کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کورد بوون لە (هەرێمی کوردستان) یان لە هەرێمی (خێڵ وبنەماڵە) یان (لە دەوڵەتی شاردا)

Sunday, 25/10/2015, 17:07


ناو نیشانێکی درێژو سەیر کورد خۆی تائێستا پێناسەی کوردایەتی نەکردوە واتە لە لایەن ڕۆشنبیرو هزریارو کەسایەتی زانیاری کورد خۆیەوە پێناسەی دوەڵەتو کوردبون و کوردایەتی نە کردوە بۆیە لای کەسی سیاسی کراوە یا لای حیزبی ئایدۆ لۆجی و لە هەندێ دەقی ئەدەبی شعری قەومی و ناسیونالیستیدا حزوری هەیە ئایدۆلۆجیاو حیزبی سیاسی بە پیا هەڵدان باسیان کردوە نەک واقعی و ئەکادیمی میتا فۆرمی جیاجیا بەڵکو زۆریشی بردنی دەستەواژەو بردنی ڕستەی حیزبە قەومیەکانی وەك بەعسی عەرەبی و لاسایی کردنەوەی ئەوانو کەمالیزمی تورکی و شادۆستی شۆ ڤێنیستی فارسی بون کە هەمویان لە ژێر کاریگەری نازیزمی هیتلەری جەرمەنیو فاشیزمی ئیتالی مۆسۆلۆنی دابون ڕەگی نەتەوە ویستیو نەتەوە پەرستیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو بە جۆرێك لادان لە مۆدێلی نەتەوەو ئایدۆلۆجی نەتەوەیی تاکە حیزبو سەر کردەیەك بەسبوو بۆ قەتلو عام کردنی ئیتر ئەم وێرانە سیاسیەی بیری کوردایەتیە تا ئێستا هاتوە ئەوە هەر سیاسیەکان نین تاوان بار بن بۆمانەوەی ئەم مۆدێلی عەقڵە دیکتاتۆریە فاشیستیە کە تا ئێستا پێناسەکەی لای کورد دراوە بە دەست خێڵ و بنەماڵەوە نەك هەر لە سەر کردایەتیەکەیدا لە پەیوەندی ڕۆژانەی سیاسی و ئۆرگانی فۆرمالیزەکردنی سستماتیکی ئیداریو سۆسۆلۆجیاکانیدا ڕەنگدانەوەی لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیدا بۆیە ناوچەیەك بە حیساب شآربێ یا تاون قەزاو ناوچە بە فیعلی دەستڕۆیشتوی خێڵی ئەو ناو چەیە تێیدا دەسەڵات دارە یاساو ڕێساکانی ناو چەی خێل پیادە دەکرێت هیچ مەسەلەیەکی ئۆرگانی سیاسی دەولەتی نیشتیمانی ئینسانی نێو دەولەتی نەتەوایەتی حسابی بۆ ناکرێت ئیتر ژیانی کۆمەڵگە لەڕوی سیاسیو ئابوریو یاسایو مەدەنیەتەوە خولانەوەیە لە بازنەی بۆشدا مرۆڤ نا بێت تاڕادەی کەربون دەست لە پرانسیپەکانی ژیانی مۆدێرن بەر بات لە بەر حێزبێك یا پارتێکی سیاسی ئەم ناوجە چێتیە ئۆرگانیزە نا بێت بۆ نەتەوە وەك لە ڕێنیسانسی ئەوروپادا ئیتالیا ناوەندی چەقی بریاری پاپەکان بو چونکە پڕبو لە میرنشینی بنەماڵەچی تا (گاری بالدی)بە ئایدیای تازەی ڕێنیسانسەوە نەهات تا (دانتێ داڤیشی) نەبونە سومبولی ڕێنیسانس لە ئیتالیا ئەو وڵاتە نەبوە وڵات دواهەمین دەوڵەتی پێك هاتوی ناسیونالی ئەوروپا بو کۆنترین و سەرەتای ترین شاریی تیابو مانی فاکتۆرەی ئابوری سەرمایەداری تێدا دەرکەوت بە داخەوە خێڵی کورد لە خێڵی عەرەب یا تورك یا فارس کەمترو نە فامترو بێ میتۆد ترو بێ عورف ترە نابێو ناکرێو تەواو کە سەرکردایەتی دروست کردنی دەوڵەتو نەتەوەی بخەیتە بەردەست چانسی خۆی درایە جگە لە خیانەتو شکست هیچ سەوز نەبوو ئێمە هەر دەوڵەت دروست ناکەین نەتەوەش دروست دەکەین ڕزگاربون لەخێڵ و بنەماڵەو ناوچە چێتی کە خێڵو حیزبی نۆکەرو داگیرکەران تەرویجی بۆ دەکەن گۆڕینی بە ئینتیما بۆ نەتەوەو دەوڵەت نەك ئەوە چەترێ بێ بۆ نۆکەریو خیانەت دەبێ چەمکی کورد بون و خیانەتیش پێناسە بکەینەوە دەوڵەتی شار لە یۆنانی کۆن کە مۆدێلی دەوڵەتی شارە یا شاری مەدینە کە دەوڵەتی شارە لە یۆنان شار بو بە دیموکراتی یاسا بۆ گەلانو ئازادیو ژیانی تاك بۆ پاراستنیان دەرکرا تاڕادەیەك بە جیاوازی لەگەل ئێستای دیمۆکراتی لیبرالیزمی رۆژئاوایدا بەڵام بنەمایەبۆی دەوڵەتی شاری مەدینەی عەرەبی ئیسلام پاش هاتنی ئیسلام هەمو دەژیان کە ئیسلام هات و بوە دەسەڵات جوو نەما نەسرانی نەما صابیئە نە ما کافر نە ما موشریك نەما کریستیان نەما بەس عەرەب بو بە شاری ئەنسارو موهاجیر دومۆدێلی شار ئێستا سەردەمی مۆدێرنەیە دەتوانین بە پرانسیپی تازەی جیهانی شآر دروست بکەین ببێتە پەناگە بۆ کورد بون بۆ کار کردنە سەر هەرێمی خێڵ چێ کاری گەری لەسەر تاکەکانی یان لە سەر دەسەلڵاتەکەی بۆ ئەوەی هەرێمی راستەقینەی کوردستان دروست بێ لە لایەن سیستمو هاوڵاتیو خەڵکەوە نەك خێڵ ئیدعای بکاتو هەرێمیش هەر هی خێڵ بێت نەك هی کورد دەتوانین بە دەنگ دان بە دەستور ئەوە یەك لا بکەینەوە چونکە خێڵی کورد کەم ترە لە هی عەرەب بەتای بەت میرنشێنەکانیان خێڵی عەرەب نۆکەری ڕۆژئاوان بە میتۆدی دینیو مەزهەبی عەرەبی لە نۆکەریدا عروبەیان ون نە کردوە بەڵام خێڵی سیاسی دەسەڵات داری کورد یا بنەماڵەی سیاسی دەسەڵات داری.
کورد بێ میتۆدی کورد بونە بێ دینە بەرامبەر کورد هیچ ئەخلاقێ ناهێڵێتەوە بۆ خستنی کورد ئەوەی ئەو کاری بۆ دەکات خودی نۆکەریە بەڵام عەرەبی میرنشێنەکان بۆ پاراستنی گیانو بەرژەوەندیان نۆکەرن عەرەب تەنانەت تیرۆرستی خۆی تەسلیمی ئەوروپا و ئەمریکا ناکات کورد لە ئەیلولەوە تێکۆشەری پارچەکانی تری تەسلیم بە شای ئێران کردوەو بۆی کوشتون یا تەسلیم بە تورکیا کردوە بێجگە لە داگیرکەری خۆی کە دەی هێنێتە سەر خورد خۆی بۆ ئەوەی ٥٠ سالی تر ئەقڵمان دانە دۆشرێ وەك گوانی مانگا بە ناوی کورد بونەوە یا هەرێمی کوردستانە وە لە ڕاستیشا نە کورد بون هەیە نە هەرێم با نەوەکانمان نە فەوتێن هەڵ نەوەرێن ئەتکی ژیانیان نەکرێ لە ژێر چەترو پەردەی کوردایەتیو هەرێمدا با دەوڵەتی شار دروست بکەین بۆ خەڵکی شار ولاتی شار لە قاچاخچی سیاسی کوردایەتیو هەرێمچێتی ڕزگار بکەین خێڵو حێزبی خێڵ دواچرکەساتی تەمەنیان پیشان بدەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە