ئەزمونی دەسەلاتی بارزانی لەسەدامیش خراپترە
Tuesday, 06/10/2015, 9:53
رونکردنەوەکەی دەزگای روشنبیری پارتی کەوەک سیمای بەردەوامی پرە لەهەرەشە و جەواشە ، جونکە بەیەک دێر نەیتوانیوە تومەتی برسیکردنی خەلک لەپيناوی هەلبژاردنەوەی نایاسایی بارزانی بروابەخەلک بهینێ ، جونکە وەزیری ووزەی تورکیا رای گەیاند روژانە هەريم یەک ملیۆن نیو بەرمیل نەوت لەروژێکدا دەفروشێ ، کەجی ١٠٥ روژە موجەی فەرمانبەران نادەی ! ئاخر ئەم سیاسەتە ( برسیکردنی خەلک) لوتکەی دارمانی ئەخلاقی سیاسی و نەتەوەیە ،وەئەمە یەکەم جار نیە بەرامبەر خەلک پەیرەوی دەکەن و دەشلێن نەمان کردوە ؟ بەنمونە لەشەری ناوخۆ دا لەتە ک بونی ٢ ئابلۆقەی تر ( سەدام و نەتەوەیەکگرتوەکان) پارتی ئابلۆقەی سێ یەمی خوراکی خستە سەر خەلکی ژیر دەسەلاتی یەکیتی ، بەرادەیەک کیلۆیەک شەکر گەیشتە ١٠٠ دیناری سویسری ، کەجی لەکەنالی ئەوکاتی پاريزگاران نەجاتی عومەر ئاغای سورجی دیدارێکی لەگەل نیجیرڤان بارزانی کرد وتی ئەوە تومەتی جەلالیەکانە .... تەنانەت ئیمە وەک مامۆستا کەوتبوینە ژیر دەسەلاتی پارتی بوین ، لە تەموز ی ١٩٩٦ لەیاداشتیکدا سەرجەم مامۆستایانی ژیر دەسەلاتی پارتی لە(کانی قرزالە بۆ کەلەک) داوایەکمان بەیاداشت بەرزکردەوە بۆ پەروەردەی پارتی ، موجە مان وەک بادینان لێ بکەن ( نیوەی موجەی ئەوانیان پێ دەداین) کەجی ئەوسێ مامۆستایەی یاداشتەکەیان بردبوو ( سەباح یاسین ، هەمزە ، کاوە ) بۆماوەی ٢٤ کاتژمیر لەئاودەستیان زیندان کردبوو !؟
بۆیە ئەو سیاسەتەی بارزانی و پارتەکەی گرتویانەتە بەر لەسیاسەتی ئاپارتایدەکانی ئەفریقای باشور نزیکە و لە سەدامیشی تێپەراندوە ، جونکە سەدام بەهەموو فاشیەت و نادیموکراتیەتیەوە لە سالی ١٩٨٠ بۆ ٢٠٠٣ سێ شەری هەلگیرساند ، بەلام بۆیەک روژیش خەلکی ، بێ موجە و کارەبا و نەوت و خوراک نەکرد ؟ کەجی ئەو بارزانیە٢٤ سالە شکست خواردوە ، نەیتوانیوە بۆماوەی ٦ مانگ خەلکەکەی بێ قەیران بژینێ ؟ وە داوا و فشاریش دەکات دەبیت بەنایاسایی هەلبژێردریتەوە !! وە دەسەلاتیکی خێلەکی لەدام و دەزگاکان زالکردوە ، کە لەسیستەمی دەولەت ناچێ ، بەرادەیەک لە١٠٠ سالی دام ودەزگابون لەکوردستاندا ( لەپادشایەتیەوە بۆ دەسەلاتەکەی ئال بارزان ) خراپترین ئەزمونی حوکمی یاسایی ، سیستەمە خێلەکەی بارزانی و تالەبانیە .
نەک هەر ئەوە وەرە سەیر بکە سیستەمە هەرێم و دام و دەزگاکانی بەتەواوی لەم ماوەیە بۆ هەلبژاردنەوەی خۆی ئیفلیج پيکردەوە وەک ، مراندنی ئەنجومەنی پاريزگاکان بۆ لاوازکردنی پەرلەمان ، بونی حکومەتێکی دیکۆری ، بۆنایاسایی بونی سەرۆکایەتی هەريم ، کەجی سەرباری ئەو هەموو شکست و مالويرانیە پەنای بۆ ناپاکیترین کارت ( برسیکردن ) بردوە تابەنایاسایی هەلیبژێرنەوە؟ ئەمە ج ئەخلاقیکە بارزانی تیای کەوتوە ؟.
تاکە خال کەبانگەشەی پارتیەکان ئەوەبوو بارزانی توانی وولاتانی روژاوا بهینتە سەرخەت هاریکاری پێشمەرگە بکەن، بەلام ببینن یەپەگە بەقارەمانیتی و جوانیەکانیان توانیویانە ببنە وینەیەکی جوان کەئیستا پۆتین و ئوباما لەنەتەوەیەکگرتوەکان بەوینەیەکی بەرز باسیان بکەن و هەردولاش شەرلەسەر ئەوەبکەن کەکام لایەن زیاتر بەلای خۆیدا رابکیشێ !!
لەکۆتایش دەلێم جگە لەوەی گەورە وبجوکی ژن وپیاو گەنج و پیرلەبارزانی و سیستەمەکەی بێزارن ، لەتەک ئەوە بگاتە ئەو ئاستەی بەنمونە ٢ کەسی بنەمالەی قوربانیانی ئەنفال لەپۆستیکی مندا نوسیویانە سەدام لەبارزانی باشتربوو!؟ لەکاتیکدا سەدام بنەمالەکانی ئەنفالکردوە یان ئەو هەموو خەلکە سزا و و هەژار بکەی بۆ هەلبژاردنەوەیەکی نایاسایی خۆت ، کەجی لەمیدیاکانیش بێ شەرمانە دەلیت من پیشمەرگەم و عاشقی کورسی نیم !؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست