قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی نێچیرەڤان بارزانی
Sunday, 25/10/2015, 16:32
گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه پاڵپشتی یاسایی نیه بۆخۆی وه‌ڵامێكه‌و دانپَیدانانێكه بۆ هه‌موو ئه‌و فه‌ریكه نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه به هۆی ئیمتیازات و خۆله‌وه‌راندنه‌وه چاویان له هه‌قیقه‌ته‌كان ده‌پۆشی و بئ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌واویان پئ بیت له یاسادا قسه‌ی بازارییان فریده‌دایه نیو تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ڕوپه‌ڕی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان .
سه‌رۆكی هه‌رێم بۆخۆیشی زۆر باش تیده‌گات كه پاڵپشتی یاسایی نیه ، هه‌ربۆیه‌شه داوای سازان له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات ، نه‌ك لێكترازان ، وه‌لئ كاڵفامی و بئ ئه‌زمونی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقه‌كانی پارتی له‌وه‌دایه كه تێناگه‌ن له په‌یامه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ناتوانن به دیدێكی عه‌قلانی شیكاری بۆ بكه‌ن، هه‌رله خۆیانه‌وه قسه‌ی بازاڕی به زمانێكی زبر دوور له مه‌نتیق و لۆژیك له بری ئه‌وه‌ی بپه‌یڤن ده‌ڕشینه‌وه !!
خۆ ئه‌گه‌ر نا په‌یامه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕوونه و پێویستی به ته‌فسیرات و خویندنه‌وه‌و شیكاری نالۆژیكی نییه ، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌فه‌رمووێت : هه‌موو كه‌سیك به دیلی منه .
ئه‌م فه‌رمایشته بۆخۆی دووره له خۆسه‌پاندن و مانه‌وه‌ی هه‌تایی له سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێَم ، وه‌لئ فه‌ریكه نوسه‌رو رۆشنبیره ساخته‌كانی نێو پارتی به پاڵپشتی به‌شێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه مانه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به پشێویی و نائارامی و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی و دووئیداره‌یی ، هه‌ربۆ ئیستفزازی و موزایه‌دات و خۆبردنه‌وه پێشه‌وه‌و ماستاو كردن فه‌رمایشته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاوه‌ژوو ده‌كه‌نه‌وه به‌رگیكی تر ده‌كه‌ن به به‌ریدا !!
هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه‌كان و به بنبه‌ست گه‌یشتنی كۆبونه‌وه‌ی هیزه سیاسییه‌كان به ته‌نها له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دایه ئیراده‌یان نه‌بوو بۆ سازان و سازشیان به نه‌نگی ده‌زانی و ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه زمانی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی و میرغه‌زه‌بی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی به ئاشتی و دیالۆگ به ده‌ست نه‌یه‌ت ، هه‌رگیز به شه‌رو توندوتیژی به ده‌ست نایه‌ت .
هه‌موو هیزه سیاسییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ئیتر ئه‌مه نه سینگ ده‌رپه‌راندنی ده‌وێت نه چاو سووركردنه‌وه‌ش ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی مشه‌خۆری نێو پارتی ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسینن ، ته‌بایی لایه‌نه‌كان له سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی تر بۆخۆی بژارده‌یه‌كی به‌هێزه هه‌م بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌میش بۆ خودی پارتی ، چونكه خۆ ئه‌گه‌ر نا كۆده‌نگی هیزه سیاسییه‌كان له‌مه‌ڕ مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێچه‌وانه بووایه ، دۆخه‌كه زۆر له ئیستا مه‌ترسیدار تر ده‌بوو .
هه‌ربۆیه پێم وایه دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و هیزه سیاسییه‌كان په‌نا ببه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ‌و دیالۆگ ، پاشانیش میكانیزمه‌كانی چاكسازی له نێو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت ، چونكه چاكسازی گرنگه بۆ نیو ماڵی كورد بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و حكومه‌تیكی یاسایی دوور له ته‌عاتوفی حیزبی و دوور له میزاجی به‌رپرسان و ته‌داخولاتی حیزب ، گرنگه چاكسازییه‌كان ده‌ستی حیزب ریشه‌كێش بكات له نیو سیسته‌می سیاسی و حوكمه‌تداری ، ناكرێت حیزب له هه‌موو كاسه‌یه‌كدا كه‌وچك بێت !!
كوردانه‌و راستگۆیانه شه‌ڕی پله‌و پۆست و كورسییه‌كانتان مه‌ئالێنن له میلله‌ت و قووتی خه‌ڵك مه‌كه‌نه كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی ، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم ره‌هه‌ندێكی یاسایی و سیاسی و نیشتیمانی یه ، له ئێستادا كه په‌ڕله‌مان ئیفلیج كراوه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ماوه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو بووه ، كوردستان كه‌وتووه‌ته فه‌راغی یاسایی و ده‌ستورییه‌وه ، قه‌یرانی ئابوری و نه‌بوونی مووچه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه ، چیتر خۆمان له قه‌یرانمان كه‌م نیه تا قه‌یرانی ترمان به خه‌ڵات بۆ بینن ، هه‌ربۆیه قه‌یران به قه‌یران داناپۆشرێت و چاره‌سه‌ری ناكات ، میلله‌ت به ئیوه‌و به هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بوختانه سیاسیه‌كانتان ناگه‌وجینرێت ، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یڵین و ده‌ریده‌بڕن ، ته‌نها بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی حیزبی یه و ته‌عاتووفی حیزبی له پشته‌وه‌یه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست