کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموومان چەکداری جەلال تالەبانی بووین

Saturday, 26/09/2015, 17:00


ساڵی ١٩٨٦ وەک تیپی ٣١ سلێمانی سەرتیپەکەمان هەڵۆی ئەحمەد سمێڵی چەرمەگایی بوو جفرەی جیهازەکە بەفەرمانی جەلال تالەبانی فەرمانی پێکردین بچینە گووندی یاڵانقۆز بێ ئەوەی هیچ یەکێک لە ئێمەی پێشمەرگە پرسیاربکەین بۆ کوێمان دەبەن؟ یاخوود ئامانجی جوڵاندنی تیپەکەمان چییە بۆ سنوری تیپی ٢٣ی سورداش ؟ ئەمە لای خۆی ئێمە پێشمەرگەی خاوەن بیری مارکسیزم- لینینیزم بووین کە دەبوو هۆشیاری ئەوەمان هەبوایە بپرسین هەر جوڵەیەکی هێزی پێشمەرگە بە چ ئاراستەیەکدایە و بەرهەمی چالاکی شۆرشگێڕانە چی دەبێت؟
ئەو جوگرافییەی ئێمە بۆی چووین دوو فەوجی جاشی لێبوو کە بەعس ناوی لێ نابوو فەوجی خەفیفە هەردوو فەوجەکە سەر بەیەک بنەماڵە بوون کە ئەویش بنەماڵەی حاجی براهیمی چەرمەگا بوون، ئەوانەش فەوجی خەفیفەی دارای حاجی براهیمی چەرمەگا و فەوجی عومەری حەمە عەلی بوون سەرتیپەکەشمان هەڵۆی ئەحمەد سمێل لەهەمان خوێن و گۆشتی بنەماڵەی چەرمەگا بوو.
بۆ بەیانی چوینە گوندی گردەبۆری سەرجادەی سلیمانی - دوکان بە لێشاو جاشەکان هاتنە ناو گوندەکە و خۆیان تەسلیمی ئێمەی پێشمەرگە دەکرد زیل و ئیڤاکانی سەربازی بەتۆپەڵ جاشی دادەبەزاند هەندێک لەو جاشانە سەریان لێ شێوابوو نەیان دەزانی مەسەلە چییە چونکە دارای حاجی براهیمی چەرمەگا بە هەموو جاشەکانی نەوتبوو تەسلیمی پێشمەرگە دەبن 
ئێمەی پێشمەرگەش سەرمان لێشێوابوو تەقە لە جاشەکان بکەین یان نا؟ بەهەرحاڵ کەمینەی فەوجەکەی دارای حاجی براهیمی چەرمەگا هاتنە ناو شۆڕش و ناسنامەی پێشمەرگەیان پێدرا
جەلال تالەبانی هێندە لێزان بوو بۆ پێشوازی سەرەک جاشێکی چەرمەگا سەرتیپێکی ناوشۆڕشی خەڵکی چەرمەگای ناردە پێشوازی بەبێ ئەوەی ئێمەی پێشمەرگە بە قونی خۆشمان بزانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە