کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانه‌كانی بارزانی پێجه‌وانه‌ی كرداریتی

Thursday, 24/09/2015, 8:25


  دوێنێ  له‌په‌یامێكداسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌ وه‌ك( تێكست  نوسین)  باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و نابێته‌ كێشه‌  بۆ خۆسه‌پاندنه‌وه‌ی  به‌سه‌رۆكی هه‌رێم باحزبه‌كان له‌نێوان خۆیان رێك بكه‌ون  .. بۆیه‌ هه‌ندێ سه‌رنج ده‌ده‌م ، بارزانی له‌مێژوی په‌یمان و لێدوانه‌كانی هه‌موو كات ئه‌وه‌ی له‌قازانجی خه‌لك بوه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی  جیبه‌جیكردوه‌ . له‌م باره‌شه‌وه‌ بایه‌كێك بێت نمونه‌یه‌ك له‌جیبه‌جیكردنی خالێیك  له‌په‌یمانه‌كانی  بارزانیمان  پێبدات ،  تا ئێمه‌ جه‌ندین نمونه‌ی پێجه‌وانه‌كه‌ی  بۆباس بكه‌ین . بۆیه‌ بارزانی له‌ئیستادا له‌قه‌یرانی بێباوه‌ری  و كه‌سایه‌تیه‌كی ناراستگۆ لای خه‌لك ده‌ژی  . له‌هه‌لبژارده‌یه‌كه‌ی كه‌می پارتیه‌كان  یان خه‌لكه‌ زۆر ساویلكه‌كه‌ ده‌ربچێت كه‌سی تر بروا به‌هیج لێدوانێكی نادات  به‌وه‌ی ئیستاكه‌شه‌وه‌ .   بابێین وردی  ئه‌و وتانه‌ی دوێنێی بكه‌ین بكه‌ین كه‌ده‌لێت  من رێگر نیم و  به‌دیلی من هه‌یه‌ . 
١ هه‌ولێكی یاسایی  له‌په‌رله‌مان درا بۆ گۆرینی سیسته‌می سیاسی له‌ده‌سه‌لاتی ره‌های سه‌رۆكایه‌تی بۆ په‌رله‌مان  ، هه‌موو به‌رپرسه‌كانت هه‌ره‌شه‌ و رێگای قێزه‌وه‌ن نما نه‌یگرنه‌ به‌ر بۆ شكست پێهینانی، كه‌به‌ كۆده‌تا و ده‌ستی ده‌ره‌كی لێك ده‌ده‌نه‌وه‌ ،  وه‌ك سیسته‌مه‌ عه‌ره‌بیه‌ دوراوه‌كان  كاتێك خه‌لك   داوای گورانكاری ده‌كات ده‌لێین ده‌ستی ئیسرائیلی له‌پشته‌ !؟
٢ له‌رێگای داددگایه‌كی  كارتونی حزبه‌كه‌ت  خۆت فه‌رزكرده‌وه‌ ، دیدار به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ی ؟ مالپه‌ری  سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌كاردێنی ؟  راگه‌یاندنه‌ حزبی و سێبه‌ره‌كانت به‌سه‌رۆكی هه‌رێم   بانگت ده‌كه‌ن؟ ....  باشه‌ له‌مه‌ خۆسه‌پاندنه‌وه‌ زیاتر هه‌یه‌ ؟
٣    وه‌فد ی پارتی له‌هه‌موو ووتوێژه‌كاندا  داواده‌كات تو ده‌بێت ٢سالی تر به‌بێ كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانت  له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بمێننه‌وه‌  ؟ ته‌نانه‌ت حزبه‌كان ناوێرن باست بكه‌ن كه‌تو مافی خۆ  كاندیدكردنه‌وه‌ت نیه‌ و ته‌نیا داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانت ده‌كه‌ن كه‌جی ٢ كۆبۆنه‌وه‌ی پارتی كراوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی تۆ   هه‌موو داخوازی لایه‌نه‌كانت  ره‌ت  كردۆته‌وه‌ .
٤ تو بلێی ئه‌و هه‌موو هه‌ره‌شه‌ و رفاندنه‌ی خه‌لك به‌تایبه‌تی كه‌ئیستا له‌دهۆك وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌یكه‌ن كه‌ ده‌یان گه‌نجتان گرتوه‌  هه‌موشی بۆكپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌لكه‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگ هه‌لبرینیان له‌ خۆسه‌پاندنه‌وه‌ی تۆ ،  ئاگادار نه‌بیت !؟
٥ تۆ ده‌لێی گه‌نج نه‌روات  !؟ به‌لام له‌داخی تۆ و  مناله‌كانت ده‌رون ، كه‌ هه‌موو خۆشی گه‌نجانتان بردوه‌!؟ ده‌لێی یاسا سه‌روه‌ره‌!؟  به‌لام   ١٠٠ ساڵه‌  هیج ده‌سه‌لاتێیكی عراقی داگیركه‌ر ،  وه‌ك حزبه‌كه‌ی تۆ گالته‌ و سوكایه‌تی به‌دادگاكانی كوردستان نه‌كردوه‌ ؟  ده‌لێی جاكسازی پرۆسیه‌كی درێژ خایه‌نه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین !؟؟ باشه‌ كه‌ی ده‌ستت پێكردوه‌ ؟ له‌مه‌ش گالته‌تر بفه‌رموو  له‌خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ ؟
بۆیه‌ خه‌لك بێزاربوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو  ده‌ربرینه‌ ده‌بل مورالیانه‌ت ،  كه‌ له‌نێوان كردار و ووته‌كانت  پێجه‌وانه‌كان ده‌بینێ ،   راستگۆبه‌  و بلێی  ده‌ست ده‌كێشمه‌وه‌  جونكه‌ مافی یاسایم نماوه‌  .. گه‌رنا  وا ٤ مانگه‌ ئه‌وهه‌موو تاوان و  هه‌ره‌شه‌و  فشار و ئیرهابه‌ی حزبه‌كه‌ت  ده‌یكات  تو بلێی   ئاگات  لێ نه‌بوبێ ؟
سه‌یری ئه‌و لێدوانه‌ی بارزانی بكه‌ن 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە