کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی گه‌ل بن

Saturday, 03/10/2015, 20:31


ده‌یان ساڵه‌ ئه‌م گه‌له‌ ئه‌چه‌وسێته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌قه‌یراندا ژیانی گوزه‌ر ئه‌كات سه‌ر كرده‌و به‌ر پرسه‌كانی زۆر بێ باكن هه‌ر ڕۆژه‌و به‌بیانویه‌كه‌وه‌ درێژه‌ به‌ تاوان و گه‌نده‌ڵی و پاوان خوازی و قۆرخكاری ئه‌ده‌ن گاڵته‌ به‌ ڕابردوو ئێستاو داهاتووی وولآت و میلله‌ت ئه‌كه‌ن ، بڕوابكه‌ن به‌نوسین و زمان ناتوانین باس له‌ تاوه‌نه‌كانیان بكه‌ین بۆیه‌ گه‌ر وابڕوات دڵنیابن (كه ‌جام پڕ بولێی ئه‌ڕژێت ) ئه‌م بارودۆخه‌ هه‌تابڵێت ترسناك و هه‌ستیاره‌ و مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ به‌ر پرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ گاڵته‌ به‌میله‌ت ئه‌كه‌ن ئه‌كرێت هه‌ندێك له‌كاره‌كانیان باس بكه‌ین كه‌دڵنیام هه‌رگیز به‌نوسین ته‌واو نابێت به‌ڵام به‌لای كه‌مه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانم و ناڕازی بون به‌م دۆخه‌ ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ ئه‌نووسم:ـ 
یه‌كه‌م / كێ بوو هه‌تا توانی كوڕی كوڕدی كرده‌ قوربانی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌ وه‌ندی تایبه‌تی  و ده‌سه‌ڵاتی حزب و بنه‌ماڵه.‌
دووه‌م / كێ بوو ئه‌وه‌ی نه‌كرا به‌كوردی كرد ته‌نانه‌ت سوپای دوژمنای هێنایه‌ سه‌ر خاكی كوردستان بۆله‌ناو بردی ڕۆڵه‌كانی گه‌لمان و تۆمار كردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌ش له‌تاوان بۆمێژوی گه‌له‌كه‌مان . .
سێ یه‌م / كێ بوو داهات و سه‌ر چاوه‌ی بژێوی هاووڵاتیانی قۆرخ كرد هه‌ر له‌ گومرگه‌كانی دروستكردنی لیوای تایبه‌ت و كۆماندۆ بۆ شه‌ڕی براكوژی ڕابردوو جاران و ده‌ریای نه‌وتی ئێستای ئه‌م ووڵاته‌ كه‌ته‌نها هاووڵاتیانی لێی بێ به‌شن ته‌نانه‌ت داهاتی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و هێڵی ئاسمانی ووڵاتیشیان قۆرخ كردوه.‌
چواره‌م / پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری ئه‌مانه‌له‌ ئێستادا چیه‌ سوته‌مه‌نی نیه‌ له‌ ووڵاتی نه‌وت دا موچه‌ی نیه‌ پڕۆژه‌ هه‌مووی وه‌ستاوه‌ ووڵاتیان توشی قه‌رزكرد و باسی ئابوری سه‌ر به‌ خۆشیان ئه‌كرد به‌ڕاستی ئابوریه‌كه‌ سه‌ر به‌خۆیانه‌.
پێنجه‌م /له‌ماوه‌ی 24 ساڵدا نه‌یان توانی نمونه‌یه‌كی باشی ئه‌زموونی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی پێشكه‌ش بكه‌ن.
شه‌شه‌م/ ئه‌مه‌ كه‌ی ووڵاته‌ په‌ڕله‌مان ئیعتراف به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ناكات  حكومه‌ت حیساب بۆ په‌ڕله‌مان ناكات ئایه‌ ئه‌مه‌ ووڵاته‌ یان مه‌خسه‌ری زه‌مانه‌یه.‌
حه‌وته‌م / كه‌ی ئه‌مه‌ سیاسه‌ته‌ به‌ناو حكومه‌تی كوردیه‌ له‌لایه‌ك گه‌ر له‌ئێران كوردان له‌سێداره‌بدرێن لایه‌ك باسی ناكات  له‌لایه‌كه‌ی تر به‌زاندنی خاكی كوردوستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌مافی خۆی ئه‌زانێت ئائه‌مه‌یه‌ سیاسه‌تی كوردو حكومه‌ته‌كه‌ی.
هه‌شته‌م / نائومێدی لای هاووڵاتیان له‌ لوتكه‌دایه‌ دورنیه‌ دواجار ڕقی توڕه‌ی جه‌ماوه‌ هه‌موو سنوره‌كان ببه‌زێنێت و چاوه‌ڕوانی هێزێكی فریاد ڕه‌س بێت تاكۆتایی به‌م هه‌موو دروشمه‌ بێنێت وه‌ قۆناغێكی نوێ سه‌ر هه‌ڵبدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە