كۆده‌تاكه‌ی پارتی له‌نێوان جه‌وهه‌ر نامق ویوسف موحمه‌ددا
Monday, 12/10/2015, 18:14
جیرۆکه كۆمیدیه‌كه‌ی پارتی له دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان و ٤ وەزیرەکەی گۆران ، بۆ هەر ئەورپیەک بگیریەوە برواناکات ، کەحزبێک هه‌بێت ، ته‌مه‌نی ٧٠ سال بێت و بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت بكات ، كه‌جی له‌سه‌ر میزاج و كورسی سه‌رۆك حزب بواری پێ نه‌دات ده‌وام بكات و بیته په‌رله‌مان و حكومه‌ت ؟ !! ئەم جیروكه عه‌قل دواكه‌وتوانه‌یه پارتی لەکۆندا زۆر گويبیست دەبوین ، بەلام سالی ٢٠١٥ وابه بەجاوی خۆمان دەبینین!؟ . كه‌جی بارزانی ده‌لێت ده‌وله‌تان بۆدروست ده‌كه م؟
ئەو رەفتارەی پارتی لەهەندەران له ناوەندە مروڤ دۆست و سیاسی و په‌رله‌مان و میدیاكان ، ده‌كرێت بكرێته به‌رده‌بازێیكی گه‌وره له رسواکردنی ، كه‌لەمیژوی سیاسی خۆی روبەروی نەبوبێته‌وه ، جونکە روداوی وا لەهەموو جیهان ده‌گمه‌نه . بەلام بۆسەرکەوتنی ئەوکارە ، پیوسته هەلمەت و کەمپینی جیهانی کەبەسەدان کەسایەتی و ناوەند بکەویتە كاركردن و گەورەکردنی . کەدلنیام لەم سەردەمە پيشکەوتنەی تەکنەلۆجیا زۆربه ئاسانی ده‌توانی بەمەیليک لە گه‌ل جه‌ند بەلگە یه‌ك بۆیان بلاو بنێری ، بەتایبەتی جەندین مالپەر و میدیای بیانی لەسەریان نوسیە . بەنمونە گەر سەیر بکەین پارتی لەدوای تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان تیگەیشت تیرۆر کردنی کۆنی مودیلی بەسەرجوو ، جونکە لەسەدان مالپەرو ناوەندی جیهانی و ناوخۆ روبەروی گەورەترین کەمپینی رسوابونی بویەوە
وه‌ك ئه‌و ٣ مالپه‌ره
http://knnc.net/EN/full-story-27351-28-False#.VhuOmrRUSb9
بەنمونە هەموو کەس دەتوانی لای خۆی مەیلی ئەو ناوەندە بریار بەدەستانەی جیهان بە کورتە نوسینيک لەگەل جەند بەلگەیەکی دیفاکتوی بۆیان بنیری . تاجەندەش ژمارەکە ببیتە زیاتر لە سەدان و هەزاران مەیل کاریگەری زیاتر دەبیت
وەک ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال بەشی عێراق
به‌رپرسی مافی مروڤ له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
مافی مروڤی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا
كۆشكی سپی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد به‌شی عێراق
لەکۆتایش دەلینن ئەمە هەلیکە کە لەدەرەنجامی لەدەستدانی عەقل و شلەژانی سیاسی پارتی ، له‌ناوه‌نده جیهانیه‌كان رسوا بکرێ تاواز لەوکەلتورە دیكتاتور بونه به‌ینی و تيبگات کەسەردەمی ئەشکەوت نماوە . وە هەمومان لەیادمانە جەوهەر نامق کەلەپاراستن بەسەلیمە سور بەناوبانگ بوو ، جون لەجەنگی خويناوی پارتی ویەکیتی ، ببوه مەرسەدی توپەکانی پارتی بۆ گیانی خەلکی سڤیلی بنەسلاوە ، کەجی كه یەکیتی دوای یەک سال له‌مه‌رسه‌د بونی له‌په‌رله‌مان دەری کرد و ره‌وانی سه‌ری ره شی كرده‌وه . لەسەدان ناوەندی جیهانی شکایەتیان لەیەکیتی کرد . بەلام برواناکەم کادیرەکانی گوران لەم سەردەمەی گه‌یاندنی خێرای په‌یام گه‌یاندن كه‌مپین ، وەک کادیرەکانی پارتی ١٩٩٥ ، جالاك و بوير ومەیدانیانە رسوای ئەو سوکایەتی و کۆدەتایەی پارتی لەناوەندە جیهانیەکان بكه‌ن كه‌شه‌رعیه‌تی سیاسی و كۆده‌تا رویداوه!؟ جونكه كادیری گوران له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و دیبلوماسی ئه‌ورپی ، وێنه‌یه‌كی جوانیان پێ نیشان نه‌دراوه و زیاتر خه‌ریكی پۆستی كوردی و میكگرتن له‌میدیای كوردین ؟ .
بیر بکەنەوە گەر ئەوەی پارتی دەیکات ، هەر حزبێکی تر بەرامبەر مه‌سرور و نچیرڤان بیكردایه ، ج هەزەیەکی سیاسیان له جیهان دروست دەکرد !؟
-----------------------
کوردستانپۆست: گوێ لەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بگرن کە دەنگی مەسعود بارزانییە کە یەکەم دەڵێت ئێمە ئینقلابچی نیین، بەڵام خۆی ئینقیلابی کرد، دووەم دەڵێت لە رەخنە ناترسین بەڵام ئەمەشیان پێچەوانەکەی دەرچوو، سێیەم دەڵێت ئێمە بە دەنگی میللەت هاتووین و بە دەنگی میللەتیش دەڕۆین لەمەشیاندا ناماقوڵی کرد. هەر لەو قسانەدا دەردەکەوێت کە مەسعود کابرایەکی درۆزن و ساختەچیئیە! لەوە زیاتر پێداهەڵگوتنی دیکە ناهێنێ ولە ئاستەدا نییە کە وشەی سیاسیی و ئەدەبی بۆ وەڵامەکانی بەکار بهێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست