خۆپیشاندانی مامۆستا باشترین وانه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات و نه‌وه‌ی نوێ
Saturday, 17/10/2015, 21:50
رۆڵه ته‌ماعكار مه‌گره به برا
خۆت بسوتێنه‌و ببه به‌چرا
بۆ سوودی گه‌لت ده‌ستكه به‌هه‌را
درۆ و ده‌له‌سه‌ی ناپیاو ده‌رخرا (قانع)
ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 وه تاوه‌كو ئێستا گوێمان لێده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر و په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌م خاڵانه‌یه:
1ـ مامۆستا سه‌ر بۆ موچه نه‌وی ناكات.
ئه‌م دروشمه كاتی خۆی واته له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیست بۆ له‌خشته بردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران فوی تێكراو ساڵانێك خه‌ڵكی تریشیان له‌مافه‌كانی دوورده‌خسته‌وه، هاوكاتیش له‌سه‌ر حسابی گه‌ل و میلله‌ت ورده ورده سیاسیه‌كان له‌ئه‌ركی خۆیان پاشه‌كشه‌یان كرد‌و تێكه‌ڵاوی بازرگانی ناشه‌رعی بوون، به‌كورتی حیزبی كوردی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ورد ورد بوو به كۆمپانیا،به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌خه‌مه‌كانی میلله‌ت بێت، پیره‌مێرد وته‌نی (پیاوت نارد بۆ ئیش قووه‌تی به‌رێ/ سه‌عات قورمیشی نه‌كه‌ی ناگه‌ڕێ)، به‌كورتی ئه‌و كاتانه دروشمی بریقه‌دارو درۆ، جێگای به مافی خه‌ڵك و مامۆستایان لێژكرد.
2ـ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كۆڵه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمن.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت، پێویسته دام و ده‌زگاكانی له‌كار نه‌كه‌ون و گه‌وره‌ترین دام و ده‌زگاش كه زۆرترین خه‌ڵك رووی تێده‌كات په‌روه‌رده‌و خوێندنه، ئه‌ڵبه‌ته له هه‌ر وڵاتیك په‌روه‌رده‌و خوێندن و داموده‌زگاكانی تر له‌كار بكه‌ون، ئه‌وا ئیفلیجی ئیداری رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه‌وحكومه‌ته‌كه‌ی وه‌كو كفته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه كاتێك به‌عس دام و ده‌زگاكانی له هه‌رێم كشانده‌وه، ئه‌ركی گرنگی ئه‌و قۆناغه به‌رده‌وام دان بوو به ژیان و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ڵبه‌ته خه‌ڵك به‌گشتی له‌م قۆناغه‌دا ته‌حه‌مولی سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانی كرد، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌ی بێ وه‌فابوو حكومه‌تی هه‌رێم بوو، كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت نه‌یتوانی پاداشتی ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی مامۆستایان و خه‌ڵك بداته‌وه.
3ـ (نابێت مامۆستا ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌په‌روه‌رده‌و فێركردندا ره‌نگ بداته‌وه) واته مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر مامۆستا گرفتی دنیای هه‌بێت، كاتێك دێته قوتابخانه ده‌بێت هه‌مووی له‌بیربكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی كورد زیانی پێنه‌گات.
هه‌میشه حیزب و ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ڵامی بۆ پرسیار‌و قه‌یرانه‌كان هه‌یه، ئه‌م داواكاریه كه له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌كرا، داوایه‌كی نابه‌جێ بوو، چونكه كه‌سێك گرفتی هه‌بێت و گرفته‌كه‌ش ئاسۆی روون بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌بینێت، چۆن داوای ناره‌وای لێده‌كه‌یت؟.
4ـ مامۆستا نابێت داوای مۆڵه‌ت و هاوكاری بكات، چونكه رۆڵه‌ی كورد زه‌ره‌ر ده‌كات و مناڵ باجه‌كه‌ی ده‌دات.
واته مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو مامۆستایان وه‌كو سه‌عاتی سویسری وابێت هه‌رگیز دوانه‌كه‌وێت، هه‌رگیز به‌شه وانه‌ی بۆ كه‌م نه‌كرێته‌وه، به‌كورتی ئه‌ركی سه‌رشانی به‌باشی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام داوای مافی خۆی نه‌كات، یان مافی پێشێل بكرێ ئاساییه و ده‌بێت ته‌حه‌مولی بكات.
5ـ مامۆستا نابێت مانگرتن و خۆپیشاندان بكات، چونكه ئه‌مه‌شیان قوتابی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
له‌دوای راپه‌ڕین كۆمه‌ڵگا بووه كۆمه‌ڵگایه‌كی حیزبی، تا 2003 ده‌نگی ئازادوسه‌ربه‌خۆ و ئۆپۆزسیۆن زۆر كه‌م بوو، بۆیه مانگرتن و خۆپیشاندان له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌یی یان نه‌بوو یان زۆر كه‌م بوو، ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ش له‌بارودۆخه‌كه كه‌م بوو، (جگه له چه‌ند ده‌نگێكی كه‌می نوسه‌رانی بوێری گۆڤاری ئازادی و ره‌هه‌ند و هه‌ندێكی تریش)، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا رای گشتی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌و ئاراسته‌یه خه‌ڵكی راده‌هێنا، كه مانگرتن و خۆپیشاندان دژی ئه‌زمونه ساواكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و پێویسته خه‌ڵكی داواكاریه‌كانی دوابخات، چونكه به‌عس ماوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ كوردستان.
6ـ له‌دوای روخاندنی به‌عس له‌ساڵی 2003 و به‌دیاریكراویش له‌دوای 2005 ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت، مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان و ژیانێكی باشتر كه‌م ساڵ هه‌بووه روونه‌دات و له17ی شوباتی 2011 گه‌یشته لوتكه‌و قوربانیدان.
7ـ له‌م قۆناغه‌دا (2014) شه‌ڕی داعش هاته پێشه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه خرایه گه‌ڕ كه كوردستان له‌هێرشی دڕندانه‌ی داعش بپارێزرێت، هه‌وڵه‌كانیش به‌پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و فرۆشتنی به‌سه‌ربه‌خۆ و پشتكردنه حكومه‌تی عێراقی گه‌ڕایه‌وه و حكومه‌تی عێراقیش بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، به‌كورتی له‌م قۆناغه‌دا نه‌ده‌بوو هه‌رێم له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعشدا بشكه‌وتایه‌ته ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند،. له‌م قۆناغه‌دا ده‌نگی ناڕه‌زایی نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی خزمه‌تگوزاری و موچه كه‌م بوو.
8ـ كه‌شه‌ڕی داعش پێینایه ساڵی دووه‌مه‌وه (2015) خه‌ڵكی هه‌رێم به‌مامۆستاو فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ته‌واوی هیلاك بوون، موچه پێی نایه چوار مانگ جارێك، هاوكاتیش حكومه‌تی هه‌رێم په‌یتا په‌یتا ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵك راده‌گه‌یاند كه هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی وزه‌یه‌و ئیتر سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وه‌رده‌گرین، كه سه‌ره‌تایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌م وته‌یه به‌هۆی ناشه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵی و هاوكاتیش پۆستی به‌سه‌رچووی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، بایه‌خی خۆی له‌ده‌ستداو سه‌ره‌تا كۆچی به لێشاوی گه‌نجان ده‌ستی پێكرد و دواتریش خه‌ڵكی زۆرێك له‌شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم رۆژانه ده‌رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان بۆ موچه‌و ژیان ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه كورته‌یه‌ك بوو له ژیانی 24 ساڵه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر خۆپیشاندان و مانگرتنی خه‌ڵك به گشتی و مامۆستایان به‌تایبه‌تی. له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی 10ی 2015 كه شه‌پۆلی ناره‌زایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی شار‌و شارچكه‌كانی گرته‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه دروشمی سه‌ره‌كی به‌شێك له به‌رپرسانی هه‌رێمن :
1ـ (بایكۆت كردنی خوێندن به‌دیهێنانی خه‌ونی دوژمنانه) واته ئه‌گه‌ر مامۆستا ده‌وام نه‌كات و قوتابخانه دابخرێت، خه‌ونی دوژمن دێته دی.
2ـ له‌ئێستادا پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ردایه‌و چۆڵی نه‌كردووه، چۆن ده‌بێت خه‌ڵكی بایكۆتی ده‌وام بكات و خۆپیشاندان بكات و پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان دڵی لای خه‌ڵك و كه‌س و كاری بێت كه نه‌كوژرێت.
3ـ خۆپیشاندان خۆڕسك نیه‌و ده‌ستی حیزبێكی دیاری كراوی له‌په‌شته (له 1991 تاوه‌كو 2003 مه‌به‌ستیان به‌عس بوو كه پێیان ده‌وت (تابووری پێنج) له ئێستادا مه‌به‌ستیان گۆڕانه)
هیچ گومانی تێدانیه كه پارستنی كوردستان له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌سه‌روو هه‌موو شتیكه‌وه‌یه، به‌ڵام باشترین وانه‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆنه‌وه‌ی نوێ و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه:
1ـ بۆچی ئه‌م قه‌یرانه داراییه حیزبه قه‌به‌كانی نه‌گرتۆته‌وه، ئه‌و حیزبانه‌ی به‌ڕیز كه‌ناڵی سه‌ته‌لایت و رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆنی ناوخۆیی و رۆژنامه‌و وێبسایت و پاڵتاك و موچه‌خۆری پشتی فه‌یسبووكیان هه‌یه؟ بۆچی نه‌ماندی یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دابخرێت؟ بۆچی پاره هه‌یه بۆخۆت ، به‌س بۆ میلله‌ت نیه؟
2ـ بۆچی حیزبه قه‌به‌كان له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و تا ده‌گاته ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا باره‌گای حیزبی‌یان هه‌یه‌و به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه یه‌كێكیان دانه‌خراون؟ باره‌گا گرنگه تۆ پاره‌ی تێدا سه‌رف بكه‌یت؟ یان ژیانی خه‌ڵك و موچه‌ی مامۆستایان؟
3ـ بۆ پێشتر ده‌وترا نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌فرۆشین و مووچه‌و ژیانی هه‌رێمی پێدابین ده‌كه‌ین؟ راسته نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، به‌ڵام وه‌كو كورد ده‌ڵێت (له زۆر زۆر و له‌كه‌م كه‌م) ئێوه نه زۆرتان دیاره نه‌كه‌م؟
4ـ ساڵانه حیزبه قه‌به‌وده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌یان و سه‌دان كادیری حیزبی بۆ خوێندن و گه‌شت و سه‌فه‌ری جۆراوجۆر ده‌نێرن بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌یه؟ ئه‌م هه‌موو ته‌خشان و په‌خشانی پاره‌یه به‌چی ده‌كه‌ن؟
5ـ ئه‌و پاره كه‌ڵه‌بووه‌كانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، وه‌كو هه‌ندێ به‌رپرسی خۆشتان ده‌یڵێن، بۆ له‌م كاتی ته‌نگانه‌دا نایهێننه‌وه بۆ كوردستان، ئه‌گه‌ردڵتان به‌م خاك و نیشتمانه ئه‌سوتێت؟، بارودۆخ له‌مه خراپتر ده‌بێت؟، بۆ فریای خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ون؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست