کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم کودەتایە بۆ پارتی دەچێتە سەر؟

Monday, 12/10/2015, 5:33


دیارە بە بریارێکی حزبی بێ گەرانەوە بۆ هیج مەرجەعێکی یاسایی لە کوردستان، بەشداریکردنی لایەنێک لە حکومەت هەڵبوەشێنیتەوە کە پەرلەمان دەنگی پێدابێت و فراکسیۆنێکی پەرلەمانی لە پایتەخت دەربکەیت کە بە دەنگی زیاتر لە پێنج سەد هەزار هاوڵاتی شەرعیەتی وەرگرتبێت ، چی ناودەنرێت جگە لە کودەتای سیاسی.
باشە ئەو بریارە رووت حزبیە سیاسیە چ دەرئەنجامێکی دەبێت جگە لە شێواندن و تێکدانی ئەزمونی کوردستان و بەدناو کردنی لە مەحفەلە نێودەوڵەتیەکان و بەعەشایەری سەیر کردنی دەسەڵاتی کوردستان و سیستمە سیاسیەکەی .
ئامانجی پارتی لەم کودەتایە ئەوەیە کە سەرجەم حزبەکان بکاتە دەرەوەی دەسەڵات و تەنانەت لەدوو شاری هەرێم لە چالاکی سیاسیش مەحرومیان بکات، لەبەر ئەوەی هەستی بەوە کردووە کە رۆژ لە دوای رۆژ جەماوەرێتی لەکەمبوندایە .
وەزعی داهاتووی کوردستان چی دەبێت : بەم بریارە حزبیە نا لۆجیکیە شتێک نامێنێتەوە ناوی پەرلەمان بێت و شەرعیەتی هەبێت و، بە کردەیی کوردستانیان گەراندەوە بۆ سەرەتاکانی شەری نێوخۆی کوردستان . بۆیە لەمەودوا تەنها حزب و لەوێشدا تەنها پارتی خۆی بە شەرعی دەمێنێتەوە و دەسەڵاتی تاک حزبی میلیاشیی زاڵ دەبێت . بەڵام لەزۆنی سەوز وەزعێکی تر دەبێـت و فرەیی زاڵ دەبێت و خەڵک و دونیا لەگەڵ ئەم زۆنەدا مامەڵەی دیموکراسی دەکات و جگە لە پەسشمانی سیاسی هیچی تر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان نامێنێتەوە و، پارتی جگە لە ئۆردوگان و حزبەکەی هیچ دۆستێکی لەناوچەکە وناوخۆی عیراق بۆ نامێنێتەوە و زیاتر گۆشەگیر دەبێت .
هەڵوێستی وڵاتانی جیهان و قونسوڵخانەکانیش رۆڵی خۆی دەبێت، هەمو لایەک لەو قەناعەتەدایە کە هیچ وڵاتێک کودەتای سیاسی قبوڵ ناکات لەم کاتەدا و پارتی ئەم بارەی بە باشی نەخوێندۆتەوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە پارتی چۆن لەم هەڵە گەورەیە دەربچێت بە روو سوریەوە بەتایبەتی سەرکردایەتیەکی عەشایەری بنەماڵەییان هەیە لەم بریارەی پاشگەز بێتەوە و، لەم رووەوە قورسی لە گەڕانەوە لە هەڵوێستیان دەبینرێَت . گرنگترین خاڵ لەم وەزعەدا ئەوەی کە ئەزمونەکەمان بە دەردی تاقیکردنەوەکانی مێژوو دەبەن و ناشایستەیی ئەم خەڵکە باڵادەستانە لە بەرێوەبردنی وڵات بۆ عالەم دەردەخەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە