کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێکی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایه‌ک ده‌کات

Tuesday, 06/10/2015, 18:33


رۆژنیوز- زاهیر ئیبراهیم
له‌ناحیه‌ی قه‌سرێی سه‌ربه ‌قه‌زای چۆمان به‌پرسی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایه‌ک ده‌کات، مامۆسته‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:"ده‌نگی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی-م ریکۆرد کردووه‌ و راده‌ستی دادگای ده‌که‌م."
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، کۆمه‌ڵێک له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری ناحیه‌ی قه‌سرێ و ده‌وروبه‌ری له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زاییدا له‌ دژی دواکه‌وتنی موچه‌ بایکۆتکردنی ده‌وامیان راگه‌یاند، له‌ کاردانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌شدا به‌رپرسێکی پارتی به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆسته‌یه‌کی ناحیه‌که‌ ده‌کات.
له‌ لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆژنیوز سه‌ردارقادر، رۆژنامه‌نوس و مامۆستا له‌ ناحیه‌ی قه‌سرێ، که‌ که‌مێک  به‌رله‌ ئێستا به ‌ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه‌ی لێکراوه‌ به‌ رۆژنیوزی راگه‌یاند:" ‌وه‌ک فه‌رامانبه‌ران و مامۆستایان سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زاییمان سازکرد له‌ دژی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌رووی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه‌ و تیایدا داوامانکرد، که‌ حکومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بکات وچیتر له‌په‌نای قه‌یرانی دارایی قوتی خه‌ڵک نه‌برێت."
ئه‌و مامۆستایه‌، وتیشی:" به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مانه‌وه‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ قه‌سرێ به ‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم، هه‌ره‌شه‌ی لێکردم و کۆمه‌ڵێک قسه‌ و وشه‌ی نه‌شیا و زمانی زبری به‌رامبه‌رم به‌کارهێنا، که‌ هه‌ره‌شه‌که‌ی  گه‌یانده‌ راده‌ی ئه‌وه‌ی پێی وتم (بزانم چ حزبێک پشتگریت ده‌کات خۆت ده‌بینیته‌وه)، هه‌روه‌ها پێی وتم (تۆ ئاژاوه‌گێڕیت و سنوری کاره‌کانی خۆت به‌زاندووه‌ ده‌ست له‌وکارانه‌ هه‌ڵنه‌گری سزاده‌درێیت)."
سه‌ردار قادر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد:" ده‌نگی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وبه‌رپرسه‌م ریکۆرد کردووه‌ و به‌یانی له‌دادگای چۆمان سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌که‌م."
ڕۆژنیوز تەواوی ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە وەک خۆی بڵاو دەکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە