کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چ هه‌نگاوێك گرینگه‌ بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌

Tuesday, 13/10/2015, 23:17


هه‌رناڕه‌زایه‌تی وهه‌نگاوچالاكیه‌ك  به‌ده‌رله‌بنه‌ماو پرنسیپی دیموكراسی ومه‌ده‌نیه‌ت سه‌ربكێشێت بۆكاری تێكدان وكاولكاری و گوێنه‌دان به‌باش وبه‌خراپ   ئه‌بێته‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی ئاژاوه‌وفیتنه‌ وتێكدانی شیراز‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری و سیاسی ....هه‌رچی زووه‌وپێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پینج لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌نیه‌تێكی ڕاست و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاره‌تی و به‌گرینگ زانین و حیسابكردن بۆ  ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌ی خه‌ڵك و به‌گرینگ زانینی  پێداچوونه‌وه‌ به‌سیاسه‌ته‌ وبڕیاره‌ موتڵه‌قه‌كانیان له‌مه‌ڕ پرس و كێشه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی هه‌رێم كۆبنه‌وه‌و كاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌بوون وفه‌رمانبه‌رانی ئه‌م هه‌رێمه‌ چ له‌ئاست داخوازیه‌كانیانه‌ ئه‌وه‌بكرێت .. 
نابیت ئامانجی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تای ناڕه‌زای و تووڕه‌ی خه‌ڵك  و هاتنه‌ سه‌رشه‌قام و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی برسیه‌تی و نه‌بوونی  به‌دروستكراو سیاسه‌تی لایه‌نێك و دوو لایه‌ن لێك بدرێته‌وه‌  نابیت  جواب و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی  حوكمه‌ت به‌رامبه‌ر داوای ڕه‌وای خه‌ڵك به‌دوو بڵاوكراوه‌ی  دژبه‌یه‌ك و خراپكردنی ڕه‌وشه‌كه‌ و وروژاندنی عاتیفه‌ی خه‌ڵك ودوو ئیداره‌ی جواب بدرێته‌وه‌  نابیت داوای ڕه‌وای خه‌ڵك  له‌نێوان لافاوی ڕه‌حمه‌تی سیاسه‌ت وگووتاری پارتی وگۆڕان به‌بێته‌ قوربانی . ده‌بێت پارتی ئه‌وه‌بزانێت  هه‌ژاری به‌فیعلی هه‌یه‌ نه‌بوونی هه‌یه‌ برسیه‌تی هه‌یه‌ تووڕه‌ی هه‌یه‌ بێزاری هه‌یه‌  هێرشكردن بۆسه‌رباره‌گاكانی ته‌عبیره‌ له‌وه‌ی پارتی یه‌كمه‌ له‌ئاست قه‌یرانه‌ كان  به‌تایبه‌تی یه‌كلای نه‌كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وپیداگری له‌سه‌رۆكێك به‌ نایاسای وبێ ئه‌نجام بوونی كۆبوونه‌وه‌كان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌ .گۆران ده‌بێت بزانێت هێرشكردن بۆ سه‌رباره‌گای پارتی وهه‌رلایه‌نێكی ترچاره‌سه‌رنییه‌ .
بۆیه‌ ده‌بیت هه‌رپێنج لایه‌نه‌كه‌ به‌تایبه‌تی گۆڕان وپارتی  به‌گیانێكی یه‌كتر قه‌بوڵكردن وبه‌رپرسیارانه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌بوون خۆپیشانده‌ر په‌یمان بده‌ن هه‌رچی هه‌نه‌گاوی باشه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكه‌ ئه‌ینێنن ده‌ست هه‌ڵئه‌گرن له‌هێرشی میدیایی وگه‌رم كردنی شه‌قام و و ده‌ست به‌ردار ده‌بن له‌ یه‌كتر تۆمه‌تباركردن .

به‌كالریۆس /له‌زانسته‌سیاسیه‌كان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە