سازان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌سازێن !
Tuesday, 29/09/2015, 18:22
لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ریكناكه‌ون ، چ بگات به سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پرسی ده‌وله‌تداری بۆ كورد ، ئاخر بۆیه كورد وجاخی كویره و فریادره‌سی نیه ، چونكه عه‌قلی سیاسی له ناو سه‌ركردایه‌تی كورد و لایه‌نه‌كاندا بۆ خزمه‌تكردنی حیزبه نه‌ك بۆ میلله‌ت ، خۆئه‌گه نا زیاتر له مانگیكه له دوای هه‌شت كۆبونه‌وه‌ه‌ی چرو پر له كیشمه‌كیشم و ئالوگۆری سیاسی به نیوه‌ندگیری دۆستانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ، هێشتا سیر‌و پیازیانه‌و نه‌سازاون ، چونكه نیه‌ت و ئیراده‌یان نیه بۆ سازان ، به‌رای من سازاون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌سازێن !
ئاماده‌گی عه‌قلی حیزبی له ناو هه‌یكه‌لی سیسته‌می سیاسی و ئیداری و سێكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریش دا هینده كیرڤی به‌رزه هینده پایه‌كانی توندوتۆله ، ئه‌سته‌مه وا زوو هه‌ره‌س بهینیت ، چونكه پیویستی به پرۆژه‌و چالاكی ده‌سته‌جه‌معی هه‌یه بۆ ڕیشه‌كێشكردنی ، كه بێشك نوخبه‌ی رۆشنبیران رۆڵ و كارگه‌ری خۆیان هه‌یه بۆ زه‌مینه‌سازی و جوڵاندنی سایكۆلۆژیه‌تی میلله‌ت .
له‌م سه‌ری عه‌لمانیه‌ته‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری ئیسلامی سیاسی ، له راسته‌وه بۆ چه‌پ ، گوتاری سیاسی و ئیعلامی حیزبه‌كان ، سه‌روبنی زوبانیان (به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت) ه ، وه‌لێ هه‌موو ئه‌و گوتارانه جگه له موزایه‌داتی سیاسی و هۆنینه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب هیچی لی سه‌وز نابێت ، ئیوه ئه‌گه‌ر ڕای گه‌لتان ده‌وێت ، فه‌رموون له‌سه‌ر كورسییه‌كانتان وه‌رنه خواره‌وه و خۆتان مه‌كه‌ن به گالته‌جار !
میلله‌ت ماندووه و هه‌موو جه‌سته‌ی برینداره ، شه‌رم بكه‌ن له خوینی شه‌هیده تاقانه‌كان ، شه‌رم بكه‌ن له دیله‌كان ، شه‌رم له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و ئه‌و پیشمه‌رگانه بكه‌ن ، كه بوونه‌ته قه‌لغان بۆ پاراستنی تاج و كورسی و میزه‌ره‌كانتان ، شه‌رم بكه‌ن له دایكی شه‌هیدان ، گه‌ر خۆتان به هه‌لقولاوی ئه‌م خاكه‌و خۆتان به رۆله‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌زانن .
عه‌قلی حیزبی تووڕ بده‌ن و له جیگه‌ی عه‌قلی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنن ، ئه‌فكاری نه‌ته‌وه‌یتان یه‌كبخه‌ن ، چونكه دوژمنانی كورد یه‌ك ده‌نوكیان هه‌یه بۆ لیدانی كورد ، هه‌ره‌سی نیوه‌راستی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانتان له بیر بێت ، كه چۆن و به‌كوێ گه‌یشتن ..؟!
به‌دریژای دیرۆكی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له شاخ و له گه‌رمه‌ی كیشمه‌كیشمه‌كاندا دژ به زولم و سته‌می رژیمی به‌عس ، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون چۆن یه‌كتر بسرنه‌وه ، جا سرینه‌وه‌كه به هیزی سه‌ربای بیت یان به پلانی شوم و ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی دوژمن بێت ، نیو سه‌ده‌یه عه‌قلی بۆگه‌نی ئیوه خۆینی میلله‌ت ئه‌مژێت ، جاشایه‌تی و میلله‌ت فرۆشتنتان بۆ كورد به دیاری هینا ، جه‌سته‌ی میلله‌تتان كرده دووبه‌ش : به‌شیكیان له‌ژیر سۆز‌و به‌زه‌یی ئاخونه‌كانی ئیرانه‌و به‌شه‌كه‌ی تریش له ژیر سمیڵی كه‌مال ئه‌تاتوركدایه .
یه‌كخستنی مالی كورد و كوردایه‌تی ، ته‌سحیه‌و ماندووبونی ده‌ویت ، نه‌ك لوتبه‌رزی و تاكڕه‌ویی ، هه‌رلایه‌نیك خۆی به فریادره‌س بزانیت ، ده‌بیت به‌عه‌قلی نه‌ته‌وه‌ییانه مامه‌له بكات و ده‌ستكراوه‌و گه‌وره‌ی بنوینیت ، خۆ ئه‌گه‌ر نا هیچ لایه‌نیك به دروشمی بێ كردار گه‌وره نابیت ، به‌لكو گچكه‌تر ده‌بیت ، ئه‌و ده‌هۆله‌ی كه ئیستا هه‌ندیك له رۆشنبیرانی حیزب ئه‌یكوتن ، شینه بۆ هه‌ریسه‌كه نه‌ك بۆ حسین !
ڕۆشنبیر ئاگری شەڕی حیزبی، ئایینی، یان نەتەوەیی خۆش ناکات و ئەگەر لاپەڕەکانی میژووش هەلبداتەوە، لە پیناوی هیورکردنەوەو دامرکاندنی تووڕەیی و هەلچووندا دەیکات. ئەوە ڕۆشنبیر نییە کە حیزب، ئازادی و مافی بیرکردنەوەی لئ زەوت کردووە، ئاخر ڕۆشنبیر کە خاوەنی پەیامیکی ئینسانییە، بەوە قایل نابیت، لە نیو قەفەزی لایەنیکدا زیندانی بکریت. ڕۆشنبیر خۆی بڕیار دەدات، چۆن دەپەیڤیت و کام هەلویست دەنوینیت.
ڕۆشنبیر نە دەستبەرداری شکۆی خۆی دەبیت و نە لە هیچ گەمەیەکی سیاسی‌دا، ڕۆلی داش دەبینیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست