پارتی کودەتای بەسەر حکومەت و پەرلەمانی کوردستاندا کرد، وەزیر و پەرلەمەنتارەکانی گۆڕانی لە هەولێر دەرپەڕاند
Sunday, 11/10/2015, 20:05
لە كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی به‌رێوه چوو، كۆبونه‌وه‌کە درێژكرایه‌وه تا دوای زانینی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیی، ئەویش بەهۆی ئەوەی چاوەڕوانی ئەوە بوون تا بزانن بەیاننامەکەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان چی دەڵێت و هەڵوێستی چی دەبێت، تا ئەمانیش بە دوایدا بڕیاری خۆیان دەربکەن.
له‌و كۆبونه‌وه‌که‌دا باس له ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه و ناوچەکانی دیکە کرا. ئه‌وه‌ش خرایه به‌ر دیدی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، سەرچاوەی هەواڵەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە له ئێستا ئه‌و حیزبه بریاری داوه ده‌بێت پاكسازیه‌ك له زۆنی زه‌رد بكرێت و له كادیر‌و هه‌لسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران پاک بکرێتەوە، ئه‌و حیزبانه‌ی دژی ده‌سه‌لاتی پارتین دووربخرێنەوە و بخرێنە ژێر چاودێرییەوە، هەروەها لە گفتوگۆ و بڕیارەکانیاندا وا لێكدراوه‌ته‌وه كه پارتی له‌وه‌ته‌ی له‌گه‌ل یه‌كیتی نیشمانی كوردستان ئاشت بۆنەته‌وه، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان كه‌م بۆته‌وه له‌وساته‌ی پارته سیاسییه‌كان هاتونه‌ته‌وه سنوری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و ده‌هۆك. بۆیه بڕیاریان داوه ده‌بێت ئه‌و سنوره له‌و پارته سیاسیانه پاكبكرێته‌وه چونكه له ماوه‌ی ئەم 15سالەدا زیانی به‌ركه‌وتووه ، بە پێچەوانەوە پارتی له‌مه‌ودوا هه‌ول بدات ره‌گی خۆی له‌و دوو پارێزگایه دابكوتێ.
مەسعود بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی له‌ئێستاد پاره‌یه‌كی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ستدایه ده‌توانین ئێداره‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ش زۆر به‌ئاسانی بکەین. بۆمان ناكرێت چیتر زۆنی سه‌وز واز لێبهێنین دەبێت دەستی بەسەردا بگریین، تەنانەت لە کاتی پێویستیشدا دەبێت یەکێتیی لە دەسەڵات دوور بخەینەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه، كه نابێت وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بێنه‌وه ناو ئه‌و حكومه‌ته‌وە، چونكه بریارمان داوه دووربخرێنەوە. دیسان هه‌موو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش نابێت بچنه‌وه ناو وه‌زاره‌ته‌كان.
سەرچاوەکەمان لە هەولێرەوە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، دەڵێت دوای کۆبوونەوەکە یەکسەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (جەعفەر ئیمینکی) پەیوەندیی بە سەرۆکی پەرلەمان (یوسف محەممەد)ەوە کردووە و بڕیاری پارتیی پێڕاگەیاندووە، کە دەبێت یەکسەر هەولێر جێبهێڵێت، چونکە هیچ شەرعیەتێکی سەرۆکی پەرلەمانی نەماوە. دیسان کەریم سنجاریش ئاگاداری وەزیرەکانی گۆڕانی کردۆتەوە و پێی وتون ئێوەش لە وەزیری دەرکراون و دەبێت هەولێر جێبهێڵن. دوای ئەوە پەرلەمەنتارەکانی گۆڕان ئاگادار دەکرێنەوە، ئەوانیش بە دوایدا هەولێر چی دەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ سلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست