کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داودئۆغڵوو گلۆپی سەوزی بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوا داگیرساند

Tuesday, 20/10/2015, 15:08


ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی تورک ئەحمەد داودئۆغڵوو حکومەتەکەی بەکۆمەڵکوژی ئەنقەرە تۆمەتبارکراوە، سیاسەتی دوژمنایەتی زیاتری خۆیانی بەرامبەر کوردان نیشاندا، دوادئۆغلوو لەدواین لێدوانیدا جگە لە دوژمنایەتی کوردان بەهەڵوێستی خۆی پشتیوانی لە چەتەکانی داعش دەکات و لە ئەندێشەی شاردنەوەی بەرپرسیاریەتی حکومەتەکەیدایە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان.
پاش ئەوەی هێزە نێونەتەوەییەکان دووڕۆژ لەمەوبەر بڕی 50 تۆن هاوکاری سەربازیان نارد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ڕووسیاش پێینایە سەرخاکی سوریا، تورکیا ترس و دڵەڕاوکێی لەسەرکەوتنەکان لێنیشتوە و هەڕەشەی شەڕ لە ڕۆژائاوا دەکات.
داودئۆغڵوو هەوڵدەدات لەمپەر لەبەر هاوکاریە نێونەتەوەییەکان بۆ یەپەگە و یەپەژە و پەیەدە دروست بکات، لەلێدوانەکەیدا هەڕەشەی کرد و هێمای بۆ هێرشێکی سەربازی سوپای وڵاتەکەی کرد بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ناوبرا دوێنێ سێ شەممە 13.10.2015 لێدوانێکیدا و وتی:" هەر هاوکاریەک بدرێتە پەیەدە و پەکەکە وەک دژبەرایەتیەکی تورکیا سەیری دەکەین، لەوبارەیەوە هەوڵی پێویستماندا و پڕۆتستۆشمان کرد، بەڕوون و ئاشکرا دەڵێم، ئەگەر لە سوریاوە بەرەو تورکیا پەیەدەش لەناویدا هەر هێرش یان گواستنەوەی چەک و جبەخانەیەک پێکبێت، ئەوە چۆن لە باکوری عێراق ڕێوشوێنمان دەگرینەبەر، لە سوریاش هەمان شت دەکەین".
داودئۆغڵوو ئاماژەی بەوەدا کە ئیدی ئەوان کوردانی ڕۆژئاوا و پەیەدە دەکەنە ئامانج و لەوبارەیەوە وتی:" ڕامانگەیاند کە ئیدی دڵفراوانیمان هەتا لەبەرامبەر پەکەکە و پەیەدەش نیشان نادەین، پێنج تا شەش مانگ بەرلەئێستا جیاوازی نێوان پەکەکە و پەیەدە واتاداربوو، بەڵام ئێستا واتای نەماوە، فەرمانم بە وەزیری دەرەوەدا کە هەوڵدانی پێویست لە ئەمەریکا بکەن، بەوانیش ڕادەگەیەنین کە بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ ناکەین، لەمڕۆ بەدواوە هەوڵی خۆمان دەدەین، هیچ کەسێک ناتوانێت بەهانەی ئەوەمان نیشانبدات کە ئەو هاوکاریانەی دەیدەنە پەیەدە ناگاتە دەست پەکەکە، ئەوەی ئێستا لەبەرامبەر پەکەکە دەیکەین لەبەرامبەر پەیەدەش دەیکەین، لەهەموو شوێنێکدا زیانیان پێدەگەیەنین و لەناویان دەبەین با هیچ کەسێک چاوەڕێی خۆشبینی لە ئێمە نەکات".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە