کورسییەکەى سەرۆکى هەرێم یان ئایس کرێم؟
Sunday, 27/09/2015, 18:08
ئەم کورسییە چوارقاچەى سەرۆکى هەرێم هەرکەس و لایەنێک هەڵدەستێت بەنووکە پێنوسێک یان کۆمێنتێک ،قسەى خۆى لەسەر دەکات.هەندێک بەزمانى پیاهەڵدان و وەسف و سەناوە وئەوانى دیکەش بە زمانى تانەلێدان،بێگومان لەهەردوو بارەکەوە پەیوەندى تەواوى بە کاک مسعودە وە هەیە چونکە زیاتر 10 ساڵە جەنابیان خاوەن و سەرپەرشتیارى ئەو کورسییەیە کە ئێستا بووەتە جێى باسى هاوڵاتیانى ئەم وڵاتە پرلەکیشەو گرفتە.دیارە هیچ کورسییەک بەبێ کاررەکتەر هێچ ماناو گرنگییەکى نییە، جا ئەگەر لەخزمەتکردن و بەرژەوەندى کەسەکە یان کۆمەڵە خەڵکێک خود بۆ خزمەتکردنى گشتى دابێت ،دیسانەوە کەسى سەرپەرشتیار دەبێت جوڵەى پەیوەندى سیاسى کۆمەڵایەتى ئابوورى .....تاد پێ بکات و تاوەکو جارێکى تر هەم بۆ خۆى و هەم بۆ خزمەتکردنى گەلەکەى مسۆگەرى بکات ئەویش یان لەڕێگاى دەنگ دانى گشتى هاوڵاتیانەوە یان بە سازانى نشتیمانى کە ئێستا هەمو لایەنەکانى کوردستان باسى لێوەدەکەن و کەسیش لەگەڵ یەکدا بساز نین،ڕەنگە هەموانیش بەمافى خۆیانى بزانن کە وتارو کۆمێنت و تانەلێدانیان هەبێت لە کورسییەکەى سەرۆکى هەرێم ،چونکە پەیوەندى تەواوى بەگۆرانکارى وڵاتەکەیانەوە هەیە،هەربۆیە هەموان راڤەى لەسەر دەکەن،بابەت و وتارەکان و کۆبوونەوەى لایەنەکانیش زیاتر دۆخەکەى گەرمتر کردووە و جەماوەرەکەیان و هاوڵاتیانى بێ لایەنیشیان پێوە قەلەق و سەر قاڵکردووە،لەگەڵ ئەو سەرقاڵکردن و کۆبونەوەى 5 قۆڵی و گوتارانەشدا هیچ لایەنێک کاندیدى خۆى بۆ ئەو کورسییە رانەگەیاندووە،جا نازانرێت ئەمە بۆ زویرنەکردن و نیگەراننەکردنى خاوەنى ئێستاى کورسییەکەیە کەدەکاتە جەنابی سەرۆکى هەرێمە یان لەبەرژەوەندى گشتییەو کوردستان لەدۆخێکى مەترسیداردایە؟ئەگر لەبەرژەوەندى خەڵکى کوردستاندان ئەم ناکۆکی و نەسازانە لەپاى چى؟یان ئەوەتا هەموتان بلێن بیرۆزە سەرۆک بۆ 2 ساڵى تر سەرۆک بە. جادەبێت کێ ئەوبوێرییەى تیادایەو ئەو (مەعقولاتە) دەنوێنێ؟چوونکە ئەم کورسییە وا خەریکە جیا بوونە وە یان (انشقاق) دەخانە نیو حیزبەکانەوە ،دیارە گرنگییەکى تایبەتى هەیە بۆیە بەبروای منیش ئەگەر کاک مسعود دەزانێت خەڵکى کوردستان و لانەسیاسیەکان ئەویان پێ باش نییە بۆ کورسییەکەى بەجێ ناهێڵیت بۆ کوردێکى خاوەن شارەزا و سیاسییەکى ترى ئەم کوردستانە؟ئەگەر لەزیزەتى تیادا نییە؟ بەبراواى زوربەى چاودێران و رۆژنامەنوسانى هەرێمى کوردستانیش جوانتری هەڵوێست ئەو هەڵویستەیە کە جەنابى کاک مسعود خۆى رایبگەیەنێت بلێت جەماوەرى خەڵکى کوردستان و لایەنە سیاسیەکانى ئەم هەرێمە کاندید بۆ پۆستى سەرۆکایەتى هەرێم دەستنیشان بەکەن .ئیتر هەموو دەنگە ناڕزاییەکان و گوتا رو کۆمێنتە نەشیا و نەگونجاوەکان کە لەو کورسییە و لە جەنابى کاک مسعود دەدرێت بێدەنگ دەبێت و کەسیش گوێى لێ نابێت .بەڵام ئەم وتەیە بەلاى خەڵکى کوردستانەوە مەحاڵە.کەواتا ئەم کۆبوونەوەى 5 قۆڵى و گوتا و ڕاگەینداروى حیزبەکان هەمووى بۆ خۆ نیشاندانى جەماوەرەکەیانە وتا واى پیشانبەن کە ئەوان لەگەڵ دەنگى خەڵکدان کە پەرلەمان و نوێنەرەکانیانە لە پەرلەمان.هەربۆیە لەئێستادا بابەتى کورسییەکەى سەرۆکى هەرێم کراوە بە ئایس کرێم هەرکەس هەڵدەستێت کەوچکێکى لێدەدات،رەنگە هەندێک بەبەرژەوەندى خۆى بزانێت تاکۆمێنتێک یان وتارێکى لەسەر هەبێت تا تامى بکات و هەنیدَکى دیکەش رەنگە بۆ قووڵترکردنەوەى بتروو دۆخەکەبێت.جا ئەگەر هەرلایەنێک دەیەوێ تامى کورسییەکەى سەروک بزانێت دەتوانێت داواى روونکردنەوە بکات لە سەرۆک بپرێست؛گەر بۆ کەم کردنەوەشى بێت دەبێت ئەو بزانێت کەئەو کورسییە پەیوەندى و دەنگى گەلەوە هەیە.بەڵام ئەوەى ئێستا جێگاى باسبێت برادەرانى خاوەن ئۆپسسیۆنە دەبێت هەڵوێستیان چى بێت و چۆن وەڵامى جەماوەرى سەردەمى ئۆپسسیۆنەکەیان بەنەوە و دروشمەکانیان چۆن دەڵێنەوە؟ یان ئەوانیش دواتر بەسازان خۆیان لەگەڵ جەماوەرەکەیان و دەنگدەرەکنیان چاک دەکەنەوە؟چونکە وادەبینرێن لەگەڵ حکومەتە شەراکەتەکەى هەرێمى کوردستاندا ،(تعاهد) یان دابێت و تەسلیمى خوانەکەى حکومەت بوونە و دەبێت هەرچى حکومەت وتى ئەوانیش بێژن ئمممم وایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست