بێ هه‌ڵویستی په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر كۆده‌تاكه‌ی پارتی !؟
Tuesday, 20/10/2015, 7:30
ده‌زانم هه‌ڤالانی پ‌ك‌ك ٢ به‌ره‌ی شه‌ر ی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازیان ، له‌باكور و روژاوا ڕوبه‌رو بۆته‌وه ،كه‌توانایه‌كی زۆری لێ گرتون وناتوانن بپه‌رژێنه سه‌ر روداوی تر . وه‌ئه‌وشه‌ره به‌رفراوانه به‌وان نه‌بێت به‌هیج هێزیكی تری كوردستانی ناكرێ . به‌لام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه هه‌رجی بكه‌ن سه‌رنج و ره‌خنه‌یان لێ نه‌گرین و جونكه دلسۆزی و دۆستایه‌تیا بۆ ئه‌وه‌نیه هه‌ر ده‌ست خۆشی و په‌خشانیان به‌سه‌ردا هه‌لبده‌ی وبێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر كۆی سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانیان ، به‌تایبه‌تی له‌باشور ، كه ئه‌وانیش ٢٤ ساله كار‌و خه‌بات ده‌كه‌ن ، قوربانیه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ریان داوه، ٨٠٠ شه‌هیدیان زیاترهه‌یه ، جگه له‌زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌ندام ،وه ٤ حزبیان گوریه ،به‌لام تائیستاكه‌ش له‌هاوسۆزی جه‌ماوه‌ری بترازێ ، نه‌یان توانیوه ببنه هێزێكی كاریگه‌رله‌باشور ؟ هۆكاری سه‌ره‌كیش ، سیاسه‌ته‌كانیانه ، له‌باشور ، كه‌تایبه‌تمه‌ندی باشور ڕه‌چاو ناكه‌ن و له‌سه‌ری ناوه‌ستن و هه‌ولی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی باشور ناده‌ن و له‌بواری جه‌ماوه‌ری ومیدیایی دژ به‌تاوانه‌كانی ده‌سه‌لاته مافیاكه‌ی باشور كه‌م ده‌وه‌ستنه‌وه . راسته نابه‌به‌تی بونه بلێن له‌روژگاری ئه‌مرودا په‌كه‌كه به‌ره‌یه‌كی تر له ململانێ له‌گه‌ل پارتی بكاته‌وه ، به‌لام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه به‌وشێوه‌یه‌ی ئیستا به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆده‌تا و هه‌نگاوه مه‌ترسیانه‌ی پارتی سه‌یركه‌ر بن ، كه‌بجوكترین هه‌لویست ، ئیدانه‌ی كۆده‌تاكه‌ی پارتی و میلیتاریزمكردنی هه‌ولێر و ده‌ركردنی میدیاكان له‌هه‌ولێره ! ؟
راسته ئه‌و كۆده‌تایه‌ی پارتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م دژ به‌گورانه و باجی هه‌له‌كانی چوونه ده‌سه‌لاتیتی ده‌یدات ، وه گورانیش له‌كاتی ئابلۆقه‌دانی ئابوری روژاوا هه‌لویستیكی شه‌رمنانه‌ی هه‌بوو ،به‌لام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه به‌سیاسه‌تی كاردانه‌وه ره‌فتار بكرێ و مه‌ترسی هه‌نگاوه‌كه له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی باشور ، كه له‌دروستبونی هاوكێشه‌ی نوێی سیاسی و بێ هیواكردنی خه‌لك لێك نه‌درێته‌وه . جونكه ئه‌مه په‌یامێكی مه‌ترسیداریه بۆ هه‌موو ده‌نگێكی ئازادیخواز و كاریگه ریشی بۆسبه‌ی ده‌بێت ؟ ئاخر كه‌پارتی بۆته ئه‌و هێزه ، ئه‌وا زاده‌ی سازش و تاوانه‌كانی تاله‌بانیه ، كه‌له‌پێناوی كورسیه‌كه‌ی هه‌موو ده‌رگاكانی كوردستانی بۆ خستنه سه‌ر پشت و هه‌ناسه‌سواربونی گورانه كه له‌ئوپزسیون بوون به‌٤ سال ماندوبون ، به‌په‌له چوونه ده‌سه‌لات ،به‌مه‌ش خه‌لكێكی زۆریان سارد كرده‌وه و ده‌سه‌لاتیش خۆی گرته‌وه ،هاوكات بێهه‌لویستی و ترسنۆكی زۆرینه‌ی ئه‌و خۆ به‌كه‌له‌ڕوشنبیر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانه‌یه ، كه بونه‌ته پانتایه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر خه‌ساندنی كۆمه‌لگا ، جونكه‌له‌ماله‌وه شێر و له‌ده‌ره‌وه‌ش رێوی و هه‌لپه‌رست . له‌هه‌موی كاره‌ساتر ده‌لێن كاری ئێمه ئه‌وه‌نیه تێكه‌ل به‌سیاسه‌تبین ، به‌لام كارمامز ئاسا راده‌كه‌ن بۆ پۆست وه‌رگرتن ؟
بۆیه باله‌هه‌ڤالانی پ‌ك‌ك بپرسین تائیستا له‌سه‌ر كۆده‌تاكه‌ی پارتی ج هه‌لویستێكتان هه‌بوه ! ؟ ئایا بێده‌نگی كه‌جه‌كه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌وانیش له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌سیاسیه‌كانیان نه‌وه‌ك هاوكێشه مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر باشور سه‌یری روداوه‌كان ده‌كه‌ن !؟ وه ئه‌و هه‌لویسته‌ی هه‌ڤال دۆران كالكان كه له ٧ ی ئه‌م مانگه‌و گه‌رمه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌ری بڕیه و ئه‌گه‌ر راست بێت ، به‌رتیلدانێكی سیاسیه بۆپارتی ، جونكه په‌یام ده‌دات باكه‌س گره‌و له‌سه‌ر خراپی په‌یوه‌ندی پارتی وپه‌كه‌كه نه‌كات !؟
http://www.basnews.com/news/2015/10/07/كاڵكان-هەندێک-دڵیان-بە-ناكۆكیی-پارتی-و/ بۆیه به‌هیوام هه‌ڤالانی پ‌ك‌ك وه‌ك خۆیان بانگه‌شه ده‌كه‌ن ئه‌و نوسینه به‌گیانێكی دیموكراسی وه‌ربگرن و هه‌له مێژویه‌كانی وه‌ك ٣١ی ئاب ، ١٧ شوبات ،په‌یامدانی میدیایی هه‌ڤال موراد قه‌ره‌یلان له هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩ كه بارزانی .سه‌رۆكێكی باشه ... مامه‌له نه‌كه‌ن . جونكه ململانێی پارتی و پ ك ك زوو یان دره‌نگ دروست ده‌بێ ، پارتیه‌كی به‌هێز جیایه له‌جاو لاواز . وه‌هه‌موشمان له‌بیرمانه پ‌ك‌ك دژ به ٣١ی ئاب هه‌لویستیان وه‌ك ئیستا بوو ، كه‌جی به‌كه‌متر له‌مانگیك له ٣١ی ئاب ، پارتی دسیروان و ٤ هه‌ڤالی لێ شه‌هید كردن ،دواتر كۆمه‌لكوژی هه‌ولێری ئه‌نجام دا و به‌پێش سوپای تورك كه‌وته‌وه... كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه هه‌موو حزبه‌كان ، ئه‌وكاته هه‌ست به‌مه‌ترسی پارتی و شه‌ری ده‌كه‌ن كه‌گورز و ئازار به‌حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌وێ ، نه‌وه‌ك به‌پێی ره‌فتاره مه‌ترسیه‌كانی ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست