پێشمەرگەی کوردستان، یان، پێشمەرگەی حیزبەکان؟
Thursday, 01/10/2015, 21:32
وام بیستووە کە بۆ یەکەمجارلە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایان چەند کەسانێکەوە دەستەواژەی/ پێشمەرگە/ ناسنامەی وەرگەرتووە. ئەوهێزە لەلایان حیزبێکەوە دامەزراوە بۆ ئەوەی بەرگری لەخاک ونیشتمانی کورد بکا.بەو واتایە بۆتە قۆڵی سەربازی نەتەوەی بندەستی کورد. بەڕوالەت دەبوا ئەرکی پێشمەرگە پاراستنی نیشتمانی کورد بوایە، نەک پاراستنی سەرۆک عەشیرە و بنەماڵە. بەداخەوە زۆربەی هەری زۆری سەرهەڵدانەکانی کورد عەشرە و بنەماڵە و تاقمێکی بەرژەوەندخوازی کورتەبیرچەنگی بەسەرداگرتووە وئەوهێزەی بەکەیفی خۆی هەڵسووڕاندوە،ئەورێکارە دزێوە هێستاش هەربەردەوامە.
قسەی ئەوکورتە وتارە رووی زیاترلە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستانە.حەفتاساڵ(٧٠) لەوەی پێش لە رۆژهەڵاتی وڵات، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان(لە ئێران) وپاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق سەربە بنەماڵەی شەهید پێشەواومستەفا بارزانی دامەزران.حیزبی دێمۆکڕات لە رۆژهەڵات بووبە خاوەنی ساڵێک کۆمارو هەزاران پیشمەرگە.لەویەک ساڵەدادونیای بەرژەوەندی چۆن گەمەی سیاسیان لەسەر بەڕێوەبردین وچۆن ئەوکۆمارەیان تەفتووتوناکرد باسێکی دوورودرێژی گەرەکە.لەوکاتەوە هەتا ئەوسەردمە سێ(٣) چین وتوێژی جوداجودا(سێ نەسل) شاهیدی خەبات وشاهیدی هەزاران کەسی فیداکار بوون کە بۆ گەیشتن بە خودموختاری لەدەستمان داون دەبینین کە خودموختاریش چۆن بۆتە تراویلکەی سەردەم ولەدەشتی کۆیە وەک خڕنۆکێکی سەرگەردان دەخولێتەوە!!پاشی ٧٠ساڵ لەتەمەنی ،ح،د،ک،ئێران، کەوتوونە بەردەستی ڕەحمەتی بارزانی و تاڵەبانی!(لە سەر ناو حیزبەکەیان شەڕەچەقۆشیان کرد هەتا ئێرە ١٥ کۆنگرەیان گرتووە هەرکام بە هی خۆیانی دەزانن بۆچی پێشمەرگە لێیان ناپرسی لەکوێی ئەم جیهانەدا دووحیزب دەبنە خاوەنی یەک ژمارەی کۆنگرە!) پرسی من ئەوەیە؟ ئایا لەوماوەیەدا ئەوکەسانەی کە وەک / پێشمەرگە/ خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیان بون، پێشمەرگەی حیزبی بوون یانژی پێشمەرگەی میللی ونەتەوەیی.؟ ئەگەرحیزبەکەیان حیزبێکی رزگاریدەری نەتەوەیی بووە،ئەدی بۆ چی ئەوەحاڵورۆژیانە؟ ئەوکەسانەی کە چەکی پێشمەرگایەتیان لەشآن کردوە بۆ چی لە سەرکردایەتی ناو کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان ناپرسن،گەمە بەخوێنی شەهیدان مەکەن.بۆچی هەرکات پێتان خۆش بوولێک دەترازێن،یان بۆ ماوەیەکی کورت ئاشت دەبنەوە؟ من لەسەر ئەوباوەڕيم کەئەوبارودۆخەی کە رۆژهەڵاتی وڵات لە ئارادایە سووچی هەرە مەزن دەکەوێتە ئەستۆی ئەوکەسانەی کە بوونە چەکداری ئەولەتەحیزبانەولەسەرسیاسەتی بەڕێوەبەرانی حیزبەکان ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەنجام دەدەن. پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات دەبێ لەبیریان مابێ ،لەسەرکردەکانیان بپرسن، بۆکام ئامانجی خۆتان شەڕی ناوخۆییتان پێکردین؟ ئێستێش لەوبارودۆخە گرانەداپێکەوە هەڵناکەن!
" لەباشووری وڵات"
ساڵی ١٩٧٥ نموونەیەکی زیندوی مێژووییە بۆنەتەوەی کورد. (پێش ساڵی ١٩٧٥ شەڕی مستفا بارزانی وەک سەرۆک عەشرەیەک نە شەڕی رزگاری بووە نە دوای خۆی کوڕەکانی شەڕی رزگاری دەمەشێنن) سەرکردایەتە ئەوسەرهەڵدانەش بەڕیبەرایەتی مستەفابارزانی بووە.بێ گومان ئەندامانی ئەوعەشیرەیە رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە لەو کارەساتەی کە بەسەر نەتەوەی کوردهات. هیچ کەس باوەڕی نەدەکرد حیزبێک کە خاوەنی هەزاران چەکداروجەماوەربووبێ ئاوالە ماوەیەکی کوتداهەرەس بێنێ.(دوکتورعەسمان دەڵێ: ئێمە هیچ نەبوین بۆیە شکستمان خوارد!). پرس لێرەدایە؟ ئایا ئەوکەسانەی کە سادقانە ببونە پێشمەرگەی بنەماڵەی بارزانی، پێشمەرگەی نەتەوەیی ونیشتمانی بون یانژی چەکداری عەشیرەیەک یان بنەماڵەیەک بون؟ هەرلەوسەردەمەداکە شەڕ لەگەڵ داعش بەردەوامە هەژارترین وبێدەرئامەدترین مرۆڤ پێشمەرگەیە!بۆ چی کەس لێیان ناپرسێ ئەوە ژیانی پێشمەرگە وئەوەش ژیانی بەرپرسەکان!هەتا ئێرە بنەماڵە بارزانی ١١کۆنگرەیان پێک هێناوە بەڵام جگە لەکامەسعود پیاوێکی دیکەیان تێدا نییە کە بەرپرسی ئەو حیزبە بێ!
یەکێتی نیشتمانی سەربە جەلال تاڵەبانی وبنەماڵەکەی دوای شکستی ١٩٧٥ دامەزرا.لەوکاتەوە هەتا ئێستێ هەزاران مرۆڤی دڵپاک وەک پێشمەرگە گیانی خۆیان فیداکرد. ئەوکەسانەی کەشەڕیان بۆ دەکەن بۆ چی لێیان ناپرسن ئەودەسەڵاتە چییان بەسەردێنێ؟ کابرایەکی نیوە زیندوودەستی بەسەر تەواوی بڕیارەکانی ئەو حیزبەداگرتووە،جگەلەوانەش٣٩ساڵە قەت بەبێ ئیزنی کوردکوژێکی وەک جەلال کەس ناوێرێ باسی بەستنی گۆنگرەوئاڵوگۆڕی ناو تەشکیلاتی بکا! ٣٩ساڵە چەند کۆنگرەگیراوە؟ پێشمەرگە ئەگەر هەست بە بەرپرسایەتی بکا دەبێ لەو بابەتە گرینگانەدا خاوەن دەنگ بێ. لەرۆژئاوای کوردستان ١٢ساڵە.پ،یە،دە، دامەزراوە هەتائێستێ ٦ کۆنگرەیان گرتووە. ئەوە لەحاڵیکدایە لەخراپترین باردودۆخی ئابووری وسیاسیدا رۆژگار تێپەڕدەکەن.ئەگەر چەکدارەکانی تاڵەبانی / پێشمەرگە/ بوایەن بۆ چەکیان لەشآنیان دەکرد کە کوڕە هەژار بە برسیایەتی شەڕیان بۆ بکا کوڕە بەرپرسیش گیفەی سمێڵی بێ! من لەسەرئەوباوەڕم کە ئەوکەسانەی کە لەسەرناوی پێشمەرگە چەکی ئەودوودەسەڵاتەیان پێیە دەبێ لەوەتێبگەن کە ئایا شەڕەکانیان زیاترلە خزمەتی نەتەوەکەیان دایە یان بۆ لایەنی بەرژەوەندی داگیرکاران دەشکێتەوە؟ ئاخرعەشیرەوبنەماڵەی تاڵەبانی بە بێ چاوەدێری ئێران وتورکیە ناوێرن هەنگاوێکی نەتەوەیی ورزگاریخوازی هەڵگرن. ئەگەر بارودۆخی ئەوشەڕەش بە قازانجی کورد تەواوبێ، دەبێ هەمیسان پێشمەرگە ببێتەوە چەکداری عەشرەی بارزانی وبنەماڵەی تاڵەبانی!!لەلای پێشمەرگەی ڕاستەقینە نیشتمان لەسەرووی هەمووشتێکە،ئازادیش بەرهەمی خوێنی شەهیدانە،پێشمەرگە دەبێ نیشتمان وئازادی بپارێزێ نەوەکولەخزمەت دەسەڵاتێک دابێ کە رۆڵەی شەهیدوگەنجی ئەووڵاتە لە چەنگ ئەودەسەڵاتە روولە هەندەران بکا!
سندوقی کوردستانپۆست.
٣٠/٩/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست