خۆپیشاندانی رهوهندی كوردی دژ بهسیاسهتی پارتی
Wednesday, 07/10/2015, 9:43
ئاگاداری کوردستانیانی دانیشتوی بەریتانیا دەکەین کە خۆپیشاندانێک بۆ رەوەندی کوردی دەکرێت لەبەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە رۆژی یەک شەمە ١١-١٠-٢٠١٥ کات ژمێر ١ یەک پاش نوەڕۆ.
ئامانجی ئەم خۆپیشاندانە
دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر سیایسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و قۆرخ کاری دەسەڵات و بەلا ڕێدابردنی یاسا و پێشێل کردنی سەروەری یاسا .
لەم گردبونەوەیەدا نامەیەکی ناڕەزایی دەدرێت بەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو داوای لێدەکرێت کە هه وڵە دیبلۆماسیەکانی حکومەتی بەریتانیا بە گەر بختات بۆگوشار خستنە سەر بارزانی و پارتی بۆ چەسپپاندنی یاسا لە هه رێمی کوردستان .
بەشداری کردنتان لەم خۆپیشاندانە ئەرکی سەرجەم مرۆڤە ئازاو ئازادەکانە کە دایم لەخەمی خاک ونیشتیمان بون ولەپێناو ئازادی و چەسپاندنی یاسا هیلاک و ماندو بوون دایم داکۆکیان لە خەمی میلەت کردوە.
بەشداری کردنتان نیشانەی دڵسۆزیتانە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و خەم خۆریتانە بۆ چەسپاندنی یاساو دژایەتیشە بۆ دەست بەسەراگردنی کوردستان لەلایەن بنە ماڵەیەکەوە کە چەندین ساڵە سەروەت وداهاتی کورد و کوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن.
بەئومێدەی کوردستانیانی بەریتانیا وەک چۆن پێشەنگ بوون لە هه رکاتێک پێویست بوە بۆ داکۆکی کردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ودژ بە نەیارەکانی کورد ڕژاونەتە سەر جادە لە م پرسە چارەنوس سازەشدا بێنە بەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیران و هه مو بەیەک دەنگ هاوار بکەین نا بۆ دیکتاتوریەت بەڵی بۆ چەسپاندنی یاسا.
Date:11-10-2015
Time: 1pm to 3pm
10 Downing St, London SW1A 2AA
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست