پێشنیارێکی بە پەلە بۆ کاک مەسعود

Saturday, 24/10/2015, 13:05


وەکو دەبیستم و دەخوێنمەوە، هەموو ئاڕاستەکان بەرەو ئەوە دەچێت کە باری دەرونی مەسعود بارزانی زۆر ئاڵۆزە، بە قسەکانی ئەم دواییەی نێچیرەڤان ئەوەش دەردەکەوێت کە پارتییش لە پاشەکشە و پاڕانە و سازاندایە، هەموو ئەمانە ئەوە دەگەیەنێت، کە کاکە مەسعود وەک منداڵێک ورک دەگرێت، بچوک بۆتەوە دەوێت بکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم.
من لێرەدا چەند پێشنیارێکم هەیە بۆ ئەوەی هەوڵەکانی کاک مەسعود سەر بگرێت و شانسی ئەوەی هەبێت بکرێتەوە بە سەرۆک، لێرە بەدواوە گوێ رادێرن بۆ بۆچوون و پێشنیارەکەم:
 با سەرەتا لە پێناسەی مەسعود بارزانییەوە دەست پێبکەین، بزانین ئەم کەسە کێیە و تا کۆتایی سەرۆکایەتیی هەرێمەکەی چی کردووە! هەڵبەت بە کورتیی نوکە قەلەمێک دەخەمە سەر باسەکە:

- مەسعود کوڕی مەلا مستەفایە، مەلا مسەفاش لە عەشرەتی بارزانە.
- مەلا مستەفا جامانەی لەسەر دەکرد، جامانەکەی رەنگێکی دیارییکراوی نەبوو، نە رەش بوو، نە شین. بۆ ئەوەی خۆی لە صۆرانی و عەوام و میللەت و خەڵکی دیکەی کورد جیابکاتەوە، جامانەیەکی چڵکنی ئەستوری کاڵی مەیلەو سووری لە سەرییەوە دە پێچا.
- دەڵێن مەسعود لە ساڵی ١٩٤٦ لە مەهاباد لە دایک بووە، لەو رۆژەشدا گوایە قازی محەمەد کۆماری مەهابادی راگەیاند. و ئاڵای کوردستانی هەڵکرد. ئەو رۆژە زۆر پیرۆزە بۆیە مەلا مستەفا ئەم کوڕە پیرۆزەی بۆ کورد خستەوە.
- مەسعود ناوی باوکی و ناوی عەشرەتی بارزانی بە خۆیەوە نووساند، رەنگی جامانەکەی باوکی تۆختر کردەوە، کردی بە سوور. وەکو دەڵێن رەنگی ئەو جامانە سوورەی لە یەکێک لە ئەمیرەکانی خەلیجەوە وەریگرتووە، کاتێک لە بەغدا ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کوڕی ئەمیرێکی کوێتییدا دانیشووە، لە بچوکی خۆیەوە و شەرمکردن لە کوردبوون بە دەمیا هاتووە وتوویەتی ئێمەی بارزانی ئەسڵ و فەسڵمان دەچێتەوە سەر عەرەب، ئەویش جامانەی ژێر عەگالەکەی سەری خۆی کە سوور بووە لە خۆی کردۆتەوە پێی داوە، وتویەتی منیش ئەمەت پێشکەش دەکەم، ئەویش وەکو جامانە لەسەری کردووە، لەو رۆژەوە رێک کردوویەتی بە جامانەی سوور. مێژووی جامانەی سووری بارزانییەکان بەو شێوەیە، لەوێوە دەستی پێکردوو. هەموو رەنگێک مانایەکی هەیە. جامانەی سوور مانای زۆری بۆ بنەمالەی بارزانی دروست کردووە. سوور مانای خوێنی ئەسڵی عەرەبی و جیابوونەوە لە کوردی عەوام. سەیر بکەن و بە مێژوودا رۆبچنە خوارێ و تەماسای ڤیدیۆ و وێنەکان بکەن، بارزانییەکان لە مێژووی کۆنیاندا جامانەکەیان سوور نەبووە، لە رەنگی سەرهەویر چووە، لە مەسعودەوە داکەوتوە و بووە بە سوور.
- با بێینەوە سەر باسەکەمان. ئەمڕۆ مەسعود بارزانی  سەرۆکی پارتیی و سەرۆکی عەشرەتی بارزانە، لەسەردەمی باوکییدا سەرۆکی دەزگای پاراستن بوو، دوایی بوو بە سەرۆکی پارتیی، کورەکەشی کردە  سەرۆکی پاراستن، تا دوو مانگ لەمەوپێش کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بوو.
- مەسعود بارزانی زۆر تەماشای تەلەفیزیۆن ناکات، خەریکی مناڵ دروستکردن بووە، کوڕەکانیشی وا فێرکردووە هەر سەریان لە هێلکە جوقا، ژن بهێنن و منداڵ دروست بکەن. کاک مەسعود دەڵێت ئێمەی بارزانی دەبێت لە عەشرەت دەربچین ببین بە قەوم و نەتەوە، خۆمان لە کورد و صۆرانیی جیابکەینەوە. بۆیە دژی کوردیش هەموو کوردستانی باشووری کردووە بە عەرەب.
- لەبەر ئەوەی مەسعود بارزانی هەستی کوردیبوونی نییە، لەلایەک ئەسڵی خۆی وەک عەرەب دەخوێنێتەوە، لەلایەکی تریش کوڕ و کچەکانی ناوی کوردیی لێنەناون، هەرچەندە لەناو عەشرەتی بارزاندا دوو سێ ناوی کوردی دەدۆزیتەوە. ناوی کوڕەکانی هەمووی یەک وەزن و یەک قافییەیان هەیە مەسرور، مەنسور، مەکروه، مەنبوز ... هەتا دوایی.
- لەناو بنەملاکەیدا نە شاعیرێکی تیاهەڵکەوتووە، نە گۆرانیبێژ، نە هونەرمەند، نە وێنەکێشێک، رقیان لە گوڵ و لە سروشت و لە جوانییە. رقیان لە گیاندار و ئاژەڵ و باڵندەشە.
- بنەماڵەی مەسعود کوڕیان زۆرتر هەیە ، هەرچەندە دوو سێ کچی هەیە بەڵام ژمارەی کوڕەکانیان زۆرترن، لە پڕێکدا  هەر هێندە دەبیستیت کوڕێکی کاک مەسعود سەری لە هێلکە دەجوقێنێت و لە پڕ دەردەکەوێت، پرۆپاگەندە زۆرە دەڵێن تا ئیستا چەندین جار ژنەکەی سکی هەبووە، کاتێک زانیوێتی کچی دەبێت، مەسعود پێی لە بار بردووە.
- مێژووی ژیان و خەباتی سیاسیی کاک مەسعوددا، دوور و درێژە، رووداوی زۆریان تۆمارکردوور، من وەک بیرخستنەوە بە کورتی باسی هەندێکیان دەکەم. کاتێک کاک مەسعود بەرپرسی دەزگای پاراستن بوو، لە زینداندا بە سەدان کەس لە ژێر لێدان و ئازاردا کوشتووە، هەندێک لە زیندانییەکانی دەهێنا لەسەر پارچە ئاسنێک دایدەنان و ئاگری دەکردە ژێریان و سووری دەکردنەوە، تا قاچیان بسووتێنێ. زۆر کەیفی پیدەهات، کە دەیبینی هەلدەبەزینەوە و هاواریان دەکرد، وەک دەگێڕنەوە، هەندێک شەو خۆی دەمامکی دەکرد و دەچووە ژوورەوە بۆ لای زیندانییەکان، دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەر هەندێک لەو زیندانیانە. ئەو کەلتورە ئیستا لە زیندانەکاندا پیادەکردێت، لە زیندانی رایات کاک مەسعود گومانی لە هەر کەسێک بکردایە دەشی کوشت. ئەو کاتە تەمەنی نەگەیشتبووە بیست ساڵ.
- چەند جار سەردانی بەغدادی کردووە، دەڵێن سەددام حسێن کۆمەڵێک ڤیدیۆی تۆمارکراوی ئەو سەردەمانەی لەلایە، کاتێک لە ئوتێل دابەزیوە بۆ دانوساندن، وەکو فشار و شلکردنی، ئەو وێنانەیان پیشانداوە و فلیمەکانیان بۆ لێ داوەتەوە. هەر کەسێک بڕوا ناکات و دەڵێت دامانی کاک مەسعود خاوێنە با رووداوی ئەکتەرە هۆڵەندییەکە بخوێنێتەوە، کەچی لەسەر خۆی و مەسرور دەگێڕێتەوە.
- کاک مەسعود ناسراوە بە قارەمانی شەڕی کوردکوژی، تەسلیمکردنەوەی دەیان کوردی قارەمانی رۆژهەڵات و باکوور.
- کاک مەسعود رۆڵی پاڵەوانێکی سەرەکی بینیوە لە کارەساتی هەکارییدا هەروەها بەکوشتدان و ئەنفالکردنی زیاتر لە ١٨هەزار بارزانی بە دەستی رژێمی بەعس، بە دواییدا شەڕی ناوخۆ و شەڕی پەکەکە، لەم دواییەشدا خەندەقلیدان و سنورداخستن بە رووی رۆژئاوای کوردستاندا. 
- لەم دواییەشدا مەسعودی کوڕی مەلا مستەفای بارزانی، لەبەر ئەوەی رەگێکی شێخوالعەرەبی تێدایە و موسڵمانێکی سونە و نەقشبەندییشە، زۆر بە ئاسانی لەگەڵ سونە وەهابییەکانی سعودییە و قەتردا رێکەوت، هەموویان لەگەڵ تورکیادا پێکەوە داعشیان دروست کرد، داعشیان لە ناوگەڵی مەسعودەوە کرد بە موسڵدا، هەر لەو کاتەدا دەیگوت دەولەتی کوردی رادەگەنم، ئەو کاتەش بوو، کە داعشەکانی هێنانە سەر کوردە یەزیدییەکان و شەنگالی تەسلیم کردن.
- کاک مەسعود شتی دیکەی زۆرە وەکو دزیی و درۆزنیی و خیانەتی نەتەوەیی بەرامبەر بە کورد، هەروەها خیانەتی نیشتیمانیی بەرامبەر بە کوردستان و بەعێراق. کاک مەسعود هەموو شتێکی هەیە، تەنیا شەرمکردن نەبێت.
- مەسعود بارزانی یەکێکە لە هەرە ملیاردێرەکانی جیهان تا ئیستا خۆی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی لەسەرو ١٢٠ ملیار دۆلاریان دزیوە. ئەو زانیاریانە لە گاردیانی بەریتانیی و لە ئیکۆنۆمیی وەرگیراوە.
- لەگەڵ هەموو ئەمانەدا خەڵکی کوردستان لەبەر ساویلکەیی و دڵفراوانیی و کەمبینینی خۆیان، ئەم کابرایەیان کردۆتە سەرۆکی خۆیان و چارەنووسییان داوەتە دەستی، ئەمیش دوکانێکی سیاسیی داناوە بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی، وەکو سەرۆکی هەرێمیش بۆتە بازرگان، نیشتیمان دەفرۆشێت. کاکە مەسعود پێچەوانەی ناوی حیزبەکەی کار دەکات، بڕوای بە حیزب، بە دیموکراتی و بە کوردستان نییە، ئەو جلە کوردییەی کە لەبەریدایە جلی بازرگانیی کردنە، بۆ ئەوەبە کێشەی کوردی پێ مەزات بکات، دیسان ئەو جلە خاکییەی لە بەریدایە و تۆزی لێنەنیشتووە و ئوتودراوە و چرچی و لۆچی تێدا نییە، سیمبوڵ و جلی نەتەوەیی نییە، تا شانازیی پیوەبکات، جلی فێڵکردن و خیانەتکردنە لە کورد، مەسعود یەکەم کەس بوو کە لە ولاتی چینەوە لەو جۆرە جلی کوردییەیان بۆ دروست کرد، بە دوایدا بوو بە باو ئیستا هەر کەسێک لە کوردستان جلی کوردی لەبەر دەکات، خەیاتی کوردی بۆی نەدووریوە، لە چین و ولاتانی ترەوە دەهێنرێن، بۆیە خەیاتی کورد ئیستا بازاڕی نەماوە، جلی کوردیی ئەم نەوەیەی کوردەی ئێستا چێژی کوردی لێوەرناگیرێت، چونکە لە کەلتورە کوردییەکە دوور کەوتۆتەوە و خەیاتی کوردی لە کوردستاندا نانی بڕاوکراوە، تەنانەت وەکو جاران کەس رانکو چۆغە و کڵاشی هەورامیی لە پێناکات، کاک مەسعود لە جیاتی کڵاشی هەورامی، ئاشتی هەورامی هێناوە و لەگەڵ جلە کوردییە چیینیەکەدا بە تانکەری نەوتەوە بە وڵاتاندا دەیگێڕێت.
- لەو وڵاتەدا کە ناوی هەرێمی کوردستانە، یاسا نییە، کەچی دەڵێن بەپێی یاسا کاک مەسعود ماوەکەی بەسەرچووە. پەرلەمان وەک کۆشکێکە کۆمەڵیک بەناوی دەنگی خەڵکی ئەوانیش موجەیەکیان بۆ خۆیان بثڕاندووە و وێنەی باوکی مەسعدی لێهەڵواسراوە و پەرلەمەنتارەکانی دەمدرێژ لە ژێر ئاڵای کوردستاندا سوێندی یاسایی دەخۆن، بۆیە کاک مەسعود سەرۆکی پەرلەمان دەکاتە دەرێ، کەچی نە مەسعود لەوان دەگات، نە ئەوانیش لە دەسەلاتی مەسعود دەگەن، کە بۆچی بە دەستی خۆی بەندێکی یاسایی بۆ دانراوە، نازانن ئەو بەندە یاساییە بۆ ئەوە دانراوە کە مەسعود بڵێت من لەسەر یاساوەم، یاسام بۆیە داناوە، تا شتێک بوونی هەبێت و خۆم لەسەروویەوە دابنێم، سەرۆکی پەرلەمانیش لەوە ناگات کە ئەم بۆ ئەوە دانراوە، تا مەسعود یاری پێبکات و وەکو داشی دامە لایبەرێت و دایبنێتەوە و خیانەتەکانی دەسەڵاتی پێ سپی بکەنەوە.
- پێشنیارەکەی من لە کۆتاییدا ئەوەیە، کاتێک یەکێک گومان دەکەوێتە سەر کەسایەتیی، بڕوای نامێنێت و یان مافێکی یاسایی نایگرێتەوە، دەچێت ناسنامەیەکی دیکە دەردەهێنێت، بۆ نمونە ناوی خۆی دەگۆڕێت، بەناوێکی تر. با کاک مەسعود لەگەڵ وشیار زێباری خاڵییدا سەفەرێکی سویسرا بکات، نەشتەرگەریی ئەو خاڵەی سەر رومەتی بکات و لایبەرێت، ناسنامەی دایکی هەڵبگرێت. من پێشنیاری ئەوە دەکەم، کە کاک موسعود ناوی خۆی بگۆڕێت بە (مەسعود حەمایل زێباریی) بەو ناوەوە بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی هەرێم خۆی هەڵبژێرێت، لەمەدا شانسی زۆرتر دەبێت و هەرچییەکی لە رابردوودا وەکو بارزانی کردبێت، لەگەڵ ناوی بارزانییەکەدا بیسڕێتەوە. ئەوسا لە رووی یاساییەوە مافی ئەوەی دەبێت بکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم، هەموومان حەمایل خان دایکی کاک مەسعود دەناسین، کە خوشکی وشیار زێباریی بوو، ئەو کاتەی حەمایل خان کە کۆچی دوایی کرد، خانەنشینی شەهید مەلا مستەفای وەردەگرت، نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری موچەی خانەنشینی مێردەکەی کۆ کردبوەوە، ئەمە جگە لەوەی کە لە سەردەمی شۆڕش و ئاشبەتالەکەشدا بەرپرسی دارایی شۆڕش بوو، مەلا مستەفا هەموو شتێکی بە قسە دەکرد، بۆیە داوای کرد کە مارگەرێتای تاکە پێشمەرگەی ژنی ئەو سەردەمەی بۆ بکوژێت چونکە دڵی لێی پیس بوو.
لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ جەنابی سەرۆکی هەرێم کاک (مەسعود زێباری).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە