کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پشتبەستن بە کۆسرەت رەسوڵ، بارزانی وەزیر و پەرلەمەنتارەکانی گۆڕانی لە هەولێر دەرکرد

Sunday, 18/10/2015, 19:06


پەیامنێری کوردستانپۆست
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مه‌كته‌بى سياسى پارتى كه‌ نه‌يويست ناوى ئاشكرا بكرێت به‌ كوردستانپۆستى ڕاگه‌ياند: پێش ئه‌وه‌ى وه‌زيره‌كانى گۆڕان له‌ حكومه‌ت ده‌ربكرێن و ڕێگرى له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان بكرێت، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى كردووه‌، پێشنيارى ئه‌وه‌ى بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه‌ ، کە به‌ ته‌ماييه‌ وه‌زيره‌كانى گۆڕان له‌ حكومه‌ت  ده‌ربكات، له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى پرسيوه‌: له‌ په‌رله‌مان چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری یەکێتییت له‌گه‌ڵه‌، کە سەر بە کوتلەی تۆ بن؟ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وتوێتى 8 ئه‌ندام په‌رله‌مانى يه‌كێتيم له‌ گه‌ڵداييه‌، بارزانى وتویەتى به‌و هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى ئێوه‌ و  له‌ گه‌ڵ 11 كورسى كۆتاكان و چه‌ند حيزبێكى بچوك و پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مانى يه‌كگرتووى ئيسلامى حكومه‌ت پێك ده‌هێنين، ئه‌گه‌ر جه‌نابتان ڕازيبن. كۆسره‌ت ره‌سوڵيش پێشنياره‌كه‌ى پێباشبووه‌ و قه‌بوڵى كردوه‌. بارزانى به‌ رازيبوونى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى دڵخۆشبووه‌، هه‌ر بۆيه‌ بڕيارى ده‌ركردنى وه‌زيره‌كانى گۆڕانى ده‌ركردووه‌. 
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌ ئێستادا پارتى داوايان له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كردووه‌ به‌ نوسرا و ئيمزاى ئه‌و هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌يان بۆ بنێرێت تا دڵنيابێن له‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌شيمان نابنه‌وه‌، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ زۆر هه‌وڵى داوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى يه‌كێتى كه‌ نزيكن له‌ خۆى و  دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه‌، كه‌ به‌ نووسراو ئيمزای  بۆ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى سه‌رى نه‌گرتووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختي له‌وه‌ كرده‌وه‌، پارتى له‌و بڕياره‌ى به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵێنه‌كانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵه‌ح داوێتى زۆر په‌شيمانه‌وه‌ و توشى شكست و نائومێدى بوون. ئه‌و سه‌رچاوه‌ىەی مه‌كته‌بى سياسى پارتى وتى: پارتى بۆ ناچاركردنى يه‌كێتى و باڵى هێرۆى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د، كه‌ له‌ گه‌ڵياندا پێكه‌وه‌ حكومه‌تێك پێكبهێنن په‌نايان بردووه‌ته‌ به‌ر ئێران، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا وه‌فدێكى پێنج كه‌سى ئێرانى له‌سه‌ر داواى مه‌سعود بارزانى له‌ هه‌ولێربوون، دوا به ‌دواى ئه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌فه‌رى بۆ ئێران كردووه‌، ئه‌م سه‌فه‌ره‌شى بۆ ئه‌وه‌يه‌ ئێران ڕازى بكات فشار بخاته‌ سه‌ر يه‌كێتى و له‌ گه‌ڵياندا حكومه‌ت پێكبهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە