مەسعود بارزانی سەردانی دەڤەری بارزانی کرد و وتی خۆتان بۆ شەڕ ئامادەبکەن
Tuesday, 06/10/2015, 20:39
سەرچاوەیەکی کوردستانپۆست لە نێو دەزگای پاراستن، ئەم هەواڵە گرنگ و سەرنجڕاکێشەی بە کوردستانپۆست گەیاند،
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، رێکەوتی ٢ / ١٠ / ٢٠١٥، مسعود بارزانی لەسەردانێکی کوتوپڕییدا بۆ دەڤەری بارزان، بە نهێنی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل کەسایەتیی و پیاوە ریش سپییەکانی ئەو دەڤەرە کرد، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی ئەوەی بۆ كردن، کە ده‌بێت ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێتە به‌رده‌م پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێك بشكێنرێن، هەروەها ئەو مەترسییەشی خستە دڵیانەوە و راستەوخۆ پێی وتن: ئه‌وشتان لە بیرنه‌چێت، له‌وانه‌یه بۆ تێكشكاندنی ئه‌و كۆسپانه پێویستیمان به شەڕ و خوێنڕشتنیش هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنینه‌وە، بۆیە پێتان ده‌ڵێم خۆتان توند کۆبکەنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژیانێكی خۆشترتان بۆ دروست بكه‌ین.
سەرچاوەکە دەڵێت مەسعود بارزانی درێژەی بە قسەکانی دا‌و وتی: ئه‌و خاک و دەڤەرەی، کە ئه‌مرۆ ئێوه‌ی له‌سه‌ر ده‌ژین، گلۆڵه‌ی كه‌وتۆته لێژیه‌وه، پێویسته به‌رگری له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی خۆتان بكه‌ن. به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رگریكردنە له مانه‌وه‌ی ئه‌و ژیان و خۆشگوزەرانییەی ئیستاتان، ده‌بێت هه‌مووتان پابه‌ند بن به ته‌ریقه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین به‌رگری له ژیانی ئێوه بكه‌ین.
هەروەها وتییەوە، کە لە بیرتان نەچێت له‌ناو چونی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌مانای له‌ده‌ستدانی خۆتان و له ناچونی خۆتان. بۆیه ده‌بێت به‌رگری له خۆتان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به‌هه‌ژارترین كه‌سی ئه‌م وڵاته و له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵکانێکی سۆرانی و دوژمنی ئێوە، كه ده‌یانه‌وێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ناوبەرن، ئەگەر ئێمه‌ش له ناو بچین، ئه‌وه ژیانی ئێوه‌ش له ناو دەچێت، بۆیه ده‌بێت به خوێن و ماڵی خۆتان به‌رگری له ژیان گوزه‌رانی خۆتان بكه‌ن.
لە کۆتاییدا سەرچاوەی هەواڵەکە وتی، ئەم سەردانەی مەسعود بارزانی و بەو کوتوپڕییە هاوکاتە بە دەنگی ناڕازیی و خەڵکی کوردستان، هەروەها مەترسی تێداچوونی دەسەڵاتی بنەماڵە سەرتاپای گیانی مەسعودی داگیرکردووە، بۆیە لە رێگای ناکۆکی دروستکردن لە نێوان بادینانی و سۆرانی و بارزانییەکاندا، بە تاکە رێگاچارەیەک دەزانێت، کە بەم شێوەیە بەرەنگاری بێتەوە.
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە وتی، کە لەو سەردانەی مەسعود بارزانی کۆمەڵێک شتی دیکەش روویداوە، بەڵام بۆ گەڕان و نەدۆزینەوەی سەرچاوەی ئەم هەواڵە، هەر ئەمەندە بە باش دەزانم لەوە زیاتر قسەی زیاتر نەکەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست