زانیاریی لەسەر یەکێک لە نامەکانی جەلال تالەبانی
Tuesday, 06/10/2015, 18:55
لەوێدا نامەیەک ئاشکراکراوە کە سیروان دێ ڕه‌شه‌یی بۆ قادری حاجی علی ناردوویە، ئەو سیروانە کەسێکە کە لای زۆر کەس ناسراو نییە، بۆیە پێم خۆش بوو، کەمێک زانیاریی لەسەر ئەو کەسایەتییە بۆ خوێنەرانی بەڕێز بنووسم، تا ئەمیش بچێتە نێو لاپەرەی بەڵگەکانەوە و بۆ پاشەڕۆژ بپارێزرێت:
سیروان دێ ڕه‌شه‌یی کێیە؟
سیروان دێ ڕه‌شه‌یی پێشمەرگەی دێرین،جاش و خۆفرۆش،پیاوکوژ و ستەمکار
سیروان دێ ڕه‌شه‌یی پێشمەرگەی (ی.ن.ک) بووە بەلام له ڕێکەوتی (18.7.1988)دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له قه‌یسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕۆسته‌م (هێمنه ڕه‌ش)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت. قه‌یسه‌ر (هێمنه ڕه‌ش)، پێشتر فه‌رمانده‌ی تیپی (59)ی حه‌مرینی سه‌ر به (ی. ن. ک) کە خودی سیروان دێ ڕه‌شه‌یی جێگری فه‌رمانده‌ی تیپەکە بوو، ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د ساڵح فه‌رمانده‌ی که‌رت و چه‌ند که‌سێکی دیکه سێ پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعییان به ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د سەعید ئەحمەد کەریم (سه‌لام)، سه‌عد فه‌یلی ناسراو به دڵشاد فه‌یلی (باوکی عیناد) و حه‌کیم کەریم سه‌رحه‌د ژاڵه‌یی (چیا) له نزیک گوندی کانی توڕکه له بناری سێ ته‌پان شەهید کرد ، هێمنه ڕه‌ش لە بابەتێکی دا بەناوی (مێژوو به‌گێره شێوێێن ناشێوێێنرێت ) بلاویکردوتەوە باسی ئەو ڕووداوە و چۆنێتی تەسلیم بوونەی بە بەعس دەکات ئەو تاوانە و هۆکاری تەسلیم بوونەوەشی بە بەعس دەخاتە ئەستۆی سیروان دێ ڕه‌شه‌یی گوایە ئەمانە بە دزی ئەمەوە پەیوەندیان بە رژێمی بەعسەوە کردووە ئەم (هیمن)لێی ئاگادار نەبووە، هه‌روه‌ها کادیر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی عاره‌بی خه‌ڵکی به‌سرا-یان به‌ناوی ملازم هاشم که به ملازم سه‌عد و (ئه‌بو یه‌سار) ناسرابوو، به ده‌ست به‌ستراوی ڕاده‌ستی ئیستخباراتی سه‌ربازی کرده‌وه کە دواتر لە سێدارە دراوە، خۆشیان بوون به جاشی مه‌فره‌زه خاسه. دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، هێمنه ڕه‌ش بوو به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت و سیروان دێ ڕه‌شه‌ییش بوو بە جاشی ئه‌و تاوانباره. سیروان دێ ڕه‌شه‌یی و هێمنه ڕه‌ش لە دوای راپەرین پەیوەندیان بە (ی.ن.ک)ەوە کرد، ئێستاکه هێمنه ڕه‌ش، به پله‌ی لیوا مووچەی خانه‌نشینی لە یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌رده‌گرێت و له وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه.
سیروان دێ ڕه‌شه‌یی لە ناوجەی گۆپالە دادەنیشت ، سیروان دێ ڕه‌شه‌یی پیاوکوژ و ستەمکار بوو دەیان کەسی کوشتووە (جا بە حەزی خۆی یا بە فەرمانی یەکێتی بوو بێت) ،جەندین جار یەکێتی سولحی عەشایەری بۆ کردووە لەگەل کەسوکاری ئەو کەسانەی کە ئەم دەیکوشتن بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ئەم (سیروان دێ ڕه‌شه‌یی) بە حەزی خۆی دەیکوشتن ئیتر لەبەر هەر هۆکارێک بووبێت (واتە یەکێتی پارەی خوێنی ئەو کەسانەی دەدا کە فەمانی کوشتنی نەدابوون و ئەم کوشتبوونی) بەهەرحال خەلکی (گۆپالە و چەمچەمال و تەکێ و بازیان ) ستەمی زۆریان چەشت بە دەستی سیروان دێ ڕه‌شه‌ییەوە ئەوەی کە زۆر ناخۆش بوو ئەوە بوو کە یەکێتی پشتگیریی بێ سێ و دووی سیروان دێ ڕه‌شه‌یی دەکرد و سکالای خەلکی لە بەر چاو نەدەگرت.
سیروان دێ ڕه‌شه‌یی لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق (9-4-2003) چووە ناو کەرکوکەوە و جەند بەعسیەکی بە سزای گەل گەیاند (پێدەچوو ئەم کوشتنانە بە فەرمانی یەکێتی ئەنجامدرابن لەگەل ئەوەشدا هیچ بەلگەیەکی یەکلایکەرەوەم نیە) ئەمانە هەر "تەسفیەیی حیساباب بوو" جونکە دواتر یەکێتی خۆی کەوتە هەولی ئەوەی بەعسیەکان بۆ خۆی رابکێشێت و لەگەل پارتیدا لە پێشبرکێ دابوون تا زۆرترین بەعس و جاش و خۆفرۆش بۆ خۆیان رابکێشن وتەسکییەی حیزبیان پێ بدەن.
بەهەرحال بەماوەیەک دوای ئازادی کردنی کەرکوک سیروان دێ ڕه‌شه‌یی لە دەروازەی کەرکوک (ئەو کات ئەو شوێنە چۆلەوانی بوو واتە مالی لێنەبوو بەلام ئێستا گەرەکی کەرامە و دەروازەی لێ دروستکراوە) کوژرا سەر رێگەی کەرکوک سلێمانی،بە ئێستاشەوە نازانرێ کێ لە پشت کوشتنەکەیەوە بوو بەهەرحال کوشتنەکە خرایە ئەستۆی دوژمنەکانی بەلام کام دوژمنەی بەتەواوی نازانرێت جونکە دوژمنی زۆر بوو ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بوو کە خەلکێکی زۆری کوشت بوو.
بابەتەکەی کوردستانپۆست:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست