کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ملا مستەفــا بارزانی : ئێمە داوا دەولەتی کوردی ناکەین و مەتالبی وامان نــیــە.

Sunday, 25/10/2015, 11:37


بارزانی تەنها بە قسەکردن باسی دەولەتی کوردییان کردووە، ئــــەوان تــــەنــــهــا تــۆتــۆنــۆمــیــان دەوێــت و هــیــچـی تــر
بە بــەڵـــگــەوە ملا مستەفــا بارزانی : ئێمە داوا دەولەتی کوردی ناکەین و مەتالبی وامان نــیــە.
------------
بارزانی و پارتی لەوەتی هەن هەر داوای تــۆتــۆنــۆمــیــان کردووە بۆ کوردستان تا ڕووخانی رژێمی بەعسی فایشیست هەر دروشمیان تــۆتــۆنــۆمی بوو بۆ کوردستان ،هەر بۆ مێژوو لە دوای راپەرین کە بریاری فیدرالی درا ئەوە بارزانی و پارتی بوون دژایەتیان دەکرد ،ئەوان هەر پێیانوابوو کە دەبێت کوردستان تــۆتــۆنــۆمی هەبێت نەک فیدرالی چ جای ئەوەی بگات بە سەربەخۆیی. ئـایا مەلا مستەفا بە خەیالیش بیری لە دروستکردنی دەولەتی کوردی کردووەتەوە کە مسعود بارزانی کوڕی بە خەیالی دابێت کاری بۆ بکات؟
ئــەوان تەنها بە قسەکردن باسی دەوڵەتی کوردییان کردووە ئەویش تەنها بۆ چەواشەکردنی خەلکی بۆ ئەوەی تاهەتایە خەلکی دوایان 
بکەون و ئەوانیش هەر بە دروشم خەلکی بخەوێنن، وێنای بارزانیش وەک خوداوەند لە ئاوەزیاندا بکێشن.
من پێموایە هیچ حیزبێکی کوردی لە پێش هەمووانە پارتی ئامانجیان دروستکردنی دەولەتی کوردی نیە ،ئەوان نایانەوێت گەلی کورد بە کەناری ئارامیی بگات چونکە زۆر باش دڵنیان کە گەلی کورد بە سەربەخۆی خۆی شاد بێت هەموویان سزا دەدات لە پای ئەو هەموو خیانەت و کوردکوژییە لە سایەی کوردایەتی و شۆرشەوە کردوویانە لە پێش هەمووانیشەوە بێ گومان پارتی ئەو سزایە دەچێژێت 
هەر کەس پرسیاری هەبوو دەتوانم لێرە ولامی بدەمەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە