ئــەردۆگــان دەکــەوێــتـە ســەر ئــەژنــۆ
Tuesday, 20/10/2015, 12:42
ئەردۆگان ئەو کەسایەتیەی لە (12)سالی رابردوو دا بە کەسێکی ئاشتیخواز، یەکسان خواز، دیموکراتخواز ،ئەو ئەردۆگانەی کە سووپای کەلپچە و کۆنترۆلکرد و هەژموونی سووپای سووپای بە سەر ولاتدا نەهێشت ،ئەو کەسایەتیەیی کە دەیووت مافەکانی کورد دەدەم و بەلی بۆ ئاشتی دەووت و دەیووت با چەکەکان بێ دەنگ دەرفەتی ئاشتی هەیە با بە گفتوگۆ کێشەکان جارەسەر بکەین پاشان پرۆسەی بەناو ئاشتی دەست پێکرد (کە پێیدەڵێم پرۆسەی فریودان یا پرۆسەی کات کوشتن) بە درێژای ئەو کاتە زۆرە جەند دەروازەیەک بە رەوڕووی کورد دا کرایەوە (هەلبەت ئەمە لە بەخشندەیی ئەردۆگانەوە نەبوو بەلکو بە هەولی بەردەوامی پەکەکە و کۆمەلگایی کوردی لە باکوری کوردستان بەدەست هاتووە کە هەست بە ماندووی ناکەن) ئەو کەسەی کە زۆرێک سوێندیان بە سەری ئەردۆگان دەخوارد هەمیشە دەیان ووت کە ئەردۆگان تەنها کەس کە کێشەی کورد جارەسەر دەکات گەلەکەمان لە سەر دەستی بە مافەکانی شاد دەبێت ئەوەنیە کورد لە ساییەی دەسەلاتی ئەردۆگانەوە بە هەندێک لە مافەکانیان شاد بوو وە لە داهاتوودا بە تەواوی مافەکانیان دەکەن (بۆ ئەم مەبەستەش جەند نمونەیەکی لاوەکیان دەهێنایەوە) بەلام پەکەکە رێگرە و نایەوێت کورد بە ئاشتی بژی و بە مافەکانی خۆیان بگەن پەکەکە وایە وایە هەمان قسەکانی دوژمنانی کوردیان دەوتەوە،هەلبەتە ئەم کەسانە کە بەداخەوە ژمارەیان کەم نەبووە لە ناو گەلەکەماندا لەبەر کالفامی یا نەزانی یا خۆش باوەری یا لە هەمووی خراپتر بەهۆی بێگانە پەرستی و خوێنی ناپاکی لە جەستەیاندا ئەم بیروباوەرەیان هەبووە و هەیە .
ئەردۆگان لەم جەند سالەی دواییدا بەتایبەت لە سەرەتای ئەم سالەوە بە تەواوی ڕووی راستەقینەی دەرکەوت و ئەو ماسکەی ڕووخساری کەوت بۆ هەموو لایەک ڕووبووەوە (جگە لەو کەسانەی کە و خوێنی ناپاکی لە جەستەیاندا) کە چ چۆرە کەسێکە ئەو قسانەی ووتونی و ئەو کردەوانەش کە ئەنجامی داوە هەمووی بۆ فریودان و کات کوشتن و چەواشەکاری بووە ، ئەگەر نا چۆن پێش هەلبژاردنەکەی (7ی حوزەیرانی ئەمسالی) دەیووت : "شتێک نیە بەناوی کێشەی کورد" ، "تورکیا یەک نەتەوەیە ئەویش تورکە " ئەمەیە ڕووی راستەقینەی ئەردۆگان.
ئەنجامی هەلبژاردنەکەی (7ی حوزەیرانی ئەمسالی) ئەردۆگانی هێنایە سەر یەک پێیە (قاچە) ئەنجامی هەلبژاردنەکەی پێ قبول نەکرا هەر ئەویش نەیهێشت (ئەحمەد داود ئۆغلۆ) حکومەتی بنکە فراوان دروست بکات ، دڵنیام هەروەک چۆن ئەنجامی هەلبژاردنەکەی (7ی حوزەیرانی ئەمسالی) ئەردۆگانی هێنایە سەر یەک پێیە (قاچە) ئەنجامی هەلبژاردنەکەی (1-11)ش دەیخاتە سەر ئەژنۆ بەلام ئەم جارە ئیتر ناتوانێت ئەنجامی هەلبژاردنەکەی قبول نەکات یا دەبێت واز لە خەونی بوون بە سولتان و پاشایەتی بهێنێت یا دەبێت واز لە سیاسەت بهێنێت جونکە خەلکی تورکیا ێی دەڵێن ئیتر بەسە ناهێڵین لەمە زیاتر پێی لێ راکێشیت.
ئێستاش پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەیەوێت ببێت بە پالەوان لەو سیناریۆیەی ئاک پارتی بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان دەستیان پێکرد بەر لە (15) سال،دەیەوێت وا خۆی نمایش بکات کە ئەو تەنها ئەو (جەهەپە) دەتوانێت کێشەی کورد جارەسەر بکات، وەک شتێک پێیانوایە هیچ کەس مێژووی بیرنەماوە یا ئەو مێژووە ڕەشە هەر نەبووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست