نه‌فره‌ت له زه‌عیم........!
Tuesday, 20/10/2015, 12:57
شه‌وێكی زستانی ساڵی 1961. زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسم (له‌گه‌ڵ یاوه‌رێكیدا به‌ناوی خدر عباس) گه‌شتێك به‌ناوشاری به‌غدادا ئه‌نجام ئه‌دات، كه رۆژ ئه‌بێته‌وه پێكه‌وه ئه‌چن لای ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی (قه‌یماخ فرۆش) نان و چاییه‌ك بخۆن، ژنه‌كه نه‌یانی ئه‌ناسی..عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌ژنه‌كه‌ی پرسی: (كه‌س هه‌یه خۆت و ئه‌م دوو كچه‌ت به‌خێوبكات..؟) ژنه‌كه‌یش وه‌ڵامیدایه‌وه‌و وتی: (مێرده‌كه‌م له‌شه‌ری فه‌له‌ستینی ساڵی 1948دا كه‌مئه‌ندام بووه..له‌خانوویه‌كی قوڕدا له‌ناوچه‌ی وه‌شاش نیشته‌جێین..من و ئه‌م دوو كچه‌م بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه، ئه‌مه كارمانه.)..
عه‌بدولكه‌ریم دەڵێت: (ئه‌ی سكاڵاتان لای زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسم نه‌كردووه...؟)
ژنه‌كه به توڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: (نه‌عله‌ت له‌باوكی زه‌عیم)..
له‌م كاته‌دا، عه‌بدولكه‌ریم قاسم ره‌نگی تێك ئه‌چێ و به‌ژنه‌كه ئه‌ڵێ:((دایه‌گیان، من هاورێی زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسمم..ئه‌م كاغه‌زه وه‌ربگره، په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌یته لای زه‌عیم و درێخی ناكات له هاوكاریكردنت (له‌كاغه‌زه‌كه‌دا نووسراوه: هه‌ڵگری ئه‌م نامه‌یه به‌زوترین كات بگه‌ێنرێته لای زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسم)..دوای دوورۆژ. سه‌رله‌به‌یانییه‌ك له‌رێگه‌ی ئه‌فسه‌رێكی مولازم یه‌كه‌وه به‌ناوی (كه‌نعان خه‌لیل) ژنه‌كه ئه‌هێنرێ بۆ نووسینگه‌ی زه‌عیم.. كاتێك هه‌واڵ ئه‌گاته عه‌بدولكه‌ریم قاسم خۆی ئه‌چێته پێشوازی و پێشوازییه‌كی گه‌رم له ژنه قه‌یماخ فرۆشه‌كه ئه‌كات..
زه‌عیم یه‌كسه‌ر داوای ده نه‌فه‌ر كه‌باب له چێشتخانه‌ی (الاخلاص) ئه‌كات (نرخی نه‌فه‌رێك كه‌باب شه‌ست فلس ئه‌بێ) دوای نان خواردنی به‌یانی، عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌نێرێ به‌شوێن هه‌ردوو( به‌رێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چوار له وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌رێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی) و فه‌رمانیان پێئه‌كات موچه‌یه‌كی 50 دیناری خانه‌نشینی بۆ مێرده‌كه‌ی ببڕنه‌وه‌و خانوویه‌كیشی له‌ناوچه‌ی (تۆبچی) بۆ ته‌رخان بكه‌ن..
دوای رۆیشتنی ئه‌و دوو لێپرسراوه......عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌ستی ئه‌كات به‌گیرڤانی خۆیداو هه‌رچی تێدابوو (17 دینار) پێشكه‌شی ژنه‌كه‌ی ئه‌كات و و ژنه‌كه‌یش زۆر سوپاسی زه‌عیم ئه‌كات و ئه‌یه‌وێ ده‌ستی ماچ بكات.... زه‌عیم ناهێڵێ ده‌ستی ماچبكرێ و به ژنه‌كه ئه‌ڵێ:(ئه‌و هاورێیه‌ی زه‌عیم ئه‌ناسی كه نامه‌كه‌ی بۆ نووسیبووی..؟).. ژنه‌كه‌یش ئه‌ڵێ: (نه‌وه‌لا به‌س ئه‌ویش وه‌كو تۆ باش بوو...) عه‌بدولكه‌ریم قاسمیش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه پێی ئه‌ڵێ:( دایه‌گیان من هاورێی زه‌عیم بووم)...
به‌م شێوه‌یه، ژنه‌كه هه‌ڵده‌چێ و ده‌ستئه‌كات به‌گریان و ئه‌ڵێ: (تۆ زه‌عیم عه‌بدولكریم قاسم بووی وامن جوێنم پێدای..؟)..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست