خونچەی خاکەلێوە
Sunday, 25/10/2015, 12:26
ئێوارە کە داهات
یادی شەڕابی شەوانە
وێنەی ژوانی پاردە
بەسەرم دادێ
دەبمە دێوانە
خوماریی سەردەمی کازیوەش
چژووی تەزووی نەشتەرێکە
کە جەستەم دەتەزێنێ
وەرەوە لام تازە گوڵی خاکەلێوە
تا زیندووم
نەکا دێوە زمەی مەرگ
بێتە سەر سەرم و
دوورلە تۆ
لە تەنیاییدا
بمخنکێنێ.
جەعفەر کەریمی
٢٧/٥/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست