کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێش بگرن له‌زه‌نگی سه‌دامی بونی بارزانی دا.

Friday, 16/10/2015, 10:13


 
سەدام تابووە ئەو دیکتاتورە پڕ لەئازارەی عیراق وناوجەکە . بەجەند هەنگاويک تێپەری ، وەک کۆنترولکردنی جومگە سەرەکیە هەستیارەکان ، لەناوبردنی کەسیتیە دژه‌کانی ، یاساکانی لەخزمەت بەعس و خۆی داده‌رشت ، بەکارهينانی زەبروزەنگ  بۆ بجوكترین ره‌فتار..... ئەوەی ئیستا پارتی و بنەمالەی بارزانیش دەیکەن ، هەمان هەنگاوە ، بەلام بەمودیلی ٢٠١٥ . بۆیە هەنگاوەکە مەترسیدارە و گەر هیز و لایەن و روشنبیر و کەسایەتیەکان بەوزمانە هەلپەرستی و ترسنۆک و خۆدزینەوە ،  بەردەوام بن ئەو لەیەک سالی داهاتوو بارزانی دەبيتە سەدامێکی نوێی کوردستان . جونکە، پرۆسەی سیاسی و دام و دەزگاکا بەبریاری بارزانی و ‌حزبەکەی هەلپەساردوە ، وە بارزانی خۆ ماوەی بەسەرجوە ، کەجی هەرجی دام و دەزگای فەرمی و یاسایە   دەری پەراندوە ،  هەوليری کردوتە وەبەسەربازگەیەکی گەورە ،  میدیارەخنەگرە جدیەکانی بەرەو ديگەلە بردو مالپەرەکان هاک دەکەن و بوارنادەن خەلکی رەخنەگری پارتی بيتە هەولێر ..... فشار دەخەنە سەر ‌حزبەکان کەببنە حزبی کارتونیەکانی وەک سەوری و دیموکراتەکەی هاوشم عەقراو ی و پەرلەمانیش بکاتە {مەجلیس تەشریعیەکەی ‌حوکم زاتی }به‌لام بارزانی له‌دوو هه‌نگاو له‌سه‌دام ترسناكتر هه‌نگاو ده‌نێ ، ئه‌ویش ، برسیكردنی خه‌لكه‌ كه‌سه‌دام له‌و هه‌موو قه‌یران و شه‌ره‌دا په‌نای بۆنه‌برد ، هاوكات ئه‌و یاسایانه‌ی به‌عس ده‌ریده‌كرد په‌یره‌وی ده‌كرد  واتا ئه‌وان به‌هه‌موو فاشیه‌تێكیان به‌لام  ده‌وله‌تبون  ، نه‌وه‌ك هه‌رێمه‌كه‌ی ئیستا كه‌له‌دیوه‌خانێكی خێله‌كی ده‌جێ  
کۆی ئەو دیاردە مەترسیانەشی لەپيناوی سیگنالدانی ئەوەی گەر بارزانی نەبێتەوە سەرۆک ، ئەوا بە ئارەزوی خۆی رەفتار دەکات گەرنا کوردستان ويران دەکات ؟ کيشەی کورد لەناوەندە جیهانیەکان رسوا دەکات ؟ وەکۆمەلگای کوردی دەبيت وەک جاش بەرامبەر بنەمالەی بارزانی سوژدە بەرن ؟ ، تاکی کورد لەبری گیانی ئیرادە و بويری فيرە ،زەلیلی و پارانەوە و کۆیلە یی وەک کادیرەکانی پارتی دەکات ، کەبیان بینن پارتەکەیان سەدان تاوان دەکات یەک کادیریان نیە بويری بەبجوکترین رەخنە دەربرین هەبيت بەپيجەوانەوە پاساو بۆتاوان و ناپاکیەکانیش دەهینەوە ، بۆیە ئیستا گەر بلیین ج جیاوازیەک لەنيوان جاشەکان و کادیرەکانی پارتی هەیە هەلەکە لەکويدایە ؟ مەگەر جاشەکانیش وەک کادیرەکانی پارتی ، لەبەرجاویان بەعس تاوانی دەکرد ئەوانیش یان بەشداردەبون یان بيدەنگ ؟
بۆیە ئەو هەنگاوە ترسناکەی پارتی بۆ ی بچیتە سەر و لەناوەندە جیهانیەکان ، کەمپین و هەلمەتی راگەیاندنی دژ بەوەستانی ئەنجام نەدرێ و کۆمەلگای کوردی بە حزب و کەسایەتیەکان ‌ بويرانە تر نەهینە مەیدان و روشنبیر و کەسایەتیەکان واز لەسیاسەتی قین و ريگا نیشان دان بۆ کۆ مەلگا و خۆشی ترسنۆکانە شیری مالەوە و ريوی دەرەوە بەردەوام بێت وفشار ونارەزایەتیەکان لەئەورپا بەرفراوانتر نەکرێ ، ئەوا لەیەک سالی داهاتو بارزانی سەدامیکی نويییە، هه‌رجه‌نده‌  هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی ناوجه‌كه‌ و ناوخۆ  ئه‌و خه‌ونه‌ی بارزانی زوو یان دره‌نگ له‌گۆر ده‌نێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە