کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی موچه‌ نییه‌ گۆڕینی سیسته‌می حوكمرانییه

Wednesday, 07/10/2015, 9:05


من هه‌رگیز له‌گه‌ل ئه‌وه‌ دانیم خوێن له‌ په‌نجه‌ی مرۆڤێكی ئه‌و نیشتمان بێت . هه‌رگیز بروام به‌ ناشیرین كردن نییه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ دونیا بینی سیاسیه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ واده‌كه‌ن بروامان والێبێت كه‌ ده‌ست بۆ كوشتنی خۆمان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌مان ببه‌ین . چ كاره‌ساتێكه‌ كه‌ ئێستا ڕۆشنبیران بگه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ نه‌ به‌هه‌ڵبژان و نه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ خۆی چاك ناكات .ته‌ینا ده‌بێت له‌ ده‌سه‌لات لاببرێت .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێخواز و زیندو به‌رده‌وام دوای سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆی ده‌كه‌وێت و ده‌یه‌وێت خاوه‌نی خودی خۆی بێت بۆ ڕاڤه‌كردنی ژیان ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و كۆمه‌لگه‌ی حیزبی نه‌ریتی خێڵگه‌ری له‌ده‌سه‌لات لاببات ، كه‌ نزیكه‌ چارێگه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ بۆته‌ مۆته‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ته‌واوی كایه‌كانی ژیان ، له‌ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هیچ پێویستی به‌ موچه‌ نییه‌ ، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌و ده‌سه‌لاته‌ مافیاو دز و مرۆڤ كوژه‌ بێزار بووه‌ .ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی 23ساڵه‌ موزایده‌ به‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا ده‌كات .بێگومان له‌وساته‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ دروستكراوه‌ ، خه‌لكی كوردستان ڕه‌خنه‌ له‌ سیسته‌می حوكمرانی وڵات ده‌گرێت ،به‌ڵام  ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ بۆساتێكیش گوێیان له‌ ڕه‌خنه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌گرت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ویستویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گوێڕایه‌ل و هه‌زیل و مێگه‌لی و نا رؤشنبیر دروست بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بیكات به‌كۆیله‌ . ئه‌و حكومه‌ته‌ هیچ به‌هایه‌كی تێدانییه‌ تاوه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ رێزی لێبگرێ . ئه‌وه‌ بیست وسێ ساله‌ كۆمه‌لگه‌ی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ گوزه‌ر ده‌كات . ئه‌وانه‌ی كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان به‌و حكومه‌ته‌ به‌نده‌ پیاوه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌كانی كوردستانن . له‌گه‌ل نوخبه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ی بیست سێ ساڵه‌ له‌ پاراوێزی ئه‌و حكومه‌ته‌دا گوزه‌ر ده‌كات حه‌قی خۆیه‌تی ڕاپه‌رێنێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ دژی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بكات ، ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی بوه‌وه‌ بێ به‌زیانه‌ مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ، چونكه‌ هه‌موو كاتێك ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ هێز كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌ترسێنن . به‌ڵام له‌ ئێستاد هیچ هێزێك نییه‌ به‌ر به‌و ڕاپه‌ڕینه‌ بگرێت . چونكه‌ ئه‌و راپه‌رینه‌ بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ژیانێكی تازیه‌ بۆ هه‌موو كۆمه‌لگه‌ی كوردی به‌بێ جیاواز سه‌روه‌ر بونه‌وه‌ی یاسایه‌ بۆ هه‌مووان . گێراێنه‌وه‌ مافی خه‌لكه‌ بۆخه‌ڵك . بونیاد نانه‌وه‌ی كوردستانێكی تازه‌یه‌ بۆ هه‌مووان . ئه‌وه‌ش به‌لابردنی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ دێته‌ دی . موچه‌مان ناوێت بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و حوكمرانییه‌ كه‌ ده‌ستی ناوه‌ته‌ خوێن رۆحی هاونیشتمانمانی خۆی  .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە