کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەقڵیەتى پارتى ومەسعودخوڵقێنەرى گرفتەکانە

Friday, 09/10/2015, 22:46


هەرچى ناپیاوى وکردارى ترسنۆکانەو بێ ئاکارى هەیە لەپارتى دەوەشێتەوە، لەپێناوى سەلامەتى کورسى و پۆستى سەرۆک، هەرچى کارێکى ئابڕو بەرانەو ترسنۆکانە هەیە  ئەنجامى دەدات.لاى من ئەوەى پارتى بێت، ئەوەى دۆست و لایەنگر و هەواداریان بێت، زۆر زۆر ئاست نزمە و لەهەموو روویەکەوە نوقسانە،
هەمووان شینى ئەوەمان دەکرد کە کێشەکان بەئاشتى چارەسەر بکرێت، مەسعودى خائین و ناپاک گوێ لەداواى خەڵکى بگرێت ، بۆخاترى دەنگى ناڕەزایى خەڵک،دەستبەردارى پۆستەکەى بێت، حاڵ و وەزعى میللەت باش بکرێت، مووچە بدرێت. کۆتایى بەم قەیرانە بهێنرێت و چیدیکە حکومەت لاوان ناچار نەکات سەرى خۆیان هەڵگرن، کارێکى وەها نەکات کە جەماوەر لەبەرامبەر پەراوێز خستنیان پەنا بەرنە  مانگرتن و خۆپیشاندان. بەڵام پارتى کە بەرپرسیارى یەکەمەو سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و خەزێنەى پارەکە لاى ئەوانە و بەپلەى یەکەم بەرپرسیارێتى رووبەروى ئەوان دەبێتەوە.کەچى لەگەڵ ئەو هەموو ناڕەزایى و سک هەڵگوشین و گیرفان بەتاڵیەى میللەتدا ،گاڵتەیان بە داواکارى خەڵک دەهات و بەشتى پرو پووچ و بێ مانا ناویان دەبرد وەک نێچیر دەیگوت( خۆپیشاندان دەکرێت و لەسلێمانى دەبێت و تەنها سێ رۆژ دەخایەنێت و هێور دەبێتەوە) کە بەداخەوە سەرئەنجام ئەو توندو تیژیەى ئەمڕۆى شارى قەلادزێى شەهیدانى گرتوە.
ئەم هەمەجیەت و تاوان و خۆپشاندەر کوشتنەى کە پارتى کردویەتى بەنەریت. کارێکى تابڵێى بێ رەوشتانەو ناپاکانەیە، ئاخر لەچ وڵاتێکى دیکتانۆریشدا ئەوە بەڕەوا زانراوە کە لەبەرامبەر بەردباران ، بەفیشەک وەڵامی میللەت بدەیتەوە؟ ئەوە چ عەقڵیەت و نەفامییەکە؟  ئەوە چ سیاسەت و ئایدۆلۆژیایەکە؟ کە جگە لەپارتەکەى مەسعود و خائینەکان کێ پەیڕەوى دەکات؟
 بۆ دەبێت لەسەر داواى رەواى خۆمان بە فیشەک وەڵام بدرێنەوە؟ بۆ ئێمە داواى چیمان کردوە؟نە تەماحمان لەپارەى نەوتە، نە چاومان لە داهاتى برایم خەلیلە. نە دەمانەوێت  لەبرى پارتى ومەسعود  ببینە جاش و پاشکۆى هیچ وڵاتێک، بەڵکو تەنها و تەنها داواى مافى رەواى خۆمان دەکەین.
باشە حزبێک  عەقڵى بەئەندازەى پێلاوى ئەو شەهیدەى ئەمڕۆ تەسک و خۆڵاوى بێت، حزبێک جگە لە جاشایەتى و نۆکەرى و خیانەت هیچ بەرهەمێکى بۆ میللەت نەبێت، حزبێک هەموو  بەهاو قیەمە ئەخلاقیەکان بکاتە قوربانى کەسێکى نەخوێنەوار و گەمژە. ئەبێت چ دڵێکمان پێى خۆش بێت؟ ئەبێت ئەو پارتەى کە شەڕى کورسى دەکات، بۆ مانەوەى کورتە باڵا لەسەر پۆستەکەى ،ئامادەیە  سازش و سازان لەگەڵ شەیتانیش بکات،نوێنەرى کێ بێت؟ گەر نوێنەرى میللەت و خەڵک بێت ، ئەوا بەچ روویەکەوە بەکام شەرەف و ئەخلاقەوە ئەو مافە بەئەندامەکانى دەدات بە گوللە وەڵامى خەڵکى ناڕازیى بدەنەوە؟
ئێمە شینەکەمان بۆ ئەوە بوو کە دۆخەکە نەگاتە ئەو بارە نەخوازراوە، حکومەت و دەسەڵات بەجدى گوێ لەخەڵک بگرن و ملکەچى داواکەیان بن، بەڵام ئەسەف وانەکەوتەوە، لاى وان کورسى و دەسەڵاتى سەرۆک لەهەموو شت پیرۆزتر و بەنرخترە، بۆ سەلامەتى و پاراستنیشى ئامادەن سەدان کارەساتى هاوشێوەى 31 ئاب بخوڵقێنن.
روو زەرد وشەرمەزار بیت سەرۆک، بەر نەفرەتى میللەت و جەماوەر بکەویت، کە جگە لەقەیران و  نەهامەتى بەدرێژایى دەیان ساڵ دەسەڵات نەتوانیت بچوکترین کێشە چارەسەر بکەیت. دڵنیابن کە ئەوەى کە  لەقەلادزێ روویدا  چەخماخەى راپەرینێکى دیکەیە و ، پارتى بەدەستى خۆى گۆڕى بۆخۆى هەڵکەند، مەرگى  خۆى دیاریکرد، خوێنى ئەو شەهیدانەش دەبنە سەرمەشق و  هەوێنى شۆڕشێکى نوێ و راماڵینى خیانەت و گەندەڵ کاران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە