کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە لاس ڤێگایس کردنی شاری مەککە

Tuesday, 29/09/2015, 18:28


گرنگی شاری ئۆرلەشەلیم بۆ جوو، ڕۆم بۆ کاثۆلیك ، نەجەف وکەربەلا بۆ ئیسلامی شیعە مەزهەب، شاری مەککە بۆ گشت موسڵمانانی جیهان گەلێ زۆر و پیرۆزە.ئەگەر چی کەعبە کاتی خۆی لە مزگەوتی ئەقساوە گوێزراوەتەوە بۆ مەککە، ئەوا هەنووکە ئێران پێی وایە ئەشێ لە داهاتوودا کەعبە جارێکی تر بگوزرێتەوە بۆ شاری قووم. شیعەی ئێران پێیان وایە لەبەرئەوەی بنەماڵەی (موحەمەد) لەیەکێ لەگوندەکانی شاری قووم هاتۆتە دنیاوە،بۆیە وەك پرۆژەیەکی سیاسی لێی ئەڕوانێ و کاری بۆ ئەکا. چەند سەرکەوتوو ئەبێ وەیان نا ئەوا باسێکی ترە. هەروەها ئەمریکا لەڕێگای کاندیدی کۆماریەکان(دۆناڵد ترامپ) ئەوەی ڕاگەیاند ،ئەمریکا چی تر بەخۆڕایی ناتوانێ پارێزگاری لە سعودیە بکا و پێوستە لەسەر سعودیە باجی ئەو کارەی ئەمریکا بداتەوە کە چەندین ساڵە پاراستویەتی. لەڕاستیدا،  ئەمریکا مەبەستی پاراستنی بنەماڵەی ئال سعودە لەسەر تەختی پادشایەتی.کەئەمەش خۆی لەپاراستنی نەوت و کەعبەدا ئەبینێتەوە.ئەمریکا گەر سعودیە نەپارێزێ ئەوا نەك هەر بنەماڵەی ئال سعود لەناو ئەچن،بەڵکە نەوت و کەعبەش گۆڕانکاریان بەسەردا دێ.
  دوو ڕووداوی دڵتەزێن مەککەی پایتەختی موسڵمانانی هەژاند کەزیاتر لە ٢٠٠٠  کەسی کردە قوربانی. ڕووداوی یەکەمیان کەوتنی ئامێری بەرزکردنەوە(crane) بەسەر حاجیانداو کوشتنی زیاتر لە ٢٠٠ کەس. پاشان لە یەکێ لە ڕێوڕەسمەکانی فەریزەدا بەهۆی پاڵەپەستۆ و تێکهەڵڕاژان زیاتر لە ٢٠٠ کەسی کەوتنە ژێر پێی یەکتری و گیانیان لەدەست دا. دیارە ئەم دوو ڕووداوە پێوستە شتێکی بە ڕێکەوت نەبوەو وەیان لانی کەم ئەتوانرا ڕوونەدا. ئەویش لەکاتی ڕووداوی یەکەمیاندا ئەتوانرا لەکاتی حەجدا هەرچی کاری دروست کردن بە شێوەیەکی کاتی سڕ بکرایە تا حاجیان فەرزەکانیان جێبەجێ ئەکرد و لەڕووداوی دووەمدا،گەر جۆرێك لە ڕێکخستن و تیمی پیشاندەر کەوەك پێوست ئەبوو کاری ئەوان بوایە حاجیانیان نیشان بدایە و چۆنێتی کردنی فەریزەکان و پاش و پێشخستنیان کەئەمەش کاری دەوڵەوتی سعودیەیە کە لەڕاستیدا کەمتەرخەمی ئەوانە،هۆکاری ئەو جۆرە ڕووداوانەی لێ کەوتەوە. 
شاری لاس ڤێگاس لەئەمریکا جگە لەبیابانێك کە دواتر ئەو شارەیان لێ بنیات نا ،هیچی تر نەبوو. ئەم شارە ئەوەی ڕووی تێئەکا تەنها بۆ ٣ مەبەستە:(قومار کردن،سێکس کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر). لەم شارەدا ئەوانە بەتەواوی و بەشێوەیەکی باش خراونەتە بەر دەست. هەر بۆیە نەخشەی ئەو شارە بەشیوەیەکەیە کە فڕۆکە و هێڵی خێرا گەلێ بەزوویی ئەگاتە نێو شار و نزیك بە شوێنانەی خەڵکی ڕووی تێئەکەن. جگە لەمەش ،پێش ئەوەی بچیتە نێو شار خێرایی لێخوڕین زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەترە ،کە لەکاتی ئاساییدا ناگاتە ٦٠. بەهەمان شێوەش لەکاتی جێهێشتنی شارەکەش بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لەنێو شار و شەقامەکان کەم بێتەوە،هەمان شت پەیڕەو ئەکرێ و ئەیانەوێ زوو لەشارە بڕۆیت و لۆد کەم بکەنەوە.
شاری مەککەش بەهەمان شێوەی لاس ڤێگاس تەنها بیابانە و هیچی تر. ئەم شارە هەنووکە بەتەمان لەنزیك کەعبە شارێکی وا دروست بکەن کە فڕۆکە یەکسەر لەنزیك ئەوێ بنیشێتەوەو حەجاجەکان هەر لەوێ ئوتێل بگرن و لەوێش بازاڕ بکەن. بەمەش حکومەتی سعودیە زیاتر ئەتوانێ کۆنترۆڵی حاجیان بکا و ئەوەی ئەوان بیانەوێ بیکەن و نەیەڵن جگە لەبنەماڵەی ئال سعود خەڵکی سعودیە کەڵك لە حەج وەربگرن.
دەوڵەوتی سعودیە وەك خۆی ئەڵێ واژووی لەسەر وەرگرتنی کۆچ بەران و ئاوارە نەکردوە و یارمەتیەکانیش تەنها لەڕێگای پاڵپشتی ماددیەوە ئەگەیەنێتە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان.کەئەمەش دوو فاقی ئەو بنەماڵەیە دەر ئەخا کاتێ لەدوای بەهاری عەرەبی ،سەرکردەکانی وەك (بن عەلی،موبارەک)یان لەخۆگرت و پاراستنیانن. کەئەبوو ئەوانیش وەك ئاوارە چاویان لێ بکرایە. وەیان کاتێ زیاتر ١٨٢ هەزار کورد لەبیابانەکانی عەرعەر لە سعودیە بەزیندویی ئەخرێنە ژێر لموە ،ئەم دەوڵەوتە کار ئاسانی بۆ دیکتاتۆرەکان ئەکا و خەریکی کاری تیرۆریستی و دروست کردنی چەندین ڕێکخراوی وەك قاعیدەو نوسرەو داعشە. کەچی ئامادەنیە ئاوەرەی سووری عەرەبی وەربگرێ.
 کلیك لەسەر ئەم لینکە بکە بۆ زیاتر زانیاری : 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە