کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كیتی له‌هه‌لویستی شوعی و یه‌كگرتوی ٣١ی ئابدا ده‌خولێته‌وه‌

Friday, 23/10/2015, 8:51


ئه‌و كۆده‌تایه‌ی  ئیستای پارتی له‌ داگیركردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌زه‌بری هێز ،  هیچی كه‌متر نیه‌ له‌  داگیركردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌بابه‌ی به‌عس له‌٣١  ئابدا .جونكه‌ ده‌یه‌وێ   به‌زه‌بروزه‌نگ  كورسیه‌كه‌ی بارزانی بسه‌پێنێ   و سه‌رۆكه‌ شه‌رعیه‌كه‌ی ده‌رپه‌راندوه‌ و بواری پێنادات بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ركاره‌كه‌ی ، جونكه‌ بواری نه‌دا ٣٠ حوزه‌یرانێكی تر ، له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی تری نایاسایی بۆ بارزانی درێژ بكاته‌وه‌  . وه‌ جون ئیستا پارتی و بارزانی بوێریان نیه‌ ، وه‌ك گه‌رمه‌ی ٣١ی ئاب شانازی به‌ ٣١ی بكه‌ن؟ داگیركردنی ئیستای په‌رله‌مانیش  ده‌بێته‌ هه‌مان شه‌رمه‌زاری و له‌كه‌یه‌كی     ره‌شی ترله‌مێژوی سیاسیاندا.  هه‌موو ئه‌و حزب و په‌رله‌مانتارانه‌ی یه‌كیتی كه‌هه‌لویستیان نه‌بوو ،  یان به‌شداری كۆبۆنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ٣١ی ئابیان ده‌كرد ،ئیستا بوێریان نیه‌ داكۆكی له‌ هه‌لویسته‌كه‌ی ئه‌وكاتیان بكه‌ن  ، وه‌ك حزبی شوعی و یه‌كگرتوو و جه‌ندین په‌رله‌مانتاری یه‌كیتی  ... كه‌جی ئیستا یه‌كیتی هه‌مان ئه‌زمونی بێهه‌لویستی و ناپاكی ئه‌و ٢ حزبه‌   دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌؟ له‌كاتێكدا هه‌مومان له‌یادمانه‌ ئیزگه‌كه‌ی یه‌كیتی جون رسوای هه‌لویستی ئه‌وحزبانه‌ و په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌شی له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆی كرد ، كه‌دواتر په‌رله‌مانتارێكی یه‌كیتی ( عوسمانه‌ سور )  به‌ده‌ستێكی نادیار كوژرا !؟
كه‌ده‌لێین هه‌مان هه‌لویستی شه‌رمه‌زاری حزبی شوعی و یه‌كگرتویان هه‌یه‌  ، جونكه‌ له‌وكاتدا به‌هۆكاری ترس و هه‌لپه‌رستی هه‌ردولا به‌شداری كابیه‌كه‌ی ٣١ی ئابیان كرد  و شه‌رعیه‌تیان به‌تاوانه‌كه‌ی پارتی دا ، له‌كاتێكدا   ئاگاداربوم   له‌گه‌رمه‌ی ٣١ی ئاب میدیای شوعی  مه‌گه‌ر له‌ ٧٣ بۆ ٧٨ ره‌خنه‌ی ئاوایان  له‌پارتی گرتبێ .  كه‌جی  ئیستای یه‌كیتی  میدیاكه‌شی  به‌رامبه‌ر  كۆده‌تاكه‌ی پارتی  كپ كردۆته‌وه‌ ؟ په‌رله‌مانتار و كادیره‌كانی له‌ترسی توره‌یی پارتی  سزا ده‌دا ؟ به‌شداره‌ له‌كۆبۆنه‌وه‌كانی بارزانی كه‌به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌یكات ؟ هه‌لویستی یه‌كیتی  رون نیه‌ ئایا دژ به‌دانانه‌وه‌ی بارزانیه‌ یان له‌گه‌ل كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانیتی ؟.  له‌هه‌موی گرنگتر جگه‌ له‌به‌یانامه‌یه‌كی فراكسیۆنه‌كه‌یان وجه‌ند لێدوانی به‌رپرسێكیان ، هه‌لویستیكی بوێرانه‌ و راشكاوانه‌یان نه‌بوه‌  دژ به‌و كۆده‌تایه‌ی پارتی ؟  بۆیه‌  ج جیاوازیه‌كت له‌گه‌ل هه‌لپه‌رستی و به‌شداری یه‌كگرتوو شوعی سه‌رده‌می ٣١ی ئاب داهه‌یه‌ ؟   
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە