کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ته‌عریب كردنی دیبه‌گه‌

Wednesday, 23/09/2015, 8:34


دوای ئه‌و فشاره‌ میدیایه‌ی كه‌وته‌ سه‌ر پارتی به‌گشتی ونه‌وزاد هادی به‌تایبه‌تی  له‌سه‌ر ته‌عریب كردنه‌وه‌ی جواره‌م جاره‌ی  شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌  . نه‌وزاد هادی هه‌ولده‌دا به‌شێك له‌ و ئوردوگایه‌ عه‌ره‌بیه‌ی كه‌ له‌م شاروچكه‌یه‌ بۆ عه‌ره‌به‌كان ده‌كاته‌وه‌ بداته‌ كورده‌كان تاده‌نگه‌ ناره‌زایه‌تیه‌كانی سه‌ری كه‌م بێته‌وه‌  ، بۆیه‌ له‌نوێترین پیلانیان  دا به‌نیازن له‌م ١٠٠٠ خانوه‌ی له‌گه‌ل مانگی سوری ئیماراتی  و ده‌زگای به‌ناو خێرخوازی بارزان له‌جه‌قی شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌ بۆ ئه‌و خێله‌ عاره‌بانه‌ی  كه‌جه‌ندین جاری تر قه‌راج و كه‌ندیناوه‌یان ته‌عریب كردوه‌ دروستی ده‌كه‌ن ،  ٥٠٠ خانوو بۆ ئه‌وان بێت ، ٢٥٠ بۆ ئاواره‌كورده‌كان بێت ١٠٠خانوش بۆپارتیه‌كانی دیبه‌گه‌ بێت  و  پاره‌ی ١٥٠ خانوه‌كه‌ی تریش به‌ناوی دوكان  ومزگه‌وت و قوتابخانه‌ دروستكردن خه‌رج بكه‌ن  ، به‌لام تائیستا دیارنیه‌ مانگی سوری ئیماراتی به‌و پرۆژه‌یه‌ ره‌زامه‌ند ده‌بێت یان نا؟   ، هاوكات  دوای ئه‌و فشارانه‌ی كه‌وته‌ سه‌ر پارتی ، روژی ١٤ی ئه‌م مانگه‌  هیزیكی ئاسایشی پارتی زیاتر له‌ ١٠٠ ماله‌ عه‌ره‌بیان به‌زۆره‌ملێ له‌دیبه‌گه‌ گواسته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك   به‌ناوی ئه‌وه‌ی مناله‌كانیان له‌گه‌ل داعشن  ،به‌لام  كۆمیته‌ی یه‌كیتی له‌دیبه‌گه‌ بروسكه‌ی بۆ مه‌لبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كیتی  كردوه‌ كه‌ وه‌ریان نه‌گرن بۆیه‌ له‌ سه‌رگه‌رانیان دانان و دوو روژ دواتر سه‌رجه‌میان هینانه‌وه‌ دیبه‌گه‌ 
 ده‌بێت بلێم  تائیستا كاردانه‌وه‌ی خه‌لكی دیبه‌گه‌ و خه‌لكی قه‌راج و كه‌ندیناوه‌ له‌سیاسی و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوس و خه‌لكه‌ جوتیاره‌كه‌ی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ یه‌كجار لاواز و خه‌مساردانه‌یه‌ .  له‌كاتێكدا  ئه‌و توێژانه‌ هوشیارترین به‌شی كۆمه‌لگان  ، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له‌كه‌سیتی یان به‌رپرسێكیان بگری هه‌زار تومه‌ت و هه‌ره‌شه‌ت لێ ده‌كه‌ن ،  به‌لام كاتێك شاروجكه‌یه‌ك له‌به‌رجاوی ئه‌وسوپایه‌ خۆ به‌خه‌مخوره‌ی قه‌راج و كه‌ندیناوه‌ ته‌عریب ده‌كرێ لاوازترین هه‌لویست ئیدانه‌یه‌  نایكه‌ن!؟  . له‌كاتیكدا هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌  له‌ده‌یان سالی رابردودا  له‌سه‌ر بسته‌ زه‌ویه‌ك برا برای كوشتوه‌ ، ئیستا  پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆج ئیستا له‌سه‌ر كه‌رامه‌تی شارۆجكه‌كه‌یان  ناهێنه‌ ده‌نگ  !؟ 

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە