کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیموکراسییەکەی بارزانی لەوەی کۆریاوە نزیکە، یان لەوەی عەبادی؟

Tuesday, 13/10/2015, 10:21


هەریم ٢٤ سالە بانگەشەی ئەزمونێکی نويی دیموکراسی لەناوجەکە دەکات، بەلام ئیستا دەرکەوت لەسیستەمە کەی ئەسەد و قەزافی و سەدام نزیکە نەوەک لەعەبادیەکەی بەغداش ؟ جونکە ئەوەدەبینین لەبە عیراقی بالادەستی شیعە ، یەک مانگ زیاترە خۆپیشاندان و نارەزایەتی خەلک دژ بەو هەموو بەرپرسە هەیە، کەجی دەزگا ئەمنیەکانی عێراق یەک کەسیان شەهید نەکردوە ،کەمترین توندتویژیان بەرامبەر بەکارهیناون؟ لەوەش شەرمەزارتر عەبادی ئیدانەی توندوتیژیەکان هەرێم دەکات ؟ کەجی بارزانی و حزبەکەی قوتی خەلکیان بریە و هەولیریان کردوتە سەربازگەیەکی گەورە و لەدەڤەری سەوزیش بەناوی ئەوەی هیرش کراوەتە سەر بارەگاکانی ، ٥ هاولاتی سڤیلی شەهید کردوە و دەیانی تری بریندار کردوە . کەجی کەداعش هات ٢٣ بارەگای بی یەک تەقە جولکرد و ناپاکی بەرامبەر شەنگالیەکان ئەنجامدا کە لە بەجیهیشتنی ئەو دەڤەرە ، سەدان هەزار قوربانی خستە بەردەستی جەلادە خوينريژەکەی داعش . بۆیە رەفتارەکانی بارزانی و حزبەکەی لەرەفتاری سەرۆکی کۆریای باکور لەبواری دیموکراسی دەجێ، و تاوانیشە بەراوردی بەدەولەتبونیشی بکرێ ، جونکە کۆریای باکور وسەرۆکەکەی خاوەنی سوپایەکی توکمەی سەربازی و ئەتومی هەیە کەولاتانی ئەورپا و ئەمریکا هەموو هەولیکیان داوە لەناوی ببەن ، بەلام سەرکەوتو نەبونە . هاوکات ئەو خاوەن دەولەتە و موجەی خەلک نابرێ. تەنانەت ناتوانین بلین بارزانی مافیاشە جونکە زۆرجار مافیاکان هەستی نیشتمان پەروەریا بەرزە .
بەکورتی ئەو رەفتارەی بارزانی و حزبەکەی نیشانی دا کە ئەوان وەک شەقاوەیەکی سیاسی ماوە ماوە مەفرەزەیەک بەرەو دیگەلە دەنیرن بۆیەشە روژیک بەناو جیگری سەرۆکی هەريم و روژیک ١٥ پەرلەمانتار و روژیکی تریش سەرۆکی پەرلەمان و جەندین پەرلەمان دەردەکات و لەملای تریشەوە بەبریاری حزب ٥ وەزیر دەنیریتە مالەوە کەئەمە تەنیا لەفەرهەنگی پارتی دایە . حزبەکانی تریش دەکەونە نیوانگیری نیوانیان وەک ئەوەی رەفتارەکە کەسیتی بیت و زەنگە هەرە مەترسیەکە نەبیت بۆسەر هەریم ، بۆیە جەند بەیانامەیەک دەردەکەن و دواتر تەسلیم بەقەدەری پارتی دەبن ، بۆیە پارتیش بەردەوام دەبیت جونکە دەزانی نوسەر و رەخنەگرانی تەنیا بۆلە بۆل دەکەن و لەمالەوە شیرن و لەدەرەوەش رێوی ، حزبەکانیش بۆ بیدەنگکردنی جەماوەرەکەی بەیانامەیەکی شەرمنانە دەردەکەن و دواتر دەکەونەوە نیوان گیری ..... ئەوەتا پارتی هەول دەدا لەجەلادەوە خۆی وەک قوربانی نیشان بدات و لەداکۆکیش لەتاوانەکانی هیرش دەکات ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە