لە گەرمەی ناڕەزاییەتییەکاندا مەسعود بارزانی ویستی رابکات و بچێتە قەتەر
Sunday, 25/10/2015, 10:51
له گه‌رمه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییەی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی پارتە خائینەکانی کورد لە باشوور، پارتی و بنەماڵەی بارزانی ترسێكی زۆریان لێنیشتبوو، بۆیە مەسعود بارزانی ٨٠٠٠ چه‌كداری له‌چوارده‌وری سه‌ری ڕەش دادەمەزرێنێت، كۆنتروڵی توندی خستبووە سەر ناوچەکە، سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، هەر ئەم هۆکارەش بووە هۆی ئەوەی، کە حکومەتی قەتەر مەسەلەی ئاڵۆزییەکانی باشووری کوردستانی بە جیدی وەرگرت و پێشنیاری ئەوەی کرد، مەسعود بارزانی بچێتە قەتەر لەوێ مافی پەنابەری پێدەدەن، (
کلیکی ئێرە بکە). دیسان سەرچاوەکە دەڵێت: لەو رۆژانەی کە ناڕەزاییەتییەکە دەستی پێ‌کرد، مەسعود بارزانی لە ترساندا رادەکات و دەچێتە ناوچەی بلە و بارزان (
کلیکی ئێرە بکە) لەوێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە بارزانییەکاندا کۆدەبێتەوە و هانیان دەدات تا خۆیان ئامادە بکەن بۆ شەڕی کورد و سۆرانی، بەبێ ئەوەی خەڵکی کوردستان ئاگادار بێت کە ئەو رۆژانە چۆن ترس و دڵەراوکە گەیشتبووە ئاستێک بارزانی جێگای بە خۆی نەدەگرت، سەرچاوەکە دەڵێت هۆکاری ئەم ترسەش ئەوەبوو، مەگەر مەسعود خۆی بزانێت چی بەو میللەتە کردووە و چارەنووسی چۆن دەبێت ئەگەر دەستی گەل بیگاتێ لە قەزافی خراپتیری لێدەکەن، تەنانەت ترسەکە بە جۆرێک بوو بارزانیه‌كانیش هه‌ستیان ده‌كرد رۆژی كۆتاییان نزیك بۆته‌وه، چونكه ئەوانیش بەهۆی سیاسەتی چەند ساڵەی مەسعود بارزانییەوە، وایان لێهاتووە خۆیان لە کورد جیاکردۆتەوە و وەکو داگیرکەرێک مامەلە لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا دەکەن و لەپاڵ بنەماڵەی خائینی مەسعود بارزانییدا دەستیان خستۆتە نێو دەستی دوژمنانی کوردەوە. بەتایبەتی پارتی‌یش وەک حیزب و وەک کەسایەتییەکانی ناو ئەو حیزبە، چونکە خاوه‌نی هیج بیرۆباوەڕێک نیین، جگە لە کۆمەڵێک لومپین و شەلاتیی و دز و داوێنپیس نەبیت، کە لە دوری ئەو حیزبە کۆبوونەتەوە.
سەرچاوەکە زانیاریی دیکەی خستە سەر هەواڵەکە، کە ده‌زگای پاراستن ئیستا دڵنیایه پۆلیس و پێشمه‌رگه زۆر له‌گه‌ڵ پارتییدا نەماون، ته‌نانه‌ت هێزی ئاسایشش گومانیان له سه‌ر چارەنووس و پاشەڕۆژی دەسەڵاتەکەی خۆیان هه‌یه، زۆر لەوانەی کە من قسەم لەگەڵدا کردوون وەک سەرچاوەکە دەڵێت: سەریان لێ تێكچووه، نازانن كام لە هاوەڵەکانی خۆی دژێتی یان لهگهڵیدایە، زۆربەشیان دەڵێن ئێمە چوار مانگه موچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، بەڵام بارزانییەکانی دەوروبەرمان مانگانە هەر یەکەیان کەمترین موچە کە وەریدەگرن سێ ملیۆن دینارە، دەنگی ناڕازییش گەیشتۆتە نێو پارتیی و ئاسایش و پاراستن، چونکە به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له فه‌یسبوك و كه‌ناڵ و ماڵپه‌ره‌كان خه‌ڵکی بە ئاسانی ده‌بینێ چۆن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مناڵه‌كانیان ده‌ژین و خەڵکی کوردستانیش ژیان چۆن ده‌به‌نه سه‌ر.
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە دوا قسەی خۆی کرد، کە بێباوهڕییەکی زۆر له‌نێو پارتییه‌كاندا په‌یدابووه، مەسعود بارزانییش بڕوای به خه‌ڵكی نەماوە و لە گوماندایە، بۆیه کاتێک ده‌چێته هه‌ر شوێنێک له نزیکەی هه‌ر ١٠٠ مهترێكەوە، چەکدارێک دادەنێت و له‌نێوان هه‌ر ٣٠٠ مهتریكیشدا بارزانییه‌ك له پشتیانهوە رادەگرن، نه‌وه‌ك ئه‌و پاسه‌وانانه هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن... له‌كاتێكدا بارزانی سه‌یاره‌كانی هه‌موو كردوته نوێترین جۆر، ئه‌گه‌ر تۆپیشی پێبكه‌وێ شوێنی خۆحه‌شاردانیان بۆ دروستكردووه وه‌ك له كوردستانپۆست بڵاو بۆته‌وه ...
هه‌موو كات بارزانی جلی گوللهنهبریشی لهبهردایە، كه‌چی له‌گه‌ڵ بچوكترین ناڕەزاییەتی ته‌نگاو ده‌بێت، ئیستا ده‌زگای پاراستن له چوارده‌وری سه‌ری ره‌ش و ناوچەی بارزان ده‌ستی به سیاسه‌تی توقاندنیش كردووه.
--------------(نائب كردي سابق يكشف عن لجوء مسعود بارزاني الى قطر)---------------
المعلومة /بغداد/..
التاریخ : 2015/10/14 16:20
كشف المحلل السياسي الكردي والنائب السابق ريبوار عبد الله، الاربعاء، عن تقديم قطر مقترحا لرئيس اقليم كردستان مسعود بارزاني للجوء اليها في حالة هروبه من الاقليم على خلفية اندلاع المواجهات في كردستان.
وقال عبد الله لوكالة / المعلومة/ ان "قطر قدمت مقترحا للبارزاني وعائلته للجوء اليها في حالة تدهورت الاوضاع في اقليم كردستان"، موضحاً أن" بارزاني يواجه اخطر ازمة منذ توليه السلطة عقب المواجهات العنيفة بين الاحزاب الكردية والتي قد تؤدي الى انهيار امني في الاقليم".
واضاف ان "قطر قلقة جدا على الرئيس بارزاني لانها ترتبط معه بعلاقات وثيقة مما حدا بها الى التدخل لانقاذه في ظل الصدامات العنيفة بين الاحزاب الكردية"، مشدداً على "ضرورة وضع حد لسياسات بارزاني التي حولت الاقليم الى ساحة تصادم بين الاحزاب الكردية". انتهى 25ل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست