کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانی كوردستان به‌شته‌ لاوه‌كیه‌كان خه‌ریك ده‌كرێت .

Wednesday, 23/09/2015, 8:03



دیاره‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان ته‌نیا  كێشه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ماڵپه‌ره‌ سكسیه‌كانه‌ ..په‌رله‌مان له‌ ئێستادا توشی نامۆ بوون بووه‌ به‌كاره‌ بنه‌ره‌تیه‌كانی خۆی ، بۆچی نابێت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌كه‌ون چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ سیاسی و ئاسای و دارایی  خزمه‌تگوزاریانه‌ بكه‌ن ؟ بۆچی ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سكاری ژیانی تاكه‌كه‌سی بكات ،  منالی هه‌ژاره‌كان وه‌ك كوری به‌رپرسه‌كانی ولات پاره‌یان له‌به‌ر ده‌ست دانییه‌ سه‌ردانی ئه‌و روپای پێبكه‌ن و له‌ یانه‌كان شه‌وی سورانه‌ به‌رێ بكه‌ن ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ،به‌داخستنی ملپه‌ره‌سكسیه‌كان ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ له‌ كوردستان كه‌م ده‌بنه‌وه‌ ؟. له‌ هه‌رولاتێك هه‌ژاری هه‌بێت ئه‌وه‌ له‌شفرۆشی و بێره‌وشتی زیاتر تیایی گه‌شه‌ ده‌كات , چونكه‌ تاك له‌ پێناوی به‌ده‌ست هێنانی قوتی رۆژانه‌ی په‌نا بۆ جه‌سته‌فرۆشی ده‌بات ،گومانی تێدانییه‌ ئه‌وه‌ش به‌ خه‌لكێكی هه‌ژار ئه‌نجام نادرێت كه‌ نانی به‌یانی به‌ ئاسته‌م ده‌ست ده‌كه‌وێت ، به‌لكو ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ چه‌پ و راست به‌ربونه‌ته‌ سه‌رمایه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت شكۆكه‌شی لێبسه‌نێته‌وه‌ و بۆ تێركردنی حه‌زه‌كانی خۆیان به‌كاریان ببه‌ن ، به‌راستی شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ په‌له‌مانێكی مردوو ده‌ست بۆشتگه‌لێكی بێمانا ببات و خۆی له‌هه‌موو په‌رسه‌كانی تر بشارێته‌وه‌ ، ئه‌بێت چوار لایه‌نه‌ كه‌ له‌وه‌ به‌ئاگابن  كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان به‌شته‌ لاوه‌كیه‌كانه‌ خه‌ریك بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو رۆحی په‌رله‌مان له‌ دیدی كۆمه‌لگادا بشكێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە