تووندوتیژی وه‌كو دایه‌لۆگ
Sunday, 25/10/2015, 21:51
تووندوتیژی دواهه‌مین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م نه‌بون و غایببونی گوێدا. كاتێ گوێی كه‌لتورو ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و ئاینداره‌كانیش بهمۆمیای ده‌به‌نگی، هێواشی بیركردنه‌وه، یان گوێ نه‌گرتن ئاخنراوه، چركه‌ساتێك دێت لهشۆكا بڕوا نه‌كه‌ن چی ڕووده‌دات.
ڕووداوه‌كانی میسر و سووریا و لیبیا‌و سلێمانی به‌رده‌رگی سه‌را هه‌رهه‌موو وابوون. زمانی هاولاتی كوردی له ناسراوه‌كان و نەناسراوهكانهوه، له ڕۆشنبیر و كهسهئاساییهكانهوه كارناكات. گوێی بۆگوێگرتن به‌كارناهێنێت و هیچ ئاماده‌ییه‌كی نیه. هه‌روه‌ها، كاتێك زمان دهستەمۆ ده‌كرێت، زیندان ده‌كرێت له ناو ده‌می مرۆڤ خۆیدا، یان ده‌بێت وه‌كو ئۆرگانێك بێت بۆ ستایشكردن و هیچی تر، هه‌لومه‌رجێك دروست ده‌كات كه ته‌واوی جه‌سته ببێته خوودی زمان. سنووره‌كان ده‌په‌ڕێنێت،.
هه‌روه‌ها خوودی تووند و تیژی وایه، واده‌كات هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته بكات به‌چاو و گوێ. تووند و تیژی دایه‌لۆگی جه‌سته‌ی زمانه له‌وكاتانه‌ی هیچ ڕێگا و مۆڵه‌ت و چانسێك بۆ زمانی قسه‌كردن ناهێڵرێته‌وه. دیاره ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه مه‌به‌ست له هه‌موو تووند و تیژیه‌ك نییه، مه‌به‌ست له تووندوتیژیهكی شه‌رعیه. جۆره تووندوتیژیه‌ك ده‌بێته دایه‌لۆگ
كاتێك به‌به‌رده‌وامی لهژێردهسهڵاتێكی وه‌كو حكومه‌تی كوردیدا هه‌موو ساتێك ڕۆحی مرۆڤه‌كان هیچوپووچدهكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ڕێزێك بۆ دایه‌لۆگ و یاسا و دیموكراسی و دهزگاناسی دانانێت، ئه‌م تووندوتیژیه ده‌بێته ئه‌نتی دایه‌لۆگی دایهلۆگهكان. زمانێكی پاسیڤ و درۆزن ڕاده‌په‌ڕێنێت، ته‌نانه‌ت وێنه توونگوتیژهكهی خۆی مانیفێست ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له‌ژیان. به‌شێوه‌یه‌كی تر، خوودی تووندوتیژیهكه ته‌واوی گه‌نده‌ڵی و ناحكومهتی و ناسیاسهتی و هه‌موو ناكانی تریش له دووتۆی نهێنیه‌وه ڕاكێشدهكاته ناو شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه. له دووتوێی نووسین و كتێب و ئهبستراكشنهوه ده‌خاته ناو خوودی واقیعه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م تووندووتیژیه كاردانه‌وه‌یه‌كه په‌یوسته به ویژدانی كۆگهل و ناعه‌داله‌تیه‌وه، سنووهرهكانی ناو هۆڵ و قووتابخانه و كۆنفرانس و ڕۆژنامه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت . به‌مانا ڕەمزیهكهشی، خوودی ژیان ترانسێنتداڵ ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی تردا، به‌ڵام له وێنه‌یه‌كی بێ‌سنووردا. دیاره ئه‌مه‌ش ده‌بێته دروستكردنی هه‌لومه‌رجێكی ئاژاوه، به‌ڵام لێره‌دا ئاژاهوه جۆره دایه‌لۆگێكی تره و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێت بیبنن و گوێ له زمانی ناكتێبی هاوڵاتیان بگرن. ئه‌م زمانه، له‌ناو ئه‌م هه‌لومه‌رجه شازانهدا گۆڕانی زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت و له زمانی ماڵه‌وه ناچێت. زمان ئه‌مه‌نده گرژیه‌كانی جه‌سته په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌مه‌نده ده‌سته‌مۆی عه‌قڵ و تربیهی كۆنسهرڤهتیڤیزم نیه. كاتێك ژیان بێ‌مانا و قێزه‌وه‌ن و بێهووده ده‌كرێت،
یاخیبوون له ئان و ساتی خۆیدا كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بێت له به‌رامبه‌ریدا. پێموایه بوێری ویژدان و كه‌رامه‌تی مرۆڤ ئه‌مه‌نده‌ی له‌و ئان و ساتانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌نده یه‌كسان ناكرێته‌وه به نووسین و كتێبه‌وه. كاتێك زمانی ناكتێبی تووندوتیژی له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه‌یه، له پێش كتێب و تیۆری و كۆنگره‌كانه‌وه ده‌نگی یاخیبوون به‌رز ده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش به‌بێ قووربانیدان و ئاژاوه كۆتایی نایه‌ت. من پێموایه، ئاژاوه یان توند و تیژی وێنه‌ی وجود و گه‌ردون و دونیا و جه‌سته و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاری جدیه چۆن ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا حكومیه‌كان و هاوڵاتیان سیاق بۆ ئه‌و ئاژاوه‌و تووند و تیژیه داده‌نێن، چۆن جه‌وهه‌ری باشیه‌كانی ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. ئاژاوه بۆیه دێته‌كایه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هیوای دروستبوونی سیسته‌مێ له‌دایك ببێت، نه‌ك ته‌نیا له پێناوی توند و تیژی و ئاژاوهگهرایی خۆیدا به‌ڵكو له‌پێناو داهێنانی تر و دروستكردندا.
مرۆڤ گه‌مژه‌و بێ زمان و بێ گوێ نییه، كورد له دوای سه‌دامێكی تره‌وه سه‌دامێكی تری كوردی ناوێت. من به‌رگری له توندوتیژی ناكه‌م، به‌ڵام جه‌وهه‌ری توند و تیژی به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجێكه شوێنی بۆ نامێنێته‌وه بۆ ته‌عبیركردن له‌خۆی، بێجگه له خودی تووند و تیژیهكهی نه‌بێت. لێره‌دا تووندوتیژی مانای ڕاپه‌ڕین و له خه‌وهه‌ڵسان ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ك دروستكردنی چهنهچهنەیی و پاسیڤكردنی زمان و ژیان. نه‌وه‌ك هه‌ر سیاسه‌ت و حوكمڕهوانی بۆته هیچێتی، به‌ڵكو ڕۆشنبیریش له‌لای ئێمه بۆته به‌رهه‌مهێنانی چه‌نه‌چه‌ن و پاسیڤێتی. ئه‌گه‌ر لێره‌دا عه‌قڵ ئاماده‌یی نیه، چونكه خوودی هه‌ل و مه‌رجه‌كه كۆرسێكی سروشتیه و هه‌سته‌كان پێش عه‌قڵه‌كه ده‌كه‌ون و ته‌عبیری لێده‌كه‌ن. عه‌قڵ هیچ جارێك ناتوانێ پرۆگرامكهر و دامه‌زرێنه‌ر و پلانڕێژ بێت به‌بێ ئه‌زموونه‌كانی. لێره‌دا هه‌ستی تووندوتیژی هه‌ستی ویژدانی مرۆڤه به برینداریی و لێدراویهوه، ڕاپه‌ڕین دایه‌لۆگی سڕینه‌وه‌ی بێنرخكردنی مرۆڤه‌كانه وه‌كو هاوڵاتی گه‌لێك له پێناوی مافه‌كانی خۆیاندا.
كاتێك توند و تیژی شه‌رعیه‌تی هه‌یه، دیاره به هیچ شێوه‌یه‌ك دیموكراسی له‌و ناوچه‌یه‌دا له ئارادانیه و نه‌بوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه نادیموكراسییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خوودی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، یان ناده‌سه‌ڵاتدار، یان حزبی ئۆپۆزیسێن، وه‌كو كه‌لتوورێكه و به‌رپرسیاره له‌و تووندوتیژیه. نه‌بوونی دیموكراسی، بۆشایی تاقمگه‌رایی و كوێخایه‌تی و حزبایه‌تی دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو چركه ساتێك توند و تیژی ئاماده‌یی هه‌یه و ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌و كاتانه‌ی توندوتیژی بوونی نیه له دونیای ئێمه‌دا و له‌سه‌رشه‌قامه‌كان به‌رد ناهاوێژێت، دیاره له قوڵایمانهوه چه‌پێنراوه و هه‌ڵگراوه بۆ چركه‌ساتی خۆی. نه‌بوونی زۆری تووند و تیژییش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسێكی زۆری دروستكراو له‌بری یاسا، مرۆڤی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تۆقاندوه له‌به‌رده‌م سزا و مه‌رگدا. هه‌ستی تووندوتیژی به‌رهه‌می هه‌ل ومهرجێكه به‌رهه‌مدێت، شتێك نیه له ژێر زهمینهوهیان له ئاسمانه‌وه هاتبێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵكی ده‌یكه‌ن بێچاره‌یی و بێماڵی زمان خۆیه‌تی له بەرده‌م ویژدانیانا به‌ڵام له جوڵانه‌وه و تووڕه‌ییه‌كانی جه‌سته‌دا. ئه‌مه توند وتیژی خه‌ڵك نیه به‌ڵكو تووند وتیژی حكومه‌تێكه شه‌رعیه‌تی نیه و كۆدی دیموكراسی و ئه‌خلاقی و ده‌زگایی فێر نابێت و نازانێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا بوونی نیه، كهلتورری زمانی ئاخافتنه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی، نه‌بوونی دایه‌لۆگی سه‌ر ڕاست و ویژدان ئامێزه، بۆیه زمان ئه‌مه‌نده فاسد وگه‌نده‌ڵ كراوه و یاری پێده‌كرێت ته‌نیا تووند و تیژی ده‌توانێت مانا و ژیان بۆ زمان و جه‌سته بگه‌ڕێنێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست