وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (یوسف سەمەد لوتفوڵڵا) خه‌ریکی چییه؟
Thursday, 01/10/2015, 21:50
ئه‌م کوردستانه‌ی ئێمه نزیکه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که به ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ناڵێنێت له‌ژێر باری قورسی بژێویدا و تێکدانی سه‌راپای کایه‌کانی ژیان، یه‌کێک له‌و ماڵوێرانیانه داڕوخانی په‌روه‌رده و فێرکردنه، ئێستا وه‌زیره نائه‌کادیمیه‌که‌ی خوێندنی باڵا خه‌ریکی تێکدان و ڕاماڵینی ئه‌وه‌یه که ماوه، له بڕیارێکی دواکه‌وتوانه‌ی دوور له زانست و مه‌عریفه که به هیچ جۆرێک که‌سی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌ست نابات بۆ واژۆکردنی بڕیارێکی وا ترسناک که کاریگه‌ری نێگه‌تیفی له‌سه‌ر داهاتوی خوێندن و زانست ده‌بێت و گاڵته کردنه به هه‌موو به‌هایه‌کی زانستی، کۆ نمره‌ی وه‌رگرتنی کرده په‌نجای خشت ! فه‌رموون سه‌رنجی ئه‌م بڕیاره بده‌ن و بزانن چ کاره‌ساتێکه:
موژدەیەک بۆ دەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى
لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى، بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت لە دیوانى وەزارەتەکەمان، بەفرمانێک کە ئاڕاستەى (پەیمانگەى هەولێر بۆ نەوت) و ( پەیمانگەى تەکنیکى ڕەواندزى تایبەت)ى کردوە، تییدا هاتوە " بۆ چونە پێشبڕکێى وەرگرتن لە پەیمانگە تایبەتەکان کۆنمرەى (٥٠%) دیاریکراوە بۆ سەرجەم بەشەکان".
ئه‌م وه‌زیره پڕۆفیشناڵه به‌وه نه‌وه‌ستاوه
که ئه‌مساڵ ئه‌م کاره‌ساته‌ی ناوه‌ته‌وه ،
پلانی تێکدانی داهاتووشی داناوه
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆتایى لێدوانەکەیدا ئەوەى ڕاگەیاند: ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو پەیمانگە تایبەتیانەش دەگرێتەوە, کە لە ئایندەدا بەشێوەیەکى فەرمى مۆڵەتى کارکردن لە وەزارەتەکەمان وەردەگرن.
1- ئه‌و عێراقه‌ی که به چه‌نده‌ها پشێوی جه‌نگدا تێپه‌ڕی هه‌رگیز ئاستی زانستی وا دانه‌به‌زاند، ئه‌مه له خزمه‌تی کێدایه جه‌نابی وه‌زیر نمره‌ی وه‌رگرتن ببێته په‌نجا !!
2- دوای 5 ساڵ ئه‌م وه‌زیره جارێکی دی خوێندنی دکتۆرای ڕاگه‌یاند و دوا واده‌ش بۆ پێشکه‌شکردنی داواکاری 31ی ئاب بوو و تاقیکردنه‌وه‌ی توانستی زانستیش 15-9-2015 دانرا بوو، له پڕ و له ناکاودا دوای واده‌ی به‌سه‌رچوونی واده‌ی پێشکه‌شکردن به ئه‌مری ئه‌م وه‌زیره به‌ڕێزه دوای به‌سه‌رچوونی ئه‌و واده‌یه له 9-9-2015 جاریکی دی واده‌ی پێشکه‌شکردن که ماوه‌که‌ی ته‌واو بوو بوو دوای 9 ڕۆژ درێژی کرده‌وه تا 15-9-2015 و له گه‌ڵ هه‌موارکردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کان که گرنگترینیان چاوپۆشین بوو له مه‌رجی ده‌رچوونی توانستی زمانی ئینگلیزی، بۆ کاندیدی ده‌رنه‌چوو له توانستی زمانی ئینگلیزی هه‌یه تا 6 مانگ دواتر له وه‌رگرتنی له دکتۆرا تا بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی زمان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م هه‌موار کردنه‌وه‌یه به تایبه‌ت بۆ چه‌ند که‌سێکی حیزبی داتاشراوه که وه‌رنه‌گیرا بوون له دکتۆرا که تیایاندایه له تاقیکردنه‌وه‌ی زماندا که‌وتوه یان پاڵه‌وانی وه‌رزشه و لێکه‌وتوه یان ماسته‌ر و دبلۆمی هه‌یه و ئاستی نزمه ،کاک یوسف ئه‌م که‌یسانه‌ی به یه‌ک گوژمه هه‌موارکردنه‌وه وخستیه‌وه سه‌ر سکه‌ی خواریی، ئه‌مه چ لۆجیکێکه ئه‌م په‌شیمان بوونه‌وه و هه‌موار کردنه گه‌ر فشار نه‌بێت، ئه‌مه ڕێک ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که ڕێنمایی هیچ نرخی نیه و مه‌رجه‌کان وه‌ک لاستیک ده‌توانرێت بکشیت، تۆ واده‌ی پێشکه‌شکردنت داخستوه ئه‌ی بۆ به‌کلیلی فشاری لێپرساو و دۆست و ئه‌حباب وا به ئاسانی ده‌رگاکه ده‌که‌یته‌وه.
3- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره پله‌ی زانستی به‌رزی نیه و نازناوی زانستی مامۆستایه، له کاتی واژۆ کردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که ده‌ریانده‌کات که ده‌بێت ئاماژه به نازناوی زانستی که‌سانی تربکات ،تا بۆی بکرێت و بلوێت به ته‌واوه‌تی ئه‌و پرنسیپه پیشێل ده‌کات و ته‌نها ناوی مامۆستاکه ده‌نوسێت و نازناوی زانستی لێده‌سێنێته‌وه له‌و فرمانه‌دا که ئه‌مه هه‌ستکردنه به که‌می له ڕووی زانستیه‌وه.
4- هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌زیره له‌سه‌ر پشکی یه‌کێتیه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی دیار و ئاشکرا که‌وتۆته ژیر کاریگه‌ری ناوچه‌ی زانکۆی پارتیه‌وه چی ئاره‌زوو بکه‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌حمه‌د دزه‌یی(ناسراو به ئه‌حمه‌د دۆلکه چونکه ساڵانێکی زوو به یه‌کێک له سه‌کیره‌کان ناسرا بوو) سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچووی زانکۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه پێی جێبه‌جێده‌که‌ن ، ئه‌م ئه‌حمه‌ده له سه‌رده‌می د.عه‌لی سه‌عیده‌وه فه‌رمانی لابردنی ده‌رچوه، ئیتر به پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و وتکا و ڕجا و واسیته‌ی نوێنه‌ری ئێکسپایه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌نابی مه‌عالی موحسین دزه‌یی له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایی عه‌رشی که‌لاوه‌ی زانکۆ دانیشتوه و ئه‌ویش کورسیه‌که‌ی چۆڵ ناکات، له سایه‌ی ئه‌م به‌چکه دزه‌ییه‌وه ئاستی ئه‌م زانکۆیه به‌ره‌و داڕمان ڕۆیشتوه، یوسف لوتفوڵڵاش داواکاریه‌کانی ناوچه‌ی زانکۆی پارتی جێبه‌جێ ده‌کات و گوێ ڕایه‌ڵیانه و بۆیه ئه‌وانیش مه‌دالیای ڕێزلێنانی زانکۆی سه‌لاحه‌دینی پێده‌ده‌ن، ئافه‌رم یه‌کێتی بۆ خۆت و کاندیدت.
له سایه‌ی ئه‌م زانا جومێره‌وه زانکۆی سه‌لاحه‌ددین
ڕیزبه‌ندی هه‌ڵکشا بۆ سه‌رو هه‌ژده هه‌زارو پێنج سه‌د!
5- له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره دووره له ئا‌کاره‌کانی که‌سی ئه‌کادیمیه‌وه و نامۆیه به زانست و زانکۆ هه‌موو کار‌و باره‌کانی ته‌سلیمی ڕاوێژکاره‌که‌ی کردوه که ئامانج عه‌بدوڵلایه، ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌ری زمان و بنی زمانی تۆژینه‌وه ی زانستی و کوالیتی بوو، له ده‌یه‌ها شوێن هه‌مان قه‌وانی سواوی لێئه‌دایه‌وه ده‌رباره‌ی پێشکه‌وتنی تۆژینه‌وه‌ی زانستی له ئیسرائیل‌دا و چه‌ند ژماره‌یه‌کی له ئینته‌رنێت ده‌رهێنابوو ده‌رباره‌ی ژماره‌ی تۆژینه‌وه‌ی زانستی له جیهاندا، ئیتر کردبویه بنێشته خۆشه‌ی ژێر دانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دیناری بۆ تۆژینه‌وه ته‌رخانکردبێت دروشمی کوڵیتی تۆژینه‌وه‌ی به‌رز کردۆته‌وه که بۆته گاڵته‌جاریه‌کی دی، ئه‌م وه‌زیره کوڕه‌زاکه‌ی لوتفوڵڵای مه‌ڕحوم له‌هه‌ر کۆبونه‌وه و کۆڕێک به‌شداری ده‌کات له چه‌ند خوله‌کێک زیاتر ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و خێرا شوێنه‌که جێده‌هێڵێت به پاساوی ئه‌وه‌ی که کۆبونه‌وه‌ی دی هه‌یه له هه‌مان کاتدا و ده‌بێت بڕوات.
6- له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره هه‌موو بریار و فه‌رمانه‌کانی له ژێر فشار و واسیته‌دا ده‌رده‌کات، وه‌زاره‌تی تووشی ئابڕووچوونی گه‌وره کردوه، تازه‌ترینیان ئه‌و چه‌ند جار پا‌ره سه‌رفکردنه بوو بۆ چه‌ند کاندیدێکی به‌رنامه‌ی گیرفانسازی و بێبه‌شکردنی هه‌ندێک که بووه هه‌ڵایه‌کی گه‌وره و هێشتا ئه‌م یوسفه سه‌ری نه‌ویکردوه و ناوێرێت هیچ قسه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه بکات، چاوه‌ڕێی کاره‌ساتی زۆر گه‌وره ده‌کرێت که خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م به ناو دکتۆره وه‌زیره دووچاری ببێت، خودی ئه‌م وه‌زیره دکتۆراکه‌شی هانی هانی له‌سه‌ره و یه‌کلا نه‌بۆته‌وه له کوێ دکتۆرای وه‌رگرتوه و چۆن بۆی یه‌کسانکراوه!!
7- یه‌کێک له سکانداڵه گه‌وره‌کانی ئه‌م وه‌زیره تێکدانی بنه‌ما و ڕێساکانی زانکۆکانه ، ئه‌وه‌تا به واژۆی خۆی نوسراو ده‌نێرێت بۆ زانکۆی جیهانی ئه‌هلی له سلێمانی، له‌و نوسراوه‌دا داوا ده‌کات که قوتابیه‌کی ده‌رنه‌چوو بۆی هه‌بێت بچێته خوولی دووهه‌می تاقیکردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌ره‌کانی جه‌نگ بووه دژی داعش، سه‌رۆکی زانکۆی جیهانیش ئازایانه ئه‌و نوسراوه ڕه‌تده‌کاته‌وه چونکه دوای پشکنین بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و خوێندکاره ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌زیر له نوسراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت له به‌ره‌ی جه‌نگ بووه ده‌وامی ئاسایی له به‌شه‌که‌ی خۆیکردوه له زانکۆ، له‌سه‌ر ئه‌وه د.شێرزاد تاڵه‌بانی ده‌س له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت و داوا ه‌کات یان وه‌زیر یان ئه‌و و داوای لێپێچینه‌وه له وه‌زیر ده‌کات، ئێستا لیژنه‌یه‌ک له په‌رله‌مانه‌وه ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و به‌ناو وه‌زیره، ئایا ئه‌مه‌ی ئه‌م وه‌زیره ده‌یکات تێکدانی خوێندنی باڵایه یان به‌ره‌وپێشبردنیه‌تی.
8- ئه‌م وه‌زیره کاره نابه‌جێکانی ئه‌وه‌نده زۆرن باس ناکرێن، یه‌کێکی دی له ئیشه پڕۆفیشناڵه‌کانی دانانی کچێکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌یه‌تی که نازناوی زانستیه‌که‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ره که هیچ ئه‌زموونیه‌کی نیه وه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیاری وه‌زاری، له نێو ئه‌و سه‌دان که‌سایه‌تیه ئه‌کادیمیانه‌ی زانکۆی سلێمانیدا بازه‌که به‌سه‌رکچی م.س. ده‌نیشێته‌وه! ئه‌م کاره‌ی ده‌نگۆ و هه‌ڵایه‌کی زۆری ناوه‌ته‌وه و وه‌زیر وه‌ڵامی پێنیه!
9- له بڕیارێکی که‌م وێنه‌دا ئه‌م وه‌زیره بڕی 100 دۆلار له‌هه‌ر خوێندکارێک ده‌سێنێت که دوای خوێندنه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه کوردستان و خوازیار بێت بڕوانامه‌که‌ی یه‌کسان بکرێت، ده‌یان ساڵه به‌غدا ئه‌م یه‌کسانکردنه ده‌کات و فلسێک له که‌س وه‌رناگرێت.
10- بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و یاریکردن به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م وه‌زیره بی ئه‌وه‌ی هیچ پرسێک بکات تا بزانێت زانکۆکانی کوردستان تا چه‌ند ده‌توانن پێشوازی له ده‌رچوه‌کانی ئه‌مساڵی قۆناغی دوازده بکه‌ن، له بریارێکی سه‌رپێیدا رێگه‌ی داوه به قوتابیانی که‌رکوک که فۆڕمی وه‌رگرتن له زانکۆکانی هه‌رێم پڕ بکه‌نه‌وه، خۆی زانکۆکان ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست زۆری ژماره‌ی ده‌رچوانه‌وه، باشه ئه‌ی زانکۆی که‌رکوک بۆ کێ دامه‌زراوه، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدایه یان چۆڵکردنی زانکۆی که‌رکوکه له قوتابیانی کورد.
ئه‌مه چه‌ند نموونه‌یه‌کی زۆر که‌م بوو له کاره‌کانی ئه‌م وه‌زیره ئه‌کادیمی و پڕۆفیشناڵه‌ی یه‌کێتی که به دیاری ناردویه‌تی بۆ پایته‌خت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست