ئالزایمێری نەتەوەیی!
Wednesday, 21/10/2015, 20:30
سەروتاری ئەو بابەتە باس لە نەخۆشی ئالزایمێر ناکا. ئەو نەخۆشییەی کە رووداوەکانی رابوردوووئێستێی ژیانی مرۆڤەکان بەرەو فەرامۆشی رادەکێشێ. ئەو کورتە وتارە باس لە نەتەوەیەک دەکا کە حافیزەی مێژوویی ئەو نەتەوەیە لە چەنگ سەرۆک وحیزبی سەقەتی کورتە بیر دوچاری فەرامۆشی نەتەوەیی بۆتەوە! من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئالزایمێری نەتەوەیی زۆر دژوارترە لە ئالزامێرێک کە مێشکی مرۆڤ بەرەو پووکانەوە دەبا. سەرکردە وحیزبی کوردی لە سەت ساڵی رابوردوو هەتا ئەو سەردەمەش وێڕای بەڕیوە بەرانی ئەو حیزبانە زۆرینە یان تووشی ئالزایمێری نەتەوەیی ومێژوویی بوونەتەوە.
ئەگەر زانیاری نە تەوەیی کورد لە گەڵ مێژووی دێرینی خۆی وەک دەست مایەی زانستی ومێژوویی بنرخێنین، پێویستە وشیاری نەتەوەییشمان بەرانبەر بە مێژووی هاوچەرخمان وەک دەست مایەی نەتەوەیی کورد بپارێزین. لێرەدایە کە دەبێ بەڕاشکاوی بڵێن کۆمەڵگای ئێمە لە حاند ئەو دوو تەوەرە گرینگە تووشی ئالزایمێری / نە تەوەیی / بۆتەوە، بەو واتایە هەم سەرمایەی زانستیمان، هەمیش سەرمایەی نەتەوەییمان داوەتە بەر دەستی فەرامۆشی ولە بیرمان کردون! نەتەوەیەک کە رابوردووی خۆی لە بیربچێ و لە گە ڵ ئاڵوگۆڕەکانی سەردەمیانەش نامۆکراحافیزەی مێژوویی خۆی هێدی هیدی بەرەو پووکانەوە هەنگاو دەنێ.
زۆرینەی هەرە زۆری ئەو کە سانەی کە تووشی نەخۆشی ئالزایمێر دەبن لە تەمەنی پیریدا ئەو نەخۆشییە بەربینگیان پێدەگرێ. بەڵام جیاوازی ئالزایمێری نەتەوەیی لە گەڵ نەخۆشی ئالزایمێر لە وەدایە ، بەداخەوە لە ناو نەتەوەی کورد و کۆمەڵگای کوردستان گەنجەکانمان تووشی ئالزایمێری نەتەوەیی دەبن. یەکێک لە هۆکاری سەرەکیەکانی، تیڤی،چاپەمەنی، رۆژنامە،رادیو، دامودەزگای گشتی راگەیاندن، زانکۆکانی حیزبی، هەردەم لە ژێر گاریگەری ئەو حیزبانە دا بون کە بە رواڵەت بۆ چارەسە رکردنی کێشەی کورد خۆیان وەک رێبە روڕێنما نیشان داوە! نموونەی بەرچاوی ئێمە بارودۆخی باشووری کوردستانە لە ٢٤ ساڵی رابوردوودا.
٢٤ ساڵە بە ٤ ساڵ شەڕی بێ واتای ناوخۆیی ودامەزراندنی سیستمی گەندەڵی بەڕێوەبەری دەسەڵاتەی هەیی، چین وتوێژەکانی ئەو بە شە لە خاکی داگیرکراوی دەستی عەشیرە گەری وبنەماڵە یی بەڵایە کیان بەسەر توێژی گەنج هێناوە کە دەیان ساڵی گەرەکە تا کۆمەڵگا سەر لە نوێ پەروەردە بکرێتەوە. ئەووتەیەی کە زار گڵاوێکی وەک جەلال تاڵەبانی هێنایە سەر زمان وگووتی: دەولە تی کوردی خەونی شاعیرانە یە! بۆتە وێردی سەرزاری ئەو نووسەرورووناکبیرەی کە دەستە مۆی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەن ولەسەر خوان وسفرەی ئەو کوردکوژانە نانی رۆژانە یان دەخۆن. پرس ئەوەیە لە خۆ نیشاندانەکانی چەند رۆژی دوایی چەند نووسەرورووناکبیرو هونەرمەندی وڵاتپارێز هاتنە ریزی داخوازیەکانی ئەو گەلە هەژارە؟ (چاوەڕوان دەبین تا بزانین پڕۆگڕامی،،چوار قۆڵی،، تا کوێ باس لەو رووداوانەی دوایی دەکا؟).
چەند گەنجی کورد لە هەموو بەشەکانی وڵات زانیاری لە سەر/ مەم وزینی/ خانی هەیە؟ چەند گەنجی کورد زانیاریان لەسەر شێعرەکانی حاجی قادری کۆیی هەیە؟ چەند گەنجی کورد لە سەر ژیانی ئەدەبی وسیاسی مامۆستا هێمنی موکریانی لێکۆڵینەوەیان کردوە؟ چەند کەسایەتی سیاسی کورد ئاگاداریان لە سەر ژیانی بابا تاهیری کورد / هەمەدانی/ هەیە؟ لەماوەی ٢٤ ساڵ حکومەتی دزسالاری دەسەڵاتەی باشوور کە بە دەستی داگیرکارو بیانی لە سەر پێی خۆی راوەستاوە ، چەند کۆڕو سمینارو کۆبوونەوەی ئەدەبی شێعری لەسەر ژیان وفەلسەفەی شێعرەکانی ،،، مەولەوی تاوەگۆزی،،، ساز کردوە؟ بە سەدان مرۆڤی بە ئەمەگی کورد ٣٠ساڵ و٢٠ ساڵ لە خۆشترین رۆژەکانی تەمەنی خۆیان لە زیندانەکانی نە یاراندا بە سەر بردوە تا خاک ونەتەوەکەی رزگار ببێ، کە چی زۆرینەی مرۆڤی کورد تەنانەت ناوەکانیشیان نازانن. کۆمەڵگای کورد لە رابوردوویەکی زۆر دووردا دەژی. زانیاری ئەو نەتەوەیە لە سەرسەدەی هاوچەرخ وروداوەکانی هەیی لە ژێر خاڵی سیفردایە.
دروستکردنی کلیپی بێ واتا لەگەڵ چەند ژنی نێوە ڕووتی تورک وفارس وعەڕەب دارو بەردی شەقامەکانی باشووری وڵاتی داگرتووە! مۆسیقای فارسی و تورکی ، دانانی فێرگە بە زمانی تورکی و........، بۆتە نەریتێکی سیاسەتی رۆژانەی عەشیرەی دواکەوتووی بارزانی! جەلال تاڵەبانی لە کۆڵ حیزبەکەی وخەڵک بۆتەوە ، بەڵام دەورووبەری دەستی لێهەڵناگرن. تاقمێک مفتەخۆری بێ موڕاڵ دەستی لێهەڵناگرن. فرۆشی نەوتوو، دانی دوکتورای ئیفتخاری بە کەسێکی نیوە زیندوو. تان وپۆی ئالزایمێری نەتەوەیی کۆمەڵگای کورد هێدی هێدی بەرەو خامۆشی بردوە.هیچ گرفتێکمان نییە جگە لە پێدادانی لەچکەی سەوز بە سەر سەری کورد کوژێکی وەک تاڵەبانی بە بیانووی پاساو هێنانەوە لە ئاست ئەو هەمووە جینایەتەی کە لە گەڵ خەڵکی رۆژهەڵات وحیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵاتی کردوە. داموودەزگای هەیی بە ڕوالەت بۆپەرەسەندنی هەستی نیشتمانی وقۆناغێ رزگارییە،کە چی داگیرکارو وڵاتانی بیانی زیاتر دەستیان دەڕوا هەتا گەلی پەرێشانی کورد لەو بەشە لە وڵاتی عەشیرەت زەدەی کورد.
جەعفەرکەریمی
٢٠/١٠/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست لە هەندەران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست