ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ریی، یان چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی؟
Saturday, 10/10/2015, 0:07
تاكه خاڵی لاواز له‌به‌رده‌م گه‌ل و خاڵی به‌هێز بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، جه‌نگی داعشه كه ڕیگره له‌به‌رده‌م ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری و گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بچوكترین متمانه نه‌ماوه له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت و باوه‌ڕیه‌كانی گه‌ل، له‌ماوه‌ی 24ساڵی حكومڕانی حكومه‌تی هه‌رێمدا سیاسیه‌كان هه‌مووشتێكیان به به‌رنامه ناشیرین كردوه و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك پیرۆزیه‌كان بونه‌ته قێزه‌ون، 24ساڵه ئه‌م حكومه‌ته تا ئێستاش نه‌یتوانیوه كێشه‌ی كاره‌با و خزمه‌تگوزرای چاره‌سه‌ربكات، نه‌یان ویستوه یان نه‌یانتوانیوه په‌ره به‌كه‌رتی كشتوكاڵ بده‌ن، كاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانی حكومه‌تێكی تۆكمه كه یاسا تیایدا سه‌روه‌ربێت، سه‌رباری ئه‌م قه‌یرانانه قه‌یرانی نه‌دانی موچه‌شی هاته سه‌ر كه مافێكی سروشتی موچه‌خۆرانه كاربۆحكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا موچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش ناكرێت، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه سه‌دان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رۆكی موچه‌خۆرانی گرتوه.
ئه‌وه‌ی ئێستا لای گه‌لی كورد ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له‌م هه‌رێمه كۆی گشتی حكومه‌ت و خزمه‌تگوزاری و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی كار و باری سیاسی و حكومه‌تداری كراوه‌ته قوربانی ململانێی حزبی، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین تا ئێستاش حزبه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نی ده‌سه‌ڵات كه كۆی گشتی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ریه‌كه به‌پێی كاریگه‌ری خۆی رۆلی هه‌یه، بێ ده‌نگیان له‌سه‌ر پرسه مه‌زنه‌كه كه‌خۆی له خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیاندا ده‌بینێته‌وه هه‌ڵبژاردوه، ئه‌م دوو به‌ره‌ییه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به زه‌قی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، وزه‌ی خۆی له‌و دوو جه‌مسه‌رگیریه‌ی ناوچه‌كه(ئێران، توركیا) و جیهان(ڕووسیا، ئه‌مریكا) وه‌رده‌گرێت، دواجار زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ته‌نها گه‌ل و پڕۆسه ئیفلیجه دیموكراتیه‌كه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا.
لێره‌دا پرسیاریك دروست ده‌بێت، ئایا چی بكرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی لایه‌نه سیاسیه‌كان و حكومه‌ت دروست بوه؟ ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری ؟، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریه‌كی ڕیشه‌یی؟، به‌دیدی من ئێستاش حكومه‌ت ده‌توانێت، له‌زوترین كاتدا به‌لای كه‌مه‌وه هه‌موو مانگێك موچه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكات به‌بێ دواكه‌وتن، دواتر هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانیتر بدرێت به‌جۆرێك له ڕیشه‌وه كاربكرێت، بۆنه‌مانی گه‌نده‌ڵی و كاركردن بۆ سه‌روه‌ری یاسا و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، هتد..،
ئه‌گه‌ر نا پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خه‌ڵكانی خۆپیشانده‌ر سوربونی خۆیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان ڕاگه‌یه‌نن، كه ده‌ست به‌رداری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان نابن، تا گۆڕینی ئه‌م حكومه‌ت و سیسته‌مه، به‌ڵام لێره‌شدا ده‌بێت دوو خاڵی گرنگ ڕه‌چاو بكه‌ین، یه‌كه‌م ئایا له‌كاتی ڕاه‌په‌ڕینیكی سه‌رتاسه‌ریدا هیزه‌كانی پیشمه‌رگه ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ستیش بێت توشی ڕه‌ش بینی نابن كه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له سنوری جه‌نگه‌كان چۆڵ بكه‌ن، دووه‌م، ئایا بیرله‌وه كراوه‌ته‌وه له دوای كۆتایی هاتن به‌م ده‌سه‌ڵاته كێ ئه‌م حكومه‌ته به‌ریوه‌به‌رێت، وه‌چۆن به‌ریوه‌ببرێت، ئه‌گه‌رنا به‌گشتی هه‌ر هاوڵاتی ڕه‌ش و ڕووت زه‌ره‌ر ده‌كات و هه‌رجاره و پۆلیك شه‌هید و بریندار له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان جێ ده‌مێنن و چه‌ندین دژواری و ناڕه‌حه‌تی بۆ كه‌س و كاره‌كانیان زیاتر ده‌كات.
دواجار تۆپه‌كه له ساحه‌ی حكومه‌تدایه نه‌ك هاوڵاتی، واته چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان حكومه‌ت ده‌توانێت بیكات، متمانه‌ش بۆ نێوان حكومه‌ت و گه‌ل بێنێته‌وه مه‌یدان، گه‌ل ته‌نیا له‌بێ چاره‌ییدا بۆ داواكردنی مافه ڕه‌واكانی خۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست