵەو دوکانە بەناو سیاسیە ڕۆژ دوای ڕۆژ کورد و کوردستان شکست دوای شکست هەنگاوی ناوەو زەوی و زاری کورد ڕۆژ دوای ڕۆژ کەمی هێناوەو لەداکشانێکی گەورەدا بوە. کەواتە ئەبێ باش بزانین تاکە ڕێگا گەر هەبێ بۆ هەڵتەکاندنی ئەم بنەماڵەیە تەنها و تەنها خەباتی چەکداری و بەکارهێنانی میتۆدی ڕادیکاڵی تووندوو تیژییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست