ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌خلاقی بارزانی ده‌سورێنه‌وه
Wednesday, 30/09/2015, 8:00
ئازار و چه‌واشه ی تاكی كورد له‌باشور، هه‌ر ده‌سه‌لاتێكی مافیا و ناپاك و ده‌یان هه‌زار ویژدان فروش نیه . به‌لكو زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و روشنبیرانه‌شه كه خۆیان پێ ره‌خنه‌گری ده‌سه‌لاته له‌كاتێكدا خۆشیان له‌هه‌مان جوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی سیاسی و كه‌سیتی پیاوه‌كانی ده‌سه‌لات له ده‌بل مورالی و هه‌لپه‌رست وجه‌واشه‌كار خۆ به فیرعه‌ونزانی ده‌خولێنه‌وه !؟ . ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاریكی تری بێ هیواكردنی كۆمه‌لگا به‌گشتی وگه‌نجان به‌تایبه‌تی ، وه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به‌و و هه‌موو ژه‌هراویه سیاسیه‌یه‌وه روژانه ده‌یرێژن وه‌ك
١\ ‘كه‌له ڕۆشنبیرو سیاسی و جاودێر و هونه‌رمه‌ند ‘ ، به‌گه‌نجان ده‌لێن ده‌سه‌لات فاشی ، ناپاك ، مافیا ، تاوانبار ، بنه‌ماله‌ییه ..به‌لام له‌ملای تره‌وه خۆیان پارجه زه‌وی لێ وه‌رده‌گرن !؟ بۆ میدیا سێبه‌ره‌كانیان ده‌نوسن ؟ له‌گه‌ل مافیاكان باوه‌ش به یه‌ك ده‌كه‌ن … له‌وه‌ش قێزه‌وه‌نتریان زۆرینه‌ی به‌گشتگیری ره‌خنه ده‌گرن ناوێڕن ناوی به‌رپرسه‌كان به‌تاوانه‌كانیه‌وه ئاماژه پێ بكه‌ن .
٢ \وه‌ك جون میدیای ده‌سه‌لات پۆلێ كه‌سایه‌تی كردوته پیرۆز و بجوكترین جوله و ووته‌یان ( گه‌ر سواو لاوازیش بێت ) ده‌كه‌نه هه‌وال و مانشیتی روژنامه و مالپه‌ره‌كان ، به‌هه‌مان شێوه میدیای كوردی به‌گشتی و شارچیتیه‌كانی سلێمانیش به‌تایبه‌تی ، هه‌مان پیرۆزیان بۆ پۆلێ هاوریی وناسیاوی خۆیان داناوه . یان سه‌یری هه‌موو به‌رنامه‌ی كه‌ناله تڤێ و میدیاكانی تر بكه گه‌نج و ده‌نگه قوربانیده‌ره‌كان كار‌و جالاكی وشه‌ونخونی ده‌كه‌ن ، به‌لام ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌رخستنی شه‌ونخونیه‌كانیانن . ئه‌وه‌ی ده‌یبینین روژانه ٢٥ بۆ ٣٠ په‌رله‌مان و كه‌سیتیه‌كن له‌م كه‌نال بۆ ئه‌و كه‌نال ئالۆگور پێده‌كرێن ،واتا بایكۆتی ده‌نگه جوان و قوربانیه‌كان له‌میدیا هه‌یه . وه‌ده‌بێت میدیای كوردی دان به‌وه‌دابنێ ،نه‌یتوانیوه كه‌سیتی جوان پێ بگه‌یه‌نێ
٣ ئه‌و خۆ به''كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و شاعیرانه'' ، وه‌ك بارزانیه‌كان خۆیان پێ نه‌وه و تیره‌یه‌كی فه‌رعونیه ، به‌س له‌میدیا و سیمناره‌كان گه‌ر ده‌ربكه‌ون ، جونكه پێییان نه‌نگیه ، بێنه كار‌و چالاكیه‌ك ئالا ودروشمێك به‌رزبكه‌نه‌وه ، بوه‌ستن له‌گه‌ل خه‌لك قوربانیه‌ك ، به‌كات به‌خشین و كۆمه‌كێكی مادی گه‌ر به‌شداریش بكه‌ن ده‌بێت به‌جه‌پله رێزان پێشوازی وبانگ بكرێن ؟.
٤ ئه‌وتیره به‌ناو هوشیاره‌ی كۆمه‌لگا له‌سه‌ر قوربانیدانی گه‌نج و ده‌نگه ئازادیخوازه‌كانی كۆمه‌لگای كوردی و هه‌نده‌ران ده‌ژین ، قوربانی و شه‌ونخونی بۆ ئه‌وان و به‌روبومه‌كه‌ش بۆ فیرعه‌ونه‌كانه …. یان وه‌ك ئه‌و جه‌نه‌راله ترسنۆكانه‌ن له‌پشته‌وه‌شه‌ره‌كان ده‌وه‌ستن و سه‌ربازه‌كان به‌كوشت ده‌ده‌ن خۆشیان ده‌كه‌نه قاره‌مان .
به‌لام وه‌ره سه‌یری روشنبیرو هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری باكور وروژاوا بكه وه‌ك گه‌ریلا و تاكی كوردن ، به‌شیكی گرنگیان له‌زیندان یان گه‌ریلان .، كه‌ته‌نیا له‌م جه‌ندساله‌ی دواییدا ٨ هونه‌رمه‌ندیان شه‌هید بونه (هۆزان سه‌رحه‌د
هۆزان هۆگیر
دالیا
مه‌زگین
به‌رمال
ڤیان په‌یمان، رابین) به‌لام كه‌سیك هه‌یه ناوی یه‌ك هونه‌رمه‌ند و شاعیری كوردم پێ بلێ شه‌قێیكی له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتنی له‌ده‌سه‌لات پێ كه‌وتبێ ؟
به‌پێجه‌وانه‌وه مه‌گه‌ر تاك و ته‌رای نوسه‌ر و ئه‌دیبێك بدۆزیته‌وه به‌پاكی مابێته‌وه یان راستگۆبێت له‌گه‌ل نوسین و وته‌كانی ، كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كاریگه‌ریشیان له‌نێو پانتایه‌كی به‌رفراوانی پێنوس به‌ده‌ستان كردوه كه‌ته‌نیا فێره نوسین و گوتن بن و نه‌هێنه نێو كار‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ومه‌یدانی یان قوربانیه‌ك دانه‌نین .
له‌وه‌ناگه‌م یه‌كێك له‌گه‌ل ئازاری گه‌له‌كه‌ی بژی جون ناهه‌ژێ و ناهیته مه‌یدان كاتێك گه‌له‌كه‌ی روبه‌روی ئازار ده‌بێته‌وه!؟ ، به‌لام له‌كوردستان كێی به‌خۆی به نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێ ، به‌لام كاتی ناپاكیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان پارتی ویه‌كیتی ده‌یكه‌ن ئه‌و له‌ماله‌وه سه‌یری تێڤێ ده‌كات ؟ كێ خۆی به‌ئازادیخواز و جالاكوانی بواری مافی مروڤ ده‌زانێ به‌لام له‌كاتی زیندانی ورفاندن و تیرۆری د ه‌نگه جوانه‌كان له‌ماڵه‌وه‌سه‌یری فلیمی رومانسی ده‌كات ؟ باشه ج جیاوازیه‌ك له‌نێوان جه‌واشه‌ی به‌رپرسێكی وه‌ك بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی له‌گه‌ل روشنبیرانێك هه‌یه كاتێ هه‌ردولا خۆیان پێ فیرعونه و گیانی قوربانیدانیان تیانیه و نوسین و گوته‌كانیشیان جه‌واشه‌ی خه‌لكه ؟ ج كاره‌ساتێكه گه‌نج له‌كوردستان یاری له‌گه‌ل مه‌رگ ده‌كات به‌ده‌گمه‌ن باس ده‌كرێ ؟ به‌لام یه‌كێك ئیلاهی ده‌نگی خۆشه ، داهینانی له‌نوسین و هوزاندا هه‌یه ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌لویست و گیانی قوربانیدانیشی تیا بێت پیرۆزی ده‌كه‌ن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست