کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سه‌ردێڕ و چه‌ند بەدڕەوشتی پارتی و بێهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان

Tuesday, 13/10/2015, 22:12


پارتی له‌نێوان دوو بازگه‌ی بەدڕەوشتییدا.
دێگه‌ڵه‌و پردێ سنوری نوێی ده‌وڵه‌ته‌ كوردیه‌كه‌ی مه‌سعود
پارتی له‌ گۆره‌وه‌ی داكه‌ند‌نه‌وه‌ بۆ ڕێ‌گری له‌سه‌رۆكی له‌په‌رله‌مان
پارتی له‌ ڕێگری له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه‌ بۆ شكاندی سه‌یاره‌ی كوردسات
پارتی ژیرانه‌ پرسی بێ مووچه‌یی و تاڵانی نه‌وت و كورسییه‌كه‌ی مه‌سعودی
له‌دەست خه‌ڵك ده‌رهێنا و كرده‌ی شه‌ڕی خۆیی گۆڕان..
 بازاری تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروانی گه‌رم كرده‌وه‌ ..
ئێستا بۆته‌ باو، هه‌ر بابای گۆڕانه‌وه‌ و  وێنه‌یه‌ك له‌ گرده‌كه‌ یان لۆگۆی گۆران یان سه‌ركرده‌ خاكیه‌كه‌.
داده‌گرێ و ده‌نوسن (ئێمه‌ش تاقمه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروانین).
ئه‌وه‌ی كه‌رویدا و له‌ داهاتوشدا دوبار ده‌بێته‌وه‌ دوور و نزیك په‌ویه‌ندی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه‌ بووی چه‌ندین ناهه‌قی وناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو كوردیه‌،
كه‌ دوو ساڵه‌ گۆرانیش تێیدا به‌شداره‌.
به‌لادا ڕێبردنی ناره‌زایی خه‌ڵكی به‌ به‌رنامه‌وه‌ له‌لاین حیزبه‌كانه‌وه‌ كراوه‌.
خه‌ڵك له‌به‌ر بێ مووچه‌یی، له‌به‌ر نه‌بوونی ئاو كاره‌باو بێ كاری و هه‌زار یه‌ك ده‌دره‌د سه‌ری هاتۆته‌ سه‌رشه‌قام.
ئه‌وانه‌شی ده‌ڵێن ده‌بێ داواكاریه‌كانتان به‌ هێمنی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ داوا له‌ موسعود بكه‌یت به‌ خۆشی كورسیه‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
ناره‌زایی و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام توندو كاری توندوتیژیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و خوێنیشی تیاده‌رژێ كاتێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری وه‌ك پارتی ڕوو به‌ روو دیته‌وه‌..
ئه‌وه‌ی كه‌ بازگه‌ی پردێ روویدا ڕێگری كردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سنوری هه‌موو بێشه‌رفیه‌كانی تێپه‌ڕاند، به‌لام ئاخۆ ؟ هه‌ڵوێستی حزبه‌كانی ترو سه‌ركردایه‌تی گۆران چی ده‌بێت؟
چاورێ بكه‌ن و ببین؟
ئه‌م حیزب و حیزبۆكانه‌ به‌یه‌كتری فێرن كه‌ باره‌گای یه‌كتر بسوتێن و پاشان یان سوڵحی عه‌شایری بكه‌ن، یان له‌ بودجه‌ی گشتی و قووتی خه‌ڵك قه‌ره‌بووی باره‌گا سوتانی پێبكه‌وه‌.
به‌كوردی و به‌كورتی سه‌رارای دڵته‌نگی زۆرم بۆ ڕژانی خوێنی ئه‌مجاره‌ش به‌ده‌ستی چه‌ته‌و جاشه‌كانی مه‌سعود به‌ڵام دیسان پایامی ئه‌مجاره‌ ڕێ خۆشكه‌ر بوو بۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی مافیاو نه‌وت دز،،كه‌ ئه‌م ناره‌زاییه‌ته‌ درێژه‌ی ده‌بێت  تا له‌ گۆرانی ئه‌وان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە