کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوڵتان مەحمود سەنگاوی

Sunday, 04/10/2015, 18:22


رۆژنامەنووسێکی هەنگاری بە ناوی (Alexander Jászberényi) کە لە رۆژئاوای کوردستان لای (YPG) دەبێت و  دەڵێت پاش ئەوەی پێنج رۆژ لە رۆژئاوا هیچ چالاکییەکم نەبوو، ئەمەش ناخەمە ملی یەپەگە، هەروەها  بە دوایدا جێژن و پشووی بەسەردا هات، بۆیە مۆڵەتم هەبوو، کە بچمە هەرێمی کوردستان ، لەو کاتەدا پشوو بوو، لەو بۆنەیەشدا هەموو خەڵک لەناو ماڵ و منداڵی خۆیاندا دەبن (مەبەست لە پشووی جێژنی قوربانە).
ئەوانەی کە کاری رۆژنامەوانی دەکەن، ئەم گەڕان و هاتوچۆیە گونجاوە بۆ ئەوەی دەرفەتی بۆ هەڵبکەوێت  گفتوگۆ و دیداریش بکات،  بێگومان چاوەڕوانی ئەوەش دەبیت کە شتێکی سەرنجڕاکێش روو بدات، کە بە کەڵکی ئەوە بێت، هەواڵێکی لێ دروست بکەیت و بۆ منیش بۆشایی ئەو کاتەی پێ پڕبکەیتەوە، کە لە رۆژانی رابردوودا لە کیست چووە و هیچت ئەنجام نەداوە، هەرچەندە پەیوەندییکردن لەگەڵ دنیای ئیتەرنێتدا لەو شوێنانە زۆر زەحمەتە و سەفەرەکەشمان بە شەویش بوو نزیکەی ١٤ کاتژمێری خایاند، تا پەڕینەوە بۆ ناو عێراق، هەر نیوکاتژمێرێکیش دەبوو سەیارەکەمان ئاڵوگۆڕ بکەین و بە شۆڤێرێک ئاشنا دەبووین، شۆڤێرەکانیش لە سوریا بە ترسەوە رێگایان دەکرد، کە لە سەیارەکەوە بە دەنگی بەرز و بە عەرەبی هاواریان دەکرد: (بە جادەی سەرەکییدا مەڕۆ.. بە لای دەستە چەپدا لامەدە...ئاگات لێبێت نەکەویتە بەرەی جەنگەوە ...) دەمەو بەیانی گەیشتینە ئەو بەر بۆ ناو عێراق و  بۆ لای کوردەکان و لەوێ یەکەم فنجانی قاوەی گەرممان خواردەوە.
لە درێژەی باسەکەدا ئەم رۆژنامەنووسە هەنگارییە زیاتر دەنووسێت، بەڵام ئەوەی مەبەستمانە  چوونەکەیەتی بۆ لای مەحمود سەنگاوی، کە دەڵێت  پیاوەکانی مەحمود سەنگاوی دیتنەکەیان بۆ رەخسانم،  سەنگاوی بۆ خۆشی پێی خۆش بوو، کە بمبینێت.
سوڵتان مەحمود سەنگاوی
مەحمود سەنگاوی بەرپرسی بەرەی شەڕە لە خانەقین و گەرمیان، هەرچەندە کەسێکی دیار و بەناوبانگ نییە کە دژی داعش شەڕی کردبێت، هەرچەندە یەکێتیی لەو ناوچەیەدا باڵادەستە و ئەمیش بەرپرسێکی ئەو حیزبەیە.... هتد
رۆژنامەنووسەکە دێتە سەر تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی کە لە ساڵی ٢٠١٣دا  سەنگاوی بەوە تاوانبار کرا کە ئەم رۆژنامە نووسە کوردەی لەناوبردووە، بە بەڵگەی ئەوەی کە لە یوتوبدا بە دەنگی تۆمارکراو هەڕەشەی لەو رۆژنامەنووسە کوردە کردبوو، بەڵام دوایی لەبەر نەبوونی بەڵگەی تەواو لە دادگا ئازادکرا.
ماڵی مەحمود سەنگاوی نیو کاتژمێر لە سلێمانییەوە دووربوو، ئەویش بە رێگای گڵدا رۆیشتین، ماڵەکەشی وەکو کۆشکێکی گەورە و بەردەمفراوان، باخ و باخاتێکی زۆر و بە فوارەی ئاو، کۆشکەکەشی بریتی بوو لە ٢٠ ژووری نوستن، ئەوەندەی فریاکەوتم بە تروسکەی چاوێک هەشت چەکدارم بۆ ژمێردرا. لێم پرسی چاوەڕوانی هێرشی تیرۆریستان دەکەیت؟! لە وەڵامدا وتی بێگومان چاوەڕوان دەکەم.

سوڵتان مەحمود: من هەموو ژیانم  دژی ئیسلام و عەرەب جەنگاوم
دوایی ئەو ژوورەی پیشان دام، کە وەک موزەخانە پڕی بوو لە چەکی جۆراوجۆر. رۆژنامەنووسەکە دەڵێت مەحمود سەنگاوی وەکو نیشانشکێنێک  خۆی پیشان دەدات و دەڵێت من دەچم بۆ بەرەی شەر هەر دەرفەتێکم لێ هەڵبکەوێت چەند عەرەبێک دەکوژم. رۆژنامەنووسەکە دەپرسێت لەوە دەچێت تۆ رقت لە عەرەب و ئیسلام بێت؟! لە وەڵامدا مەحمود سەنگاوی دەڵێت: هەموو ژیانم دژیان جەنگاوم.
ئەو چەکەی کە بە ئاڵتون رووکەش کراوە
دوانزدە چەکدار وەکو پاسەوان لە باخەکەدا بوون، سەرقاڵی خۆیان بوون، مەحمود سەنگاوی وتی بڕۆ ژوورەوە بۆ ناو ڤیلاکە، من ئایفۆنەکەی تۆم خستۆتە گیرفانمەوە (مەبەست لەوە بووە کە وێنە نەگرێت و پێی خۆش نەبوو وێنە و دەنگ لەو شوێنە تۆمار بکات)
لە دیژلەمەی شاخەوە بۆ ویسکی شار
لە ژوورەوە پێی وتم: ویسکی؟! منیش وتم بەڵێ!
ویسکێکەی لە جۆری (Johnny Walker) بوو.
سوڵتان مەحمود،  لە ماڵەکەی خۆشیدا نیشان دەگرێتەوە
بە دەم خواردنەوە وتی: دنیا ئاشتیی و ئارامی تێدا نییە! هەر عەرەبێکی موسوڵمان پێی خستە هەر شوێنێکەوە، وەک لە ئەوروپا سواری هەموویان بوون. لەبەر ئەوە زۆربەی داعشەکان وا دەکەن. (کوردستانپۆست: مەحمود سەنگاوی هەندێک قسەی دیکە دەکات، کە بە باشمان نەزانی و نەمانتوانی بیکەین بە کوردی).
کتێبەکەی پێشکەش بە رۆژنامەنووسەکە کردووە و لێی دەنووسێت (پێشکەش بە هەڤاڵ...)

قسە و هەڵوێستی کوردستانپۆست
سوڵتانەکەی جەنگ
مەحمود سەنگاوی لە لایەن رۆژنامەنوسێکی هەنگارییەوە وەکو میری جەنگ ناو دەهێنرێت. رەنگە خۆشی ئەم ناوەی پێ خۆش بێت.
مەحمود عەشرەتی جافی بۆ خۆی دەرهێنا و خۆی کرد بە خاوەنی، ئیستاش نازناوی سوڵتانیشی مسۆگەر کرد بوو بە (سوڵتانی جاف، کاک مەحمود سەنگاوی).
میری جەنگ بە واتای کەسێک بە بێویژدانی و لە سەر جەنگ و کارەسات و مەرگی خەڵکی دەوڵەمەند دەبێت، کۆمەڵێک پیاوکوژ و گەجەرو گوجەر لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، وەک لە وێنەکەی سوڵتان مەحمود لەسەرەوە دەردەکەوێت.
لە شەڕی دژی داعیشدا، کە لەم رۆژانەدا ژمارەیەک پێشمەرگە سەربڕان سوڵتانەکانی شەڕیش بازرگانیی سەیارە لەگەڵ ئەو داعشانەدا دەکەن.
هەر ئەم سوڵتانی شەرانەش بوون، کە بوونە هۆی تیاچوونی خەڵکی شەنگال.
سوڵتانەکانی شەڕ لە کاتی جەنگدا باشترین پارە کۆدەکەنەوە. نەوت لە وڵاتەکە دەدزن و بە ئاشکرا دەیفرۆشن.
سوڵتانەکانی شەڕ بە تەنها سوپایەکیان نییە، بەڵکو پەڕلەمانتاران، وەزیر، تەلەفیزیون و روناکبیریشیان لەگەڵدایە.
سوڵتان مەحمود تەنها نییە! ئەوەش رووی راستی ئەم دەستەڵاتە پیشان ئەدات، چونکە سوڵتان مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانییە، کە بە هەزارەها کەسیان بە درۆ لە پێناوی کورد و بە ناوی کوردایەتی و مافەکانییدا بە کوشت داوە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە، کە بەرهەمەکەی ئەم سوڵتانانەی لێدروست بوون، لە نمونەی مەحمود سەنگاوی.
ئابووری جەنگ چەندەها دەزگا و میدیا و پڕۆژە دەگێڕێت، رۆژانە ئەندام پەڕلەمان و روناکبیری هەرزان لە سەر تەلەفیزیۆن لەسەر بابەتی سیاسیی گفتوگۆ دەکەن، هەموو رەخنەکانیشیان دەچێتەوە سەر بەرژەوەندی سوڵتان سەنگاوی و کەلاوەکانیان. هەندێک روناکبیری فووتێکراو بە پارەی سوڵتانەکان، دژی حکومەت و کەلاوەکەی قسە دەکەن، ئەویش بۆ ئەوەی خەڵکی لە خشتە بەرن. ئەوەتا فەرهاد سەنگاوی، کە کەسێکی جاهیل و نەزانە، ئەندامی پەڕلەمانی ئەم سوڵتانانەیە، ئەرز و راستیی ئەم زماندرێژ و بێشەرمانەش ئەوەیە، کە ئەوانەی کارییشیان بۆ دەکەن لەو پەڕی رەخنەکانیاندا،  وەکو دەسەڵات تاوانبارن، چونکە ئەمانیش بەشێک لەو دەسەڵاتە پیسخۆر و خائینە، ئەم رەخنەگر و رۆشنبیرانەش  شایەنی ئەوەن نەفرەتیان لێبکرێت و تف لە چارەیان بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە