کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر دەتزانی کە گۆشتی گا چ دوژمنێکە

Saturday, 26/09/2015, 19:07


پێشتر چەند بابەتێکم لەسەر مەترسی گۆشتی سوور و مەترسیەکانیان خوێندبویەوە ( مانگا، مەڕ بزن، سەرجەم گیاندارەکانی دیکە، جگە لەبەراز) هەروەها پەلەوەرەرو باڵندە سەرجەمیان، جگە لەنەعامە، کە بە گۆشتی سوور دەژمێردرێن، بەڵام ئەوەی کە مانگێک پێش ئێستا خوێندمەوە، باوەڕ نەکردەنیە و لەلام سەیرە، کە ٤ کیلۆ گۆشتی گا، دەکاتە ووزەی سووتاندن لێخوڕینی ماشینێک بە درێژی نزیکەی بۆ نموونە نزیکەی ١٠٠٠ کیلۆمەتر، بەڵام بۆ هەمان ماوە و هەمان چەندی گۆشتی بەراز، دەکاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لێخوڕینی ماشینێک، بۆ ئەو ماوە 'کۆلیدۆکسید' بەردەداتەوە و ژینکە پیس دەکات.  لە توێژینەوەیدا کە ناوەندی کشتوکاڵی سەربە زانکۆی شاری ئۆپسلای سوید بەئەنجام گەیشتووە، خاتوو "ئێلین ڕۆس" ئەنجامی داوە، ئەڵێ: وەک لەو لینکەشدا دەردەکەوێت یەک کیلۆ گۆشتی گیاندارە جیاوازەکان و ئالوەدەکردنی ژینگە بەگازی کۆلیدئۆکسید بەم شیوەیە کەلە لەم کڵێشيەی خوارەوە دەیبینیت.
یەک کیلۆ گۆشتی گا  ١٥٥ کیلۆمەتر. واتا یەک کیلۆ گۆشتی گا بەدرێژی و لێخوڕینی ١٥٥ کیلۆمەتر کە ژینگە پیس دەکات.
یەک کیلۆ گۆشتی مەڕ ١٢٥ کیلۆمەتر
........تێکەڵە........٩٥........
........پەنیر........٤٧........
........بەراز........ ٣٦........
........پەلەوەر........١٨........
........قورون........٢٤........
وەکووکۆرڤ بە عەرەبی (مقانق)  یان هەر خواردێک کە لەگەڵ نان وهەویر تێکەڵ دەکرێت، گۆشتی کەمی تێدایە، وەکوو کفتە بۆ نمونە.
........ماسی........ ١٨........
........برنج........١٢........
........چپس........١٢........
........ئایسکرێم........١٢........
........هێلکە........١٢........
........شیر........٦........
........دانەوێڵە........٤ .........
یەک کیلۆ گۆشتی کارژۆلە ٣ کیلۆمەتر، مەبەست ئەو گیندارانەیە کەتازە لەدایک بوون.
یەک کیلۆ کەلەرم، پیاز، باینجان ،کوولەکە تەنها بەشی ١کلیۆ مەتر لێخوڕینی ماشینیک کۆلیدۆئۆکید، بە ژینگەدا بڵاو دەکاتەوە.
یەک کیلۆ پەتاتە تەنها بەشی لێخوڕینی ٦٠٠ مەتر کۆلیدۆکسید بە ژینگەدا بڵاو دەکاتەوە.
بۆ زانین سفرەکانی دەستی راست بۆ دووابارە نەکردنەوەی یەک کلیۆ گۆشتە، وە هەروەها سفرەکانی دەستی چەپ، بۆ دووبارە نەکردنەوە ژمارەی کیلۆمەترەکانە. لێرەدا بزانە کە گۆشتی گا، مەر و بزن چ جۆرە دوژمێکی مرۆڤ و ژینگەکەیەتی.

سەرچاوەی ئەم باسە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە