کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئه‌بوايه‌ مه‌سعود بارزانى په‌ندى له‌ سه‌دام حوسێنى ديكتاتۆر وه‌رگرتاييه‌؟

Friday, 16/10/2015, 18:23


له‌ شه‌ڕى ئێران عێراقدا هه‌موو جيهان هاوكارى سه‌دام حوسێن بوون، ئه‌مريكا گڵۆپى سه‌وزى بۆ سه‌دام حوسێن هه‌ڵكرد كۆيت بگرێت، دواى داگيركردنى كۆيت له‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌يان له‌ سه‌دام حوسێن ده‌كرد، له‌ژێريشه‌وه‌ په‌ياميان بۆ سه‌دام حوسێن ده‌نارد نه‌كشێته‌وه‌، تا دواتر كۆيت و سعودييه‌ ته‌سليمى ئه‌مريكا و هاوپيه‌مانه‌كانى بوون و نه‌وتى خه‌ليجيان خسته‌ خزمه‌تيانه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى هێرشيان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانى سه‌دام و له‌ وڵاتى كويت وه‌ده‌ريانا، له‌ ساڵى 2003 كاتێك ئه‌مريكا به‌ جدى هه‌ڕه‌شه‌ى رووخاندنى سه‌دام حوسينيان كرد، سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ى ئه‌مه‌يان به‌ هه‌مان گه‌مه‌كانى پێشوترى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى تێگه‌شت، تا ئه‌و كاته‌ى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام و دارو ده‌سته‌كه‌ى روخان و دواتر سه‌دام پياوه‌كانى ده‌ستگيركران، تا ئه‌و كاته‌ى سه‌دام له‌ سێداره‌درا هه‌ر به‌ ته‌مايى ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌مريكا ده‌يگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌يركه‌ن مه‌سعود بارزانى دواى ئه‌وه‌ى به‌ هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وزى ئه‌مريكا و ناتۆ له‌ خيانه‌تێكى كه‌م وێنه‌دا له‌ 31 ئابى 1996 هێزه‌كانى به‌عسى ئه‌نفالچى هێنايه‌ سه‌ر هه‌ولێر و داگيرى كرد، پارتى ئه‌مه‌ى بۆ چووه‌ سه‌ر، دواى رووخانى ڕژێمى سه‌دام حوسێن و داروده‌سته‌كه‌ى له‌ لايه‌ن ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا زياتر له‌ 5000 هه‌زار سه‌ربازى كوژران، كه‌چى خێر و به‌ره‌كه‌ت و نه‌وت و سه‌روه‌ت سامانى هه‌رێمى كوردستان چووه‌ خزمه‌تى توركيايى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌ردۆگان و ئێرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وايكرد ئه‌مريكا بير له‌ تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ بكات له‌م هێزانه‌ى هه‌رێمى باشورى كوردستان، تا ئه‌و كاته‌ى داعش خه‌ريك بوو هه‌ولێر داگير بكات، پارتىپشتى به‌ ئه‌ردۆگان و داودئۆخڵۆ به‌ستبوو له‌ ده‌ستى داعش رزگاريان بكات، كه‌چى وه‌ك فوئاد حوسێن ئه‌و كاته‌ له‌ رۆژنامه‌ى هه‌ولێر ئاشكرايى كرد نه‌ ئه‌ردۆگان و نه‌ داودئۆخڵۆ ئاماده‌ نه‌بوون ته‌له‌فۆنى مه‌سعود بارزانى هه‌ڵگرن. ئه‌مه‌ش وايكرد پارتى په‌ناى بۆ ئه‌مريكابرد. له‌ ئێستادا كه‌ پرۆژه‌ى ستراتيجى ئه‌مريكا ئه‌وه‌يه‌ رۆژئاواى كوردستان و باشورى كوردستان بداته‌ ده‌م يه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ونه‌ سه‌ر ده‌ريا، دواى ئه‌وه‌ى پارتى و توركيا له‌ دروستكردنى كوردى جاشه‌وه‌ هه‌وڵياندا په‌يه‌ده‌ ناچار بكه‌ن ئه‌و جاشانه‌ قه‌بوڵ بكات و رۆژئاواى كوردستان تێكبده‌ن و له‌ په‌يه‌ده‌ى تێكبده‌ن، به‌ڵام خۆڕاگرى و ته‌سليم نه‌بوونى په‌يه‌ده‌ و هێزه‌كانى شه‌ڕڤانانى يه‌په‌ژه‌ و يه‌په‌گه‌، توركيا و پارتى شكستيان خوارد، له‌ ئێستادا پارتى به‌ پيلانى توركيا ئه‌يه‌وێت ئه‌و نه‌خشه‌ى ئه‌مريكا تێكبدات، ئه‌يه‌وێت دوو ئيداره‌يى دروست بكات و ئه‌و نه‌خشه‌ى ئه‌مريكا تێكبدات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مريكا بۆ ده‌ركردنى وه‌زيره‌كانى گۆڕان و رێگرى كردن له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان گڵۆپى سه‌وزى بۆ پارتى هه‌ڵكردووه‌، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌يه‌ بارزانى و پارتى بخاته‌ نێو ته‌ڵه‌يه‌كه‌وه‌ وه‌ك سه‌دام حوسێن لێى ده‌رنه‌چێت.
ئه‌و توركياييه‌ى بارزانى پشتى پێبه‌ستووه‌ و چاره‌نوسى ئه‌م نيشتمانه‌ى خستوه‌ته‌ ژێرده‌ستى، وه‌ك جه‌نگيز چاندار له‌ كتێبى شه‌مه‌ندۆفێرى ميزۆپۆتاميا ئاماژه‌ى پێده‌كات، چۆن كاربه‌ده‌ستانى توركيايى سه‌رده‌مى ئه‌ردۆگان خۆيان له‌ ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌پاراست و به‌ ئيداره‌ى باكورى عێراق ناويانده‌برد، ئه‌و ناوه‌ش له‌ توركيا به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانيه‌كان ئه‌وترێت. واتا توركيا وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانييه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانى ڕوانييوه‌.
پارتى و بارزانى له‌ برى ئه‌وه‌ى له‌ پێناو مانه‌وه‌ى بارزانى له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات، ته‌نه‌زولى گه‌وره‌ بۆ داگيركه‌رانى كوردستان بكه‌ن، ئه‌يتوانى ئه‌و ته‌نه‌زوله‌ بۆ لايه‌كانى ديكه‌ بكات و سيسته‌م و ده‌ستورێكى مۆدێرن له‌ كوردستاندا بێته‌ بوون و ڕۆڵى په‌رله‌مان كارا بكرێت و گه‌نده‌ڵكاران و مافياكانى نه‌وت راپێچى پێش دادگايه‌كى عاديلانه‌ و سه‌ربه‌خۆ بكرانايه‌.
خۆشى ده‌ستبه‌ردارى كورسى سه‌رۆكايه‌تى ببوايه‌.
ئه‌م وانه‌ وه‌رنه‌گرتنه‌ى مه‌سعود بارزانى و پارته‌كه‌ى له‌ مێژووى سه‌دام حوسێن و داروده‌سته‌كه‌ى، كۆتايه‌كه‌ى به‌ هه‌مان شێوه‌ى سه‌دام ئه‌بێـت كه‌ هه‌موومان بينيمان چى به‌سه‌ردا هات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە